چاوخشانێک به‌سه‌ر بیری ڕامیاری مامۆستا ناسری سوبحانی (رح)
سه‌رباس
له تایبه‌تمه‌ندیه ھه‌ره ڕوون و به‌رچاوه‌کانی پیاوانی گۆڕه‌پانی بیر و ئه‌ندێشه، ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ده‌ور و به‌ری خۆیان بێگه‌می نین، ھه‌رچه‌ن ئه‌و کیشه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی زانیاری و پسۆڕایه‌تی ئه‌وانه‌وه بێت. کێشه بنه‌ماییه‌کان وه‌کوو : فه‌لسه‌فه‌ی ژیان، سه‌ره‌تا و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ھه‌ستی، کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، مافی مرۆڤ و ... ھتد. به‌گشتی ڕوانگه و ڕوانینی ھه‌ر بیرمه‌ندێک ده‌رباره‌ی کێشه‌گه‌لێک وه‌ک ئه‌و کێشانه‌ی باسمان کرد، ھه‌ڵقوڵاو له جیھان بینی و باوه‌ڕی ئه‌وه. چونکوو ڕوانینی مرۆڤ بۆ جیھان، وه‌کوو دووربینێک ده‌بێته چاوساخی فیکر و ئه‌ندیشه‌ی ئه‌و، و کاریگه‌ری ھه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره و بچووک کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له ده‌زگای بیر و فیکری ئه‌ودا.
مامۆستا «ناسر سوبحانی»یش یه‌کێ له‌م بیرمه‌نده ئایینیانه‌یه که له وانه‌وتنه‌وه و ھه‌ندێ شریتی کاسێت دا به شێوه‌یه‌کی پسپۆڕ و لێزانانه، باسی له‌و پرسیارانه کردووه و سه‌باره‌ت به ھه‌ندێ پرسی «سیاسی» به شێوه‌یه‌کی شاره‌زایانه باسی کردووه، ھه‌ر چه‌ن خۆی به خاوه‌ن ڕا له‌م به‌شه‌دا نه‌ئه‌زانی. له ده‌زگای فیکر و بیری ئه‌ودا، خاڵه‌کانی به‌شی سیاسه‌ت سه‌رچاوه‌یان له قورئانه‌وه وه‌رگرتووه. ڕوانگه‌ی مامۆستا ناسر، له‌گه‌ڵ زانایانی بواری سیاسه‌ت و حکومه‌ت جیاوازی زۆره. ھه‌ر چه‌ن ھه‌ندێ جاریش بیر و ڕای وه‌ک بیر و ڕای ئه‌وان وایه.
ڕوانگه‌ی مامۆستا ناسر له به‌شی سیاسه‌ت و بنه‌ماکانی نیزامی سیاسی، نه‌وه‌ک ڕوانگه‌ی پێشه‌نگانی ئیسلامی وه‌ک «ماوه‌ردی»، «ئیبن خه‌لدوون»ه و نه وه‌ک زانایانی دواتری وه‌ک بۆ «سه‌ید جه‌مال» و «که‌واکیبی» و «مه‌ودوودی» و «حه‌سه‌ن به‌ننا» و «قه‌رزاوی». به‌ڵکوو شێوازی مامۆستا، شێوازی جیاوازه و ته‌نانه‌ت بۆ داڕشتنی ده‌زگای بیری سیاسی خۆی، شێوازێکی نوێی گرتۆته به‌ر. له ئه‌ندیشه‌ی سیاسی مامۆستا ناسردا، ڕه‌ئیسی ده‌وڵه‌ت، ده‌زگای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی، ده‌زگای قه‌زا و داوه‌ری وه‌ک ژێر ده‌سته‌یه‌ک له نیزامی سیاسی له قورئانه‌وه وه‌رگرتووه.
له ڕوانگه‌ی مامۆستا ناسردا، ئیسلامی ئه‌سیل، ئیسلامێکه که تێکه‌ڵ به سیاسه‌ته و بۆ سه‌لماندنی سیاسه‌تی ئیسلامی، له قورئان به‌ڵگه دێنێته‌وه. ھه‌ر بۆیه نووسراوهکهشم ناونا «پێکھاته‌ی سیاسی له پێوانه‌ی قورئان»دا، تا بۆ خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌رکه‌وێ که بیر و ڕای مامۆستا ناسر به تێکڕا له قورئانه‌وه وه‌رگیراوه. ھه‌رچه‌ن له باسی ئیجتیھاد دا، پێکان و نه‌پێکان ڕێگای ھه‌یه. مامۆستا ناسر پێی وایه که شێوازی بیری سیاسی ھه‌ر مرۆڤێک سه‌رچاوه‌ی له تێڕوانینی ئه‌و بۆ جیھان، سه‌رچاوه‌ی گرتووه. بۆ ده‌ڵێ : «ڕوانگه‌ی مرۆڤ بۆ جیھانی ده‌ور و به‌ری، بنه‌مای ھه‌ر پێکھاته‌یێکی سیاسییه. چونکوو پێکھاته‌ی جیھان ده‌زگایێکی جیاواز و جودا له‌یه‌ک نین، به‌ڵکوو ده‌زگایێکی پێوه‌ندیدار و پێکه‌وه لکاون.»1
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما «پێکھاته‌ی حه‌ق» ئه‌و پێکھاته‌یه که له‌گه‌ڵ ده‌زگای ھه‌ستی و بووندا ڕێده‌که‌وێ، و ھه‌ر پێکھاته‌یه‌ک دژی پێکھاته‌ی ھه‌ستی و بوون بێت، «به‌تاڵ»ه.
[بَلْ نَقْذِفُ بِالْـحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ وَلَكُمُ الْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ] «انبياء / 18»
به ڕای مامۆستا سوبحانی، مێژوو، گۆڕه‌پانی ھاتوچۆی ته‌واوی فیکره سیاسیه‌کانه و ھه‌رکامیان دوای په‌یدا بوون و گه‌شه‌کردنیان، ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کردووه و پاشان ده‌بێ بچنه به‌رده‌م مه‌حکه‌مه‌ی مێژوو و ئه‌و ده‌رباره‌یان حوکم بدات. بۆ «پێکھاته‌ی حه‌ق» پێویسته که ته‌واوی پێکھاته به‌تاڵه‌کان بێنه سه‌ر کار و حوکم به‌ده‌سته‌وه بگرن و ئه‌زموونی خۆیان پێشکه‌شی مرۆڤه‌کان بکه‌ن، و به‌تاڵی ئه‌وان بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌رکه‌وێ، ئه‌مجار به‌رنامه‌که‌ی خودا بۆ خه‌ڵکی ده‌ر ده‌که‌وێ و له لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه پێشوازی لێ ده‌کرێ. ئه‌م ئیشه ئه‌نجامه‌که‌ی حه‌تمیه و خوای گه‌وره به‌ڵێنیه‌که‌ی داوه :
[هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْـهُدَى وَدِينِ الْـحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْـمُشْرِكُونَ] (صف/٩)
له‌م مه‌قاله‌دا که سه‌رچاوه‌که‌ی شریته‌کانی مامۆستا ناسر له ژێر ناوی «نیزامی سیاسی»یه، ھه‌وڵم داوه تاکوو ڕوانگه‌و بیر و بۆچونی ئه‌و به‌ڕێزه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سیاسی و ئه‌وه‌ی ئه‌چێته ژێر کۆی نیزامێکی سیاسی، باس بکرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه لێ بگیردرێ یا له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی بیرمه‌ندانی دیکه‌دا ھه‌ڵسه‌نگێندرێ.
