بە پێێ ڕاپۆڕتێک کە لە ماڵپەڕی یۆرۆنیوزاد بڵاو کراوەتەوە؛ یوارم ڤان کلاڤێرن(Joram Van Klaveren)، سیاستەوانی تەمەن چل ساڵی خەڵکی هولەند(Netherlands) کە پێشتر نوێنەری پارتی ڕاستڕەوی هولەند بووە، ڕایگەیاند کە لە کاتی لێکۆڵێنەوە بۆ نووسینی کتێبێک بە مەبەستی دژایەتیکردنی ئیسلام، بۆچوونی گۆڕا و باوەڕی بە ئیسلام هێنا.
کلاڤێرن له درێژەدا جەختی کردەوە؛ پاش ئەم ئاڵوگۆڕە دەروونییە، چارەنووسی کتێبەکەش هاته گۆڕین و ئێستا بۆتە سەرچاوەیەک که بە سەنەد و بەڵگە بەرپەرچی بیروڕا و ڕەخنەی ئەو ناموسڵمانانە دەداتەوه کە بە تێبینییەکانیان دەیانهەوێ دژایەتی ئیسلام بکەن.
کلاوڤێرن هەروەها ڕایگەیاند:" ئەگەر هەرچی کە تا ئێستا نووسیومە ڕاست بێ کە لاشم وایە ڕاستە، کەواتە هەنووکە من بە کار و کردەوە خۆم به مسوڵمان ئەزانم".
بەڕێز کلاوڤێرن ڕۆژی دووشەممەش لە میانەی وتوێژێکدا لەگەڵ کاناڵێکی ڕادیۆیی هولەند باسی لەم ئاڵوگۆڕە دەروونییەی خۆی کرد و ئاشکرای کرد که لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبردا باوەڕی بە ئایینی ئیسلام هێناوه.
میدیاکانی هولەند هەواڵی موسڵمانبوونی کلاڤێرێن-یان بڵاو کردۆتەوە و نووسیویانە بەم کارەی هەموو دۆست و دووژمنەکانی سەرسام کردووە.
جێگای ئاماژەیە کلاڤێرن بەر لە مسوڵمان بوونی لە پارلەمان داوای قەدەغەکردنی پەچە و نیقابی دەکرد و وەکوو پۆپۆلیست و دژە ئیسلامەکان ڕای وابوو کە نابێت ئیسلام لە ناو کۆمەڵگەی هولەندا پێگەی هەبێ و پەرە بستێنێ.
بۆچوونهکان