داعش، ماڵی ڕێبه‌ران و بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزبی ئیسلامی له شاری نه‌ینه‌وای داگیر کرد و گڕی تێبه‌ردا. ابراھیم الحسن، جێگری سه‌رۆکی «مه‌جلیس عه‌شیره‌ته‌کانی نه‌ینه‌وا» له پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گەڵ «العربی الجدید» ڕایگه‌یاند : حیزبی توندڕه‌وی داعش، بنکه‌کانی حیزبی ئیسلامی تاڵان کردووه و پاشان ئه‌م بنکانه‌ی سووتاندووه. بێجگه له‌مه تا ئێستا خانووی زیاد له 30 که‌س له ڕابه‌رانی به‌ناوبانگی ئه‌م حیزبه‌ی له شاری نه‌ینه‌وا داگیرکردووه. ابراھیم الحسن ڕایگه‌یاند : حیزبی داعش داوای له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی ئیسلامی کردووه که ئهندامهتیهکان تۆبه که‌ن و پاشهگز بنه‌وه. داعش، حیزبی ئیسلامی به حیزبێکی موڕته‌د ده‌زانێ. «داعش» له ڕابردوودا، دانی ناوه به تیرۆرکردنی ڕابه‌رانی حیزبی ئیسلامی یا ھه‌مان ئیخوانی عێراق. له‌م دواخرانهشدا به‌ھۆی سه‌یاره‌ی مینڕێژکراو ده‌ستی دایه ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بنکەی ئه‌م حیزبه له فه‌لوجه. محمد الحمدانی له کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ئیشه دوایانه‌ی داعش و له وتوێژ له‌گه‌ڵ «العربی الجدید» دا وتی : داعش به‌ڕه‌وای ئه‌زانێ که خوێنی ته‌واوی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی (حیزبی ئیسلامی) بڕێژێ. الحمدانی، له کۆتاییدا وتی : داعش، بزاڤی ئیخوانولموسلمینی عێراق به‌ھۆی به‌شداری سیاسیه‌وه به کافر ده‌زانێ، ئه‌م په‌لامار و ئاگرتێبه‌ردانی بنکه ناوه‌ندیه‌کانیش به شتێکی عه‌جایه‌ب نازانێ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه‌کە ھه‌ندێ له ڕابه‌رانی شیعه حیزبی ئیسلامی به حیزبێکی تیرۆریست ده‌زانن و به‌وه تاوانباری ئه‌که‌ن که ھاوکاری له‌گه‌ڵ داعش ده‌کات.
بۆچوونه‌کان