سه‌قز ـ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان 26/09/92
نه‌خشه‌ی ده‌زگای سیاسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی مامۆستا ناسری سوبحانی (رح)
پێناسه‌ی سیاسه‌ت
سیاسه‌ت و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه ھه‌یه، باسێکی دور و درێژه و له‌م باره‌وه، له لایه‌ن خاوه‌ن فیکر و بیره‌کانه‌وه پێناسه‌ی جۆراوجۆری بۆ کراوه، به‌ڵام له ھه‌ندێ چه‌مک و پێناسه‌دا پێکه‌وه ھاوڕا و ھاوبیرن. مامۆستا ناسریش وه‌ک زۆرێ له پسپۆڕانی به‌شی سیاسه‌ت پێی وایه که سیاسه‌ت، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی کۆمه‌ڵگایه و له‌م باره‌وه ده‌ڵێ : «سیاسه‌ت، سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کاروباری کۆمهڵگایهکە چونکو له ڕوانگه‌ی مامۆستاوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بریتیه له ئیداره‌کردنی ھه‌ستی. چونکو ھاتنی ڕۆژ و شه‌و و درێژه‌ی چه‌رخه‌ی ھه‌ستی، به‌شێکن له‌و ئیشه‌ی که ڕێنوێنی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی له ئه‌ستۆی خودایه.
«امت وسط» ئوممه‌تی مامناوه‌ند
مامۆستا ناسر وه‌ک ھه‌موو خاوه‌ن بیر و تیئۆری دانه‌رێکی زانستی سیاسه‌ت، پێی وایه «ئوممه‌ت» یه‌کێ له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانه بۆ پێکھاتنی ده‌زگایێکی حکومه‌تی و سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی «ناردنی په‌یام» واته «ڕیساله‌ت» که له دیدی مامۆستاوه میحوه‌ری دووھه‌مه بۆ پێکھاتنی نیزامێکی سیاسی، بۆ ڕێنوێنی و ھیدایه‌تی ئه‌م «ئوممه‌ت»هیه. چونکوو بێتوو ئوممه‌تێک نه‌بێ، نه «په‌یام»ی پێغه‌مبه‌ران (د.خ) واتایێک په‌یدا ده‌کا نه «خیلافه‌ت».
جا بۆیه «ئوممه‌ت» ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی و جه‌وھه‌ری ھه‌موو ده‌زگایێکی سیاسیه. ھه‌موو ئوممه‌تێک له ماوه‌ی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا تووشی که‌مکاری و توندڕه‌وی بوون، به‌ھۆی ئه‌م که‌مکاری و زیاده‌ڕه‌ویه‌وه، له ئامانجی گشتی خۆیان که «خیلافه‌ت»ه دوور که‌وتوونه‌ته‌وه. ئوممه‌تێک ده‌توانێ ئه‌م ئیشه گرینگه بێنێته جێ که «وسطيت» بکاته سه‌ردێڕی ھه‌موو به‌رنامه‌کانی. مامۆستا ناسر بۆ ئوممه‌تی وه‌سه‌ت دوو تایبه‌تمه‌ندی باس ده‌کا و ده‌ڵێ : «1ـ ئومه‌تی وه‌سه‌ت، ئوممه‌تێکه به پێی به‌رنامه‌ی خوا حوکم بکا، 2ـ سه‌باره‌ت به ھه‌موو خه‌ڵکی عادڵ بێت».2
له ڕوانگه‌ی مامۆستا ناسره‌وه وه‌سه‌تیه‌ت بریتیه له : زاڵبوونی به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر ھه‌موو کاره‌کاندا و عه‌داڵه‌ت له حه‌قی ته‌واوی مرۆڤه‌کاندا. به‌زمانێ ئاسایی، عه‌داله‌ت بریتیه له فه‌رمانه‌کانی خوا له ته‌واوی بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و بنه‌ماڵه‌ییدا. بۆ پشتگیری له ڕای خۆی ئه‌م ئایه‌تانه به به‌ڵگه دێنێته‌وه:
[وَعَدَ اللهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَـهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] (نور/55)
[وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ] (شورا/٣٨)
له ئایه‌تی 38ی سووڕه‌ی شوڕا، ئاماژه به چوار ته‌وه‌ری بنه‌مایی که بریتین له : ته‌وه‌ری ئیمانی، عیبادی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دراوه.
1ـ قه‌بووڵکردن و وڵامدانه‌وه به یاسای په‌روه‌ردگار له ھه‌موو ئیشێکدا
2ـ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌ڕزی نوێژ،
3ـ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان به‌پێی شۆڕا و عه‌قڵی گشتی،
4ـ ئینفاق و به‌خشین ماڵ له‌وه‌ی که خودا پێی به‌خشیون.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه سێ ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌شه‌کردن و چوونه پێشی ئوممه‌تی وه‌سه‌تی تێدایه :
1ـ ئیمان به خوا، ئێمانێکی وا که ئاڵوگۆڕه‌کانی ده‌رونی گه‌ره‌نتی و ڕێنوێنی کا.
2ـ به‌ندایه‌تی کردن بۆ خودا، به‌جورێک که دوور له شیرک بێت.
3ـ کرده‌وه‌ی چاک و باش، کرده‌وه‌یه‌کی وا که له ئیمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ و بنه‌ماکه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت.
به‌رھه‌می ھاتنه‌جێی ئه‌م سێ جه‌وھه‌ره بنه‌ماییه، حکومه‌تی عه‌دلی ئیلاھیه.
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا الله وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الأمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى الله وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِالله وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلا] (نسا‌ء/59)
له ئایه‌تی 59ی سوره‌ی نیسا، گوێڕایه‌ڵی و ئیتاعه‌کردن وه‌ک سێ گۆشێک له کێشراوه، یه‌که‌م : گوێ ڕایه‌ڵی «اولی الامر» ئه‌ویش کاتێ ڕه‌وایه که خودی «اولی الامر»ه‌که گوێڕایه‌ڵی خوا و ڕه‌سوڵی خوا بێت. دیاره ئوممه‌تێک که گه‌یشتبێته ئاستێک له تێگه‌یشتووی و بلووغی فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌سێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشه‌کانی ھه‌ڵده‌بژێرێ که ھه‌م فه‌رمانی خوا به‌ڕێوه ببات و ھه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری عیداله‌ت بێ.
سێ بنه‌مای ھه‌ر نیزامێکی سیاسی
مامۆستا سوبحانی له نێوان «نیزامی سیاسی» و «حوکمه‌تی ئیسلامی» جیاوازی داناوه و بۆ ھه‌رکامێکیان پێناسه‌یێکی جیاوازی ھه‌یه. به سه‌رنجدانێکی بیر و بۆچوونه‌کانی مامۆستا ناسر له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌مان ده‌سده‌که‌وێ که له‌لای مامۆستا ناسر، حوکمه‌تی ئیسلامی ده‌زگایێکی سیاسیه‌که شه‌رعیه‌تی خۆی له «شۆڕا»وه وه‌رگرتووه و ئامانجه‌که‌شی، ھێنانه‌ی جێی ئاواتی ئوممه‌ته له چوارچێوه‌ی یاسای ئیسلام دا. ئه‌وه‌ی به‌لای مامۆستا ناسره‌وه زۆر گرینگه و ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی، ھه‌مان «نیزامی سیاسی»ه که له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی پێک ھاتووه و ھه‌رکامیان ته‌واوکه‌ری ڕۆڵی ئه‌وی دیکه‌ن و ئه‌میان بناخه‌ی ئه‌وی دیکه‌یانه. ئه‌م ڕوانگه یه‌کتاپه‌ره‌ستیه له ته‌وحیده‌وه ده‌س پێده‌کا و به ئه‌نجامی یاسا و ده‌ستووره‌کانی خوا له ھه‌موو به‌شێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، کۆتایی پێ دێ.
1ـ ته‌وحید
2ـ ڕیساله‌ت و پیام
3ـ خیلافه‌ت و جێنشینی
مامۆستا سوبحانی ده‌ڵێ : «به‌گوێره‌ی ئایه‌تی 54ی سووره‌تی ئه‌نعام «ألا لَهُ الخَلْقُ وَ الْأَمر»
خودا ھه‌م ئافه‌رێنه‌ره و ھه‌م ئهمردهرکهر، بۆیه بێجگه له خودا که‌سێ حه‌قی فه‌رمانڕه‌وایی و فه‌رمانده‌ری به‌سه‌ر که‌سدا نییه. موشریکه‌کان ده‌ڵێن : ئێمه خۆمان بۆ ژیانی خۆمان «یاسا» داده‌نێین، و په‌یامی پێغه‌مبه‌ران به درێژایی مێژوو، مێژووی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێبازه‌دا (واته : ڕێبازی شیرک) بووه. چونکوو «ئه‌مر»ی خودا ھه‌مان یاساکانیه‌تی که ئه‌ویش تایبه‌تی خۆیه‌تی.»3
پاشان ده‌ڵێ : «ئه‌مر» کردن به مه‌خلوقات، واته پاڵ تێوهنانی مه‌خلوقات له ئاستی تواناییه‌کاندا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دیاری کراو، که ھه‌مان «ڕێنوێنی و ھیدایه‌ته». و ڕێنوێنی کاتێ دروسته «زانست و ئیراده«ی مرۆڤ له‌ژێر چاودێری «سروشی ئاسمانی»دا بێت. چوار قۆناخی ئاماده‌سازی، به‌دیھێنان، ته‌ساوی، ئه‌ندازه و ھیدایه‌ت ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ.
[الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى (٢)وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى (٣)وَالَّذِي أَخْرَجَ الْـمَرْعَى] (اعلی/4و3)
بۆیه، به‌ڕای مامۆستا، ڕوانگه‌ی یه‌کتاپه‌رستیانه که وه‌رگیراو له «ڕبوبیه‌ت و ئولوھیه‌ت»ی خوایه، ئیمان به ڕبوبیه‌تی خوایه که بڕوا به ئولوھیه‌ت، فه‌رمانڕه‌وایی به‌دواوه‌یه و ئه‌م بنه‌مایه، بناغه‌ی ده‌زگای بڕوای کۆمه‌ڵگایه و نیزامی سیاسی سه‌رچاوه‌ی له‌وه‌وه گرتووه.
2ـ ڕیساله‌ت و په‌یام
له ڕوانگه‌ی مامۆستا سوبحانیه‌وه، ته‌وه‌ری دووھه‌می نیزامی سیاسی، ڕیساله‌ت و په‌یامه و ده‌ڵێ : «ڕیساله‌ت، ڕێگایێکه که ئه‌مره‌کانی خودا و به‌رنامه‌کانی خودا به خه‌ڵکی ڕا ده‌گه‌یێندرێ و پێغه‌مبه‌رانیش ئه‌م ڕۆڵ و ئه‌رکه‌یان له‌سه‌ر شانه. له لایێکه‌وه پێغه‌مبه‌ران وه‌رگری ئه‌م په‌یامه بوون و له لایێکی دیکه‌وه «م‌بین» و شرۆڤه‌کاری به‌رنامه‌کان که ئایه‌تی 44ی سوره‌تی نه‌مل ئه‌م ڕاستیه پیشان ده‌دات.
[قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَارِيرَ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ]
پاشان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری ته‌وه‌ره‌که ده‌ڵێ : «دواین په‌یام «قورئان»، و دواین نێردراو، پێغه‌مبه‌ره» به‌ڵگه له‌سه‌ربوونی (حجیت) ئه‌و بۆ ئومه‌ته‌ی به‌م شێوه‌یه که : «پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ ئه‌و ئۆممهتهی که تێیاندا ده‌ژیا، به‌ڵگه و حوججه‌ته و بۆ ئوممه‌ته‌کانی دوای خۆی، زانایانی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌بنه به‌ڵگه و حوجه‌ت. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که :
1ـ زاناکان ده‌بێ وه‌کوو پێغه‌مبه‌ر بۆ قه‌ومه‌که‌ی خۆیان حوجه‌ت بن.
2ـ به زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بدوێن، مه‌به‌ست له زبان، به‌ڕۆژ بوونی به‌ڵگه و بورھانهکانی ئه‌و ڕۆژه‌یه.»
[فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاءِ شَهِيدًا] (نسا‌ء/آيه 41)
له‌ڕاستیدا مامۆستا سوبحانی پێوه‌ندیه‌کی ڕێک و پێک له نێوان «توحید» و «ریساله‌ت» داده‌نێ، ئه‌وه‌یش ئه‌مه‌یه که به‌دیھێنه‌ری یاسان، په‌یامه‌که‌ی خۆی به‌شێوه‌ی به‌رنامه‌یێکی داڕێژراو بۆ ڕێنوێنی کردنی خه‌ڵکی ناردووه و ڕێگای ناردنی ئه‌م به‌رنامه به‌ھۆی ھهڵبژێردراوانێ به‌ناوی «پێغه‌مبه‌ران»ه که وێڕای وه‌رگرتنی به‌رنامه‌کان، ڕاگه‌یاندن و بانگه‌وازی په‌یامه‌که‌یان له ئه‌ستۆ بووه.
بۆیه بانگه‌وازی به‌رنامه‌کانی خوا، به‌شی دووه‌می «په‌یام»ی ڕێنوێنی مرۆڤایه‌تیه که به درێژایی مێژوو به‌ڕێوه‌چووه و ھه‌ندێکان توانیویانه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن و ھه‌ندێ له پێغه‌مبه‌ران ته‌نیا فریای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی که‌وتون و ده‌رفه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و ئیجرای ئه‌و به‌رنامه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
3ـ خیلافه‌ت (جێنشینی)
ته‌وه‌ری سێھه‌می نیزامی سیاسی، «خیلافه‌ت»ه. له ڕاستی دا پێغه‌مبه‌ران وێڕای ئه‌وه‌ی که وه‌رگری په‌یامی خوا بوون، له لایێکی دیکه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه و یاساکانی خواش بوون. له ڕاستیدا پێغه‌مبه‌ران شرۆڤه‌کار و موبه‌یینی به‌رنامه‌کان بوون و ھه‌م خه‌لیفه و جێ‌نشین. مامۆستا ناسر له‌م باره‌وه ده‌ڵێ : «ته‌وه‌ر و پایه‌ی سێھه‌می نیزامی سیاسی ئیسلام، خیلافه‌ت و جێنشینیه، وه‌رگرتن به‌رنامه‌کان و یاسان (رسالت)، و به‌ڕێوه‌بردن و ئیجراکه‌ی، ده‌بێته خیلافه‌ت و جێنشینی خوا له‌سه‌ر زه‌ویدا. خیلافه‌ت و جێنشینی به واتای جێنشینی خوا له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زه‌ویدا. ئاوهدانکردنهوهیێک که ته‌نیا به‌ده‌ستی مرۆڤ دێته جێ.
«إنِّي جاعِلٌ في الأرضِ خليفة] (بقره/30)
پاشان مامۆستا ده‌فه‌رموێ : «مرۆڤ به‌ناوی جێنشینی خوا له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌و مافه‌ی نیه که له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسای په‌روه‌ردگاره‌وه ھاتوچۆ کات. و ئه‌و مافه‌شی نییه که له به‌ڕێوه‌بردن و شرۆڤه‌کردنی به‌رنامه‌که‌دا پێش «پێغه‌مبه‌ر» و نێردراوه‌که‌ی خوا که‌وێ. جا ئه‌م پێشکه‌وتنه چ له ھه‌ڵسوکه‌وت دا بێ و چ له ده‌ربڕینی ڕای خۆیدا.چونکو پێغه‌مبه‌ر ھه‌م ڕێنوێنه و ھه‌م وه‌کیل مرۆڤ :
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ الله وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا الله إِنَّ الله سَمِيعٌ عَلِيمٌ] (حجرات/1)
ھاتنه‌جێی ئیشی جێنشینی له ڕوانگه‌ی مامۆستا ناسره‌وه، مه‌رجێکی ھه‌یه و ئه‌ویش پێکھاتنی ده‌سته‌یێک مرۆڤی «ساڵح و ئه‌ھلی تهقواھەڵ که بتوانن یاساکانی خوا بێننه جێ و به ئه‌نجامی بگه‌یێنن. به‌م ھۆیه‌وه بنه‌مای ئیشی پێغه‌مبه‌ران په‌روه‌رده‌کردنی به‌ره‌یێکی ساڵح بووه تا به ئه‌نجامی یاسا و ده‌ستوراتی خوا ڕۆڵی خیلافه‌ت و جێنشینی به باشترین شێوه به‌جێ بێنن.
[وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الأرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ] (أنبيا/١٠٥)
[قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِالله وَاصْبِرُوا إِنَّ الأرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ] (اعراف/١٢٨)
له‌م باسه‌وه ئه‌وه‌مان ده‌س ده‌که‌وێ : «ریساله‌ت» که وەرگرتنی یاساکانی خوا و ڕاگهیاندنهکهیهتی، کاتێ کاریگه‌ر ده‌بێ که کۆمه‌ڵ و گروپێک که په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و په‌یامه بن، ھه‌ڵگری بن. ئه‌گینا ته‌نیا ناردنی یاسای ئاسمانی ھیچ سوودێکی بۆ خه‌ڵکی نییه. جیاوازی نێوان قۆناخی بانگه‌وازی مه‌ککی و مه‌دنیش، ئالێره‌دایه.
مه‌به‌ست له «خیلافه‌ت» و جێنشینی چییه؟
مامۆستا ناسر به‌م جۆره باس له ته‌وه‌ری خیلافه‌ت ده‌کا و ده‌ڵێ : «له‌ڕاستیدا خوا، خۆی خیلافه‌ت وه ئه‌ستۆ ده‌گرێ به‌ڵام به‌پێی قاعیده‌ی «ئه‌سباب و موسببهبات» و «عیلله‌ت و مه‌علول» ئه‌م ئه‌رکه‌ی به مرۆڤه‌کان سپاردووه که دوو ئیشی گرینگ ڕچاو ده‌کا:
1ـ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی، که به‌رھه‌مه‌که‌ی خێر و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵک بێت.
[قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الأرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ] (ھود/61)
2ـ به‌رپاکردنی به‌رنامه و یاسای خوا له سه‌ر زه‌ویدا «الا لە الخلق و الامر» چونکوو خوا به‌ڵێنین ئه‌مه داوه ھه‌ردووکیان دێته دی. (ئێستاکه زه‌وی به‌ره‌و ئاوه‌دانی ده‌ڕواته پێش و ھه‌رچه‌ند که‌وا به‌رژه‌وه‌ندی که‌می بۆ خه‌ڵکی زه‌وی ھه‌یه ھه‌رچه‌ن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی ڕه‌نج زۆر ده‌به‌ن و دهسکهوتهکهشیان که‌مه)
[وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى الله فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ الله بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ الله لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا] (طلاق/٣)
حکومه‌تی ئیسلامی و سێ بنه‌ماکه‌ی
وه‌ک پێشتر باسمان کرد، به‌ڕای مامۆستا سوبحانی حکومه‌تی ئیسلامی ده‌زگایێکی سیاسی که شه‌رعیه‌ت و ڕه‌وایی خۆی له «شۆڕا»وه وەرگرتووه و مه‌به‌ستیشی به‌ڕێوه‌بردنی یاساکانی خوایه. به‌ڕای مامۆستا ناسر، قورئان ته‌نیا به یه‌ک ته‌وه‌ری سیاسی له‌ژێر ناوی «شۆڕا» ئاماژه‌ی کردووه و ده‌ڵێ :
«قورئان وه‌کوو کانگایێکه که له‌کاتی پێویست بووندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ، چونکوو قورئان سه‌رچاوه‌ی کولیات و له به‌شی ورده‌کاری دا ئیشه‌کانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی مرۆڤ، به‌ڵام ورده‌کاری عیبادهت : وه‌کوو : نوێژ، حه‌ج و زه‌کات، ھه‌روه‌ھا ورده‌کاری به‌شی ئه‌خلاق له‌لایه‌ن «شارع»ه‌وه به‌یان کراوه. به‌ڵام ده‌رباره‌ی «سیاسه‌ت»، «ئابووری» و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ته‌نیا کوللیاتهکهی له قورئاندا باس کراوه. بۆ نموونه : له نیزامی سیاسی‌دا ته‌نیا یه‌ک ته‌وه‌ر به‌ناوی «شۆڕا» باس کراوه که ئه‌ویش له کات و شوێنی خۆیدا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێ.»
مامۆستا ناسر، به‌رله شرۆڤه‌کردنی بنه‌ماکانی حکومه‌تی ئیسلامی، پێناسه‌یه‌ک له حکومه‌تی ئیسلامی به‌م شێوه ده‌کا : «حکومه‌تی ئیسلامی، حکومه‌تێکی «خودایی – ئینسانی»یه. واته یاسا گشتیه‌کانی به شێوه‌ی «ڕیساله‌ت و په‌یام» ناردووه و ده‌رھێنانی ورده‌کاریه‌کان و بهڕێوبهردنهکهی به مرۆڤ سپاردووه. به زمانی ئه‌مڕۆیی : حکومه‌تی ئیسلامی «تیۆکڕاسی» و «دێمۆکڕاسی» است. «تیۆکڕاسیه« چونکوو ئه‌سڵ و بنه‌مای حوکمه گشتیه‌کان له‌لایه‌ن خوداوه نێردراوه و «دێمۆکڕاسیه« چونکوو ھه‌موو بڕواداران به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌یان له ئه‌ستۆیه«8.
پاش شرۆڤه‌کردنی حکومه‌تی ئیسلامی، سێ بنه‌ماکه‌ی باس ده‌کا و ده‌ڵێ : «حکومه‌تی ئیسلامی، وه‌ک ھه‌ر حکومه‌تێکی دیکه سێ بنه‌مای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی، یاسادانان و داوه‌ری ھه‌یه. به پێی ئایه‌تی 55 سووڕه‌تی نوور ھه‌موو خه‌ڵکی له به‌رانبه‌ری ئه‌م ئایه‌ته‌دان که ده‌فه‌رموێ : [وَعَدَ الله الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَـهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَـهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] (٥٥)» ئه‌ویش به‌ھاتنه‌جێی ئه‌م دوو مه‌رجه : 1ـ بڕوا 2ـ چاکه‌کار بوون. ھه‌موو مرۆڤه‌کان شیاوی جێنشینی خوا له زه‌ویاندا ھه‌یه و ئه‌م پۆست و مه‌قامه تایبه‌تی به‌که‌سێکی تایبه‌ته‌وه نیه، به‌ڵکوو ھه‌ر کەسێ ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی ھه‌بێ شیاوی ئه‌و مه‌قامه‌یه. به‌ڵام چونکو ھه‌مووی بڕواداران ناتوانانن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا له ئەستۆ بگرن، بۆیه بڕواداران خۆیان کۆمه‌ڵێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمەڵگا ھه‌ڵده‌بژێرن.»9
پێویسته ئه‌مه‌ش بگوترێ که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی که‌وا بڕواداران ھه‌ڵیان ده‌بژێرن، له قورئاندا به «اولی الامر» ناویان لێ براوه. شۆڕای «اولی الامر» له نێوان خۆیاندا که‌سێک به‌ناوی «خلیفە» یا «امیر المومنین» ھه‌ڵده‌بژێرن.»
له ده‌زگای فیکری سیاسی مامۆستا ناسردا، به‌شی «یاسادانان» ڕۆڵی شرۆڤه و تهبینکردنی ھه‌یه بۆیه دەفهرموێ : «به‌گوێره‌ی ئایه‌تی 44ی سووره‌تی نه‌مل ڕه‌سووڵی خوا «توێژه‌ری» قورئانه، و سه‌رچاوه‌ی یاسادانان له ئیسلام دا : 1ـ قورئان 2ـ سوننه‌ت 3ـ شۆڕای (اولی الامر)ه. بۆیه له نیزامی ئیسلامی دا ھێزی «یاسادانان» نییه، له ئیسلامدا ھێزی «مبینه» ھه‌یه.
به تێفکرین له‌وه‌ی باسکرا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که «قورئان» یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی یاسادانان، و «سوننه‌ت» که شرۆڤه‌ی قورئانه، دووھه‌م سه‌رچاوه‌ی یاسادانانه. وه‌کوو چۆن پێغه‌مبه‌ر موبه‌یینی قورئانه، به‌گوێره‌ی ئه‌مه، شۆڕای «اولی الامر»یش شرۆڤه‌کاری «قورئان و سوننه‌ته« و یاسا پێویسته‌کانی لێ ده‌ر دێنێ و به‌کارێ دێنێ. به‌م شێوه، ھێزی یاسادانان به‌شێکه له شۆڕا و ڕۆڵی شرۆڤه‌کردنی له ئه‌ستۆدایه. به‌ڵام وه‌کوو شرۆڤه‌کاری ئه‌وه‌ڵ که پێغه‌مبه‌ره، مه‌عسووم و دوور له ھه‌ڵه نییه، و ئه‌گەر کێشه‌یان بۆ ھاته پێش ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای «قورئان و سوننه‌ت» :
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا الله وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الأمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى الله وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِالله وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلا] (نسا/٥٩)
مامۆستا ده‌فه‌رموێ : «پێویسته ئه‌ندامانی شۆڕا ئاگامه‌ندی باشیان به‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تدا ببێ. چونکو ڕۆڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی له ئه‌ستۆی «شۆڕاھەڵ و «اولی الامر»ه. چونکو له حکومه‌تی ئیسلامی دا، جیاوازی ھیزه‌کان بێ واتایه. به‌ڵکوو حکومه‌ت له ئیسلامدا له ده‌ستی «شۆڕا»دایه، که ھه‌مان ھێزی «شرۆڤه‌کار» و «مبینە»یه. شۆڕئا بۆ ھێزه‌کانی دیکه به‌رپرس ھه‌ڵده‌بژێرێ و ھێزی دادوه‌ریش که داوه‌ری و قه‌زاوه‌تی له ئه‌ستۆدایه، به پێی ئه‌و یاسایانه‌ی که‌وا ھێزی «مبینه« دایناوه، دادوه‌ری ده‌کا. پێویسته که ھێزی دادوه‌ری دوای دابینکردنی به‌رپرس، له به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیدا به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بێت».
شۆڕای اولی الامر
مامۆستا ناسر پێی وایه که له نیزامی ئیسلامی‌دا، قورسی باری به‌رپرسیاریه‌تی له سه‌ر شانی شۆڕای «اولی الامر»ه و بنه‌مای سه‌ره‌کیه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا. له ئه‌ندێشه و بیری سیاسی مامۆستا نسردا، ئه‌ندامانی شۆڕا، نه ھه‌ڵده‌بژێردرێن و نه کورت ھه‌ڵێنراوی کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت و نه پێوه‌ندی به کاتێکی دیاریکراو به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌که‌یان. به‌ڵکوو ھه‌رکاتێک بارودۆخ و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که‌وا قورئان ڕچاوی کردووه بێته‌دی، خودبه‌خود شیاوی ئه‌وه ده‌بن که ببنه شۆڕای اولی الامر. له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ : «ئه‌ندامانی شۆڕای ئیسلامی، ھه‌ڵنابژێردرێن، به‌ڵکوو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانی که‌وا قورئان باسی کردووه و ئه‌و پسپۆڕایهتیه ئابوری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه تێیاندا بێته دی، خودبه‌خود ده‌بنه ئه‌ندامی شۆڕا. ھه‌روه‌ھا پێویست ناکا که ژماری ئه‌ندامانی شۆڕا دیاری بکرێت. بۆ نموونه بۆ ھه‌ر 1000 که‌س، 1 که‌س ھه‌ڵبژێردرێ، به‌ڵکوو ھه‌رچه‌ن که‌س که شیاوی ئه‌و جێگا بێ، ده‌توانێ له شۆڕای «اولی الامر»دا به‌شداری بکا و ھه‌روه‌ھا له‌بواری کات و ساته‌وه به‌رپرسیاریه‌تی شۆڕای ئیسلامی سنووردار نیه، به‌ڵکو تاکوو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان تێدا بێ، به‌شداری ئه‌وان ڕاگیردراوه.» 12
مامۆستا ده‌فه‌رموێ به گوێره‌ی ئایه‌ته‌کانی (59 و 83 نسا) «اولی الامر منکم» باس له ئه‌ندامانی شۆڕا ده‌کا که له ھه‌مان کۆمه‌ڵگا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه ھه‌ڵده‌بژێردرێن. و «اولی الامر منەم» له ئایه‌تی 83ی نسا، باسی ئه‌و گروپ و ده‌سته پسپۆڕانه‌ی ناو شۆڕا ده‌کا که خاڵه شاراو و نادیاره‌کان بۆ خه‌ڵکی ڕوون ده‌که‌نه‌وه.»13
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الأمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً] (نسا‌ء/٥٩)
[وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الأمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الأمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلا قَلِيلاً] (نسا‌ء/٨٣)
له ئاراکانی مامۆستا ناسره‌وه وا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌ندامانی «شۆڕای اولی الامر» به گوێره‌ی ئایه‌ته‌که‌ی سه‌ره‌وه، ده‌بێ له دووبه‌شدا پسپۆڕ بن : واته له زانستی ئایینی «قورئان و سوننه‌ت» و له به‌شی تایبه‌ت به «کێشه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری»یه‌کاندا.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌ندامانی شۆڕای اولی الامر
له که‌لامی مامۆستا ناسردا «اولی الامر»، «ئه‌ھلی حه‌ل و عه‌قد»، شۆڕا و ...ھتد یه‌کێکن. بۆ ئه‌ندامانی شۆڕا ھه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی ڕچاو ده‌کا و له‌به‌رچاو ده‌گرێ که کۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه، له که‌م که‌سێکدا به‌دی دێت. بۆیه سنوورێک بۆ ژماری ئه‌ندامانی شۆڕا دانانێ و وا ده‌رده‌که‌وێ که به‌ھۆی زۆری ئه‌ندامانی شۆڕاوه به‌جۆرێک ترافیک له‌نێوان ئه‌نداماندا به‌دی دێ. تایبه‌تمه‌ندی له سێ به‌شدا ده‌سته‌به‌ر ده‌کا :
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که‌وا له سوره‌ی شۆڕادا ھاتووه :
1ـ خاوه بڕوابن، 2ـ خاوه‌ن پشتبه‌ستن و ته‌وه‌ککول بن، 3ـ له فه‌حشا دووره په‌ڕێز بن 4ـ له‌کاتی تووڕه‌یی دا له خه‌ڵکی خۆش بن، 5ـ وڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستووره‌کانی خوا 6ـ نوێژ خوێن بن 7ـ گوێڕایه‌ڵی یاسای شۆڕا بن، 8ـ ببه‌خشن و مشت قونجاو نه‌بن 9ـ یاریده‌ری زوڵم لێکراوان بن و له به‌رامبه‌ر زاڵمدا ڕاوێستاو بن.
[فَمَا أُوتِيتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَى لِلَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٣٦)وَالَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الإثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ (٣٧)وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣٨)وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنْتَصِرُونَ] (شورا/39ـ 36)
2ـ تایبه‌تمه‌ندی گشتی
1ـ شاره‌زایی له زمانی عه‌ره‌بی بۆ ده‌رھێنانی یاساکان له قورئان و سوننه‌ت
2ـ ئاگامه‌ندی له مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی شۆڕا و نیازه‌کانی کۆمه‌ڵگا
3ـ تایبه‌تمه‌ندی له بواری پسپۆڕایه‌تی
زاڵبوون و پسپۆڕی له کێشه «سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان» به پێی ئایه‌تی 83ی نیسا :
[وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الأمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الأمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلا قَلِيلاً] (نسا‌ء/٨٣)
جیاوازی بیر و ڕا له نێوان ئه‌ندامانی شۆڕادا
به‌ھۆی جیاوازی تاکی و زانستی مرۆڤه‌کان، ئه‌ندامانی شۆڕای «اولی الامر»، سه‌باره‌ت به کێشه و ڕووداوه‌کان، ناتوانن بێری و ڕایێکی یه‌کده‌نگیان بێت. بۆ لابردنی ئه‌م گرفته و گه‌یشتن به یه‌ک ڕا که کۆی ده‌نگه‌کان بێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئوممه‌ت و حکومه‌تی ئیسلامی تێیدا ڕچاو کرابێ، مامۆستا سوبجانی ئه‌م شێوازه‌ی خواره‌وه پێشنیار ده‌کا و ده‌ڵێ : «له شۆڕای ئیسلامی‌دا، ده‌نگ و ڕای زۆرینه و که‌مینه ڕچاو ناکرێ، به‌ڵکوو ھه‌رکه‌سێ له ئه‌ندامانی شۆڕا سه‌باره‌ت به ھه‌ر کێشه‌یه‌ک ڕا و بیری خۆی ده‌رده‌بڕێ له ئامانجدا ڕای باشتر و به‌ھێزتر په‌سه‌ند ده‌کرێ.
[قُلْ لا يَسْتَوِي الْـخَبِيثُ وَالطَّيِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ الْخَبِيثِ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الألْبَابِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (مائده/١٠٠ )
و پێوانه‌ی ڕاکان، «طيب له‌به‌رانبه‌ر خبيث»ه‌وه‌یه و «طيب» یا «حسن» یا «احسن». به‌ڵام کاتێ که‌مینه لایه‌نگری ڕای «احسن» بوون و زۆرینه لایه‌نگری ڕای «حسن»، بۆ به‌رگیری له بشێوی و ئاڵۆزی، ئه‌م که‌مینه‌ی که‌وا لایه‌نگری «احسن»ن له ڕای خۆیان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و گوێڕایه‌ڵی ڕای زۆرینه ده‌بن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره به‌شکردنه له کێشه گه‌وره‌کانی وڵاتدایه. به‌ڵام له کێشه بچووکه‌کاندا مرۆڤه خاوه‌ن ڕاکان، پێویست ناکا، موقه‌لید و شوێنکه‌وتوو بن.
پاشان ده‌فه‌رموێ : به‌گوێره‌ی ئایه‌تی 17و18 زومه‌ڕ ئه‌ندامانی شۆڕا پێویسته به ئاگایی له بنه‌ماکانی «قورئان و سوننه‌ت» گوێبیستی بیر و ڕای خه‌ڵکی دیکه‌ش بن. پاشان چاکترین قسه به‌پێی ئه‌م بنه‌مایانه ھه‌ڵبژێرن و به‌ڕێوه‌ی به‌رن. ئه‌م ڕێبازه باس له ئازادی له بیستن و ھه‌ڵبژاردنی ڕا و بیر له ئیسلامدا ده‌کا.14
چه‌ن خاڵێک ده‌رباره‌ی شۆڕای «اولی الامر»
1ـ «خلیفە یا امیر المومنین» که له لوتکه‌ی ھێزی بهڕێوبهرایهتیدایه، له به‌رامبه‌ر شۆڕای «اولی الامر» دا به‌رپرسه و ده‌نگی بڕواپێکردن و ئیعتیماد به وه‌زیره‌کان، واتایێکی نییه. چونکوو خه‌لیفه به‌رپرسه. ئه‌مڕۆ له ئه‌مریکا تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌م شێوازه به‌ڕێوه ده‌چێ.
2ـ وشه‌ی «تنازع» له ئایه‌تی 59 سوره‌تی نیسا ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌ندامانی شۆڕای «اولی الامر» دوور له ھه‌ڵه و تاوان نین و گه‌ڕانه‌وه‌ی کێشه‌کان بۆ لای قورئان و سوننه‌ت، باس له‌م ڕاستیه ده‌کا.
3ـ له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا جێگایه‌ک بۆ مه‌زھه‌ب (ئایین زا) نییه، چونکوو شۆڕای اولی الامر یا ئه‌ھلی حه‌ل و عه‌قد و ... ھتد به‌پێی نیازی سه‌رده‌م، له قورئان و سوننه‌تدا حوکمه‌کان ده‌ردێنن و ده‌یدۆزنه‌وه.
4ـ شوێنکه‌وتنی «ئیجماع» پێویسته. چونکوو ئیجماع خاڵی یه‌کگرتوویی و ئیتیفاقی شۆڕای اولی الامره، که له قورئان و سوننه‌ت حوکمیان ده‌رھێناوه، بێ بایه‌خی به ئیجماع، بێ بایه‌خیه به قورئان و سوننه‌ت.
5ـ به گوێره‌ی وشه‌ی «اولی الامر منکم» له ئایه‌تی 59ی سوره‌ی نیسا واته موسوڵمانانی خاوه‌ن ڕا و ئاگا له ھه‌ر
سه‌رده‌مێکدا، له‌ڕاستیدا خاوه‌ن بیران له ھه‌ر سه‌رده‌مێکدا، ھه‌مان موجتهھدینن که ئه‌ھلی سوننه‌ت له ڕابردوودا له‌مباره‌وه تووشی ھه‌ڵه بوون و درگای ئیجتیھادیان به‌ست.15
ھه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه
له ئه‌ندیشه‌ی سیاسی مامۆستا ناسر، ھه‌ڵبژاردن و دانانی «خلیفە» یا «امیر المومنین» باسێکی تایبه‌ت و جیا له شۆڕای «اولی الامر» نییه، به‌ڵکو خه‌لیفه که به‌رپرس و مودیری ھێزی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له حکومه‌تی ئیسلامیدایە، که‌سێکی «لێھاتوو و شاره‌زایه« که له‌نێو ئه‌ندامانی شۆڕادا ھه‌ڵده‌بژێردرێ و به‌رپرسیاریه‌تی ھێزی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. مامۆستا ناسر ده‌ڵێ : «خه‌لیفه، له‌لایه‌ن خوداوه ھه‌ڵنابژێردرێ چونکوو ھه‌موو مرۆڤه‌کان له‌به‌رانبه‌ر په‌یامه‌که‌ی خوداوه، خه‌لیفه‌ی ئه‌ون، به‌ڵکوو خه‌لیفه یا امیرالمومنین که‌سێکه که نوێنه‌ری ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاسای «ئه‌مر به چاکه و نه‌ھی له خراپه» که ئه‌ندامانی شۆڕای «اولی الامر» ـ ھه‌ڵبژارده‌کانی خه‌ڵکی ـ له نێوان خۆیاندا ئه‌و ھه‌ڵده‌بژێرن.»16
پاشان به ڕۆڵی خه‌ڵک له ھه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه ئاماژه ده‌کا و به‌پێی بیروڕای مامۆستا، خه‌ڵکی له دوو به‌شدا خاوه‌ن ڕان، له لایێکه‌وه له ھه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شۆڕای «اولی الامر» به‌شدارن، و ڕۆڵی دووھه‌می ئه‌وان «به‌یعه‌ت»له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌دایه. مامۆستا ده‌فه‌رموێ : «ھه‌ڵبژاردنی یه‌ک کەس له نێوان ئه‌ندامانی شۆڕا بۆ پۆستی خه‌لیفه یا «امیر» به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن شۆڕا، به‌یعه‌تی «بچوک یا صغرى»ه و پاش ڕاگه‌یاندنی شۆڕا، خه‌ڵک به‌شێوه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌دا به‌یعه‌ت ده‌که‌ن که به‌یعه‌تی کوبرای پێ ده‌گوترێ. وێڕای ئه‌و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که پێشتر بۆ خه‌لیفه باسمان کرد، خه‌لیفه ده‌بێ دوو تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ی ببێ :
1ـ «مودیریه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی»
2ـ «سیاسه‌تمه‌دار»ی که ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا بێ نیاز له‌م دووانه نییه.17
مه‌به‌ست له حکومه‌تی ئیسلامی چییه؟
له شوێنێکی دیکه‌دا ده‌فه‌رموێ : «ھه‌رکات زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌و ئاسته له ئاگامه‌ندی گه‌یشیتن که بتوانن ھه‌ڵبژێرن، ھه‌ڵبژاردن دروسته.18
[أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ فَاللهُ هُوَ الْوَلِيُّ وَهُوَ يُحْيِي الْـمَوْتَى وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] (شورا/٩)
حکومه‌تی ئیسلامی و نیزامی سیاسی ئامێرن نه‌ک ئامانج، مامۆستا له ڕۆڵی حکومه‌تی ئیسلامی و نیزامی سیاسی ئاوا ده‌سکه‌وتێکی ھه‌یه که : «به گوێره‌ی ئایه‌تی 25ی سووره‌تی حه‌دید، مه‌به‌ست له حکومه‌تی ئیسلامی به‌جێھێنانی «قسط»ه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی حکومه‌تکردن نییه، به‌ڵکوو ھاتنه‌جێی «قسط»ی خوداییه. «ئوممه‌تی مامناوه‌ند» که له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا بنه‌مای سه‌ره‌کیه له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه که به‌رنامه‌ی خوا به‌ڕێوه ببات و سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌کان خاوه‌ن عه‌داله‌ت و دادوه‌ری دروست بێ.»19
بۆیه حکومه‌تی ئیسلامی، حکومه‌تێکی «خودایی – ئینسانی»یه. خوداییه به‌واتایی ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن خوداوه دابه‌زیوه، و ئینسانییه چونکوو مرۆڤه‌کان و له ژوور ھه‌موویانه‌وه «خه‌لیفه» ڕۆڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له ئه‌ستۆیه. مه‌به‌ستی ئه‌وانیش دامه‌زراندنی عه‌داله‌ت له کۆمه‌ڵگادایه.
سه‌رچاوه‌ی یاسادانان له ئیسلام دا
به‌رچاوترین خاڵی جیاوازی بیروڕای مامۆستا ناسر له‌گه‌ڵ خاوه‌نبیرانی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی له‌وه‌دایه که به‌لای مامۆستا ناسره‌وه دوو سه‌رچاوه به‌ناوی «قورئان و سوننه‌ت» بۆ یاسادانان ھه‌یه و یه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیستنباتی به‌نێوی «شۆڕا». مرۆڤ مافی یاسادانان و ته‌شریعی نییه چونکوو «به‌دیھێنه‌ر و فه‌رمانده‌ر» یه‌کێکه. «الا لە الخلق و الامر» بۆیه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ یاسادانان ھه‌مان «قورئان»ه که سروشی ئاسمانه. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) وێڕای ئه‌وه‌ی که خه‌لیفه و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌حی بووه، شرۆڤه‌کاری قورئانهکەش بووه. به‌ڵام شرۆڤکاری و «م‌بین» بوونه‌که‌شی مه‌عسووم و دوور له ھه‌ڵه‌یه :
[وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْـهَوَى (٣)إِنْ هُوَ إِلا وَحْيٌ يُوحَى] (نجم/3و4)
شرۆڤه‌کاری دووھه‌م که ده‌بێ شرۆڤه‌ی قورئان و سوننه‌ت بکا، شۆڕای اولی الامره. به‌ڵام شۆڕا، دوور له مهعسوومیهته. ئه‌وەی که له ئوسوڵی فیقھه وه‌گیرمان ده‌کێ «اجماع» ھه‌مان «اتفاق»ی شۆڕای ئیسلامی له ڕووداوه ئیستنباتیهکان له دوو سه‌رچاوه‌ی «قورئان و سوننه‌ته« بۆیه سه‌رچاوه‌ی یاسادانان له ئیسلام دا له سێ سه‌رچاوه پێک دێت : «قورئان – سوننه‌ت – شۆڕا یا ئیجماع». ماموستا له‌م باره‌وه ده‌ڵێ : «قورئان وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌ک وایه که له ھه‌موو کاتێدا به پێی نیازه‌کانی مرۆڤ که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێ. چونکوو سه‌رچاوه‌که ھه‌مان گشتیه‌کان و کولیاته، به‌ڵام ھه‌ندێ له ئیشه‌کان که له ده‌ره‌وه‌ی تاوانای بیر‌و ڕای مرۆڤه‌وه‌ن، کولیاته‌که‌ی له قورئاندا باسکراوه وه‌ک : عیبادهت و ئه‌خلاق. به‌ڵام سه‌باره‌ت به «سیاسه‌ت»، «ئابووری»، «کۆمه‌ڵگا» و ھه‌ندێ کێشه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا، ته‌نیا کولیاته‌که‌ی له قورئاندا ھاتووه. بۆ نموونه درباره‌ی نیزامی سیاسی که ته‌نیا یه‌ک ته‌وه‌ری بنه‌مایی و سه‌ره‌کی به‌ناوی «شۆڕا» باسکراوه، ئه‌ویش به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که بۆ ئه‌ھلی شۆڕا ھاتووه، پاش قورئان «سوننه‌ت» سه‌رچاوه‌ی دووھه‌می یاسادانانه له ئیسلام که ئه‌ویش به‌جۆرێک شێوازه‌که‌ی گشتییه و ھه‌ندێ له‌و وڵامانه‌ی که له‌سه‌رچاوه سهرهکیهکهیهدا ھاتووه، وڵام ده‌داته‌وه و بۆ دوای خۆی جێی که‌ڵک وه‌رگرتنه. به‌م شێوه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) شرۆڤه‌کاری قورئانه و ئایه‌تی 44ی سووڕه‌تی نه‌مل باس لهمهدهکا.
له شوێنێکی دیکه بۆ ته‌واوکردنی ئه‌م باسه ده‌فه‌رموێ : «اجماع» ڕێکه‌وتنی «اولی الامر»ه له‌سه‌ر بابه‌تێک و ھه‌مان کۆده‌نگی که له به‌رھه‌می یه‌کده‌نگی ئه‌ندامانی شۆڕایه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی یاسادانان. به‌م ھۆیه له ئیسلام دا سێ سه‌رچاوه ھه‌ن که ده‌بێ دوایان که‌وین : «قورئان، سوننه‌ت، شۆڕا یا ئیجماع.»19
دوایین قسه
ئه‌وه‌ی باسکرا چاوخشانێک بوو به‌سه‌ر بیری سیاسی مامۆستا ناسر دا، که بنه‌مای سێ ھێزی ھه‌ر نیزامێکی سیاسی به‌لای ئه‌وه‌وه جیاوازه له ھه‌موو بیری بیرمه‌ندێکی دیکه‌ی به‌شی سیاسه‌ت. له بیری مامۆستا ناسردا زۆرترین ڕۆڵ به شۆڕای «اولی الامر» دراوه که ته‌وه‌رێکی قورئانیه و باقی بنه‌ماکانی حکومه‌تی ئیسلامی له‌م ته‌وه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. ھه‌رچه‌ن که‌وا بیروڕای ھێچ موجتهھیدێک دوور له ھه‌ڵه نییه، به‌ڵام ئاوه‌ھا ڕوانگه‌یه‌ک بۆ کەسێ که‌وا قوتابی حوجره سوننه‌تیه‌کان بووه و له‌وێ خوێندویه‌تی، جێگای ئیفتیخار و شانازیه. ھه‌رچه‌ن له کاتی ھه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆچوونه‌کانی مامۆستا ناسر له‌گه‌ڵ زاناکانی دیکه له‌به‌شی ته‌فسیر، وشه‌ناسی، زانستی که‌لام، فیقھ، ئوسوڵی فیقھ و زانستهکانی دیکه‌دا قوڵایی بیروڕای ئه‌ومان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ.
سه‌رچاوه‌کان:
1ـ شریته‌کانی نیزامی سیاسی، شریتی 1
2ـ شریتی / 8 14ـ شریتی/9
3ـ شریتی / 2 15ـ شریتی/11
4ـ شریتی / 2 16ـ شریتی/8
5ـ شریتی / 5 17ـ شریتی/12
6ـ شریتی / 6 18ـ شریتی/5
7ـ شریتی / 5 19ـ شریتی/9
8ـ شریتی / 8
9ـ شریتی / 9
10ـ شریتی / 4
11ـ شریتی / 8
12ـ شریتی / 8
13ـ شریتی / 10
بۆچوونه‌کان