له‌وانه‌یه به‌ڕای زۆر كه‌س سه‌قاڵبوون به بابه‌ته‌كانی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر، زۆر پێویست نه‌بێ، چونكه بڕوایان وایه كه سه‌باره‌ت به ڕاڤه و شیكاریی ئه‌و، بیرمه‌ندانێكی زۆر كتێبیان نووسیوه و قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه! و هیچ وته و خاڵێكی تر سه‌باره‌ت به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه به نهێنی نه‌ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به سه‌ردانی سه‌رچاوه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ڕوانینی ئاكاری كه‌سانێك كه خۆیان به شوێنكه‌وته‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌زانن، دڵنیا ده‌بین كه به‌شێكی زۆر له خۆری سوننه‌ت له‌ناو ته‌می بێئاگایی و كه‌مته‌رخه‌میدا شاردراوه‌ته‌وه! و ده‌بینین كه جیا له عه‌یبه بنهوهشییهكانی له تۆماركردنی «سوننه‌ت»، سه‌رنج نه‌دراوه‌ته دیاریكردنی سنووری نێوان ئه‌و چه‌مكه و جیا له‌و! به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئیسلام و ژیانی موسوڵمانان ده‌توانین كاردانه‌وه و ئاسه‌واره‌كانی جۆراوجۆر و دڵنه‌خوازی تێگه‌یشتنی نادروستی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و لێڵی له ڕاده و ڕێبازهكهیی ببینین. له‌وانه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندترین ئاكامی ئه‌و، له‌ناوچوونی ڕوحی لێكۆڵینه‌وه و تێفكرین و گه‌شه‌ی خه‌سڵه‌تی چاولێكه‌ری و ده‌مارگرژی بێ. چاولێكه‌ری و دهمارگرژییهك كه ده‌بێته هۆی ڕههانواڕی و چه‌قبه‌ستوویی بیری و ڕه‌فتاری ڕهخنهناپهزێر و دهرمارگرژییهكی نه‌فامانه، كه شه‌وقی مرۆڤ بۆ چوون و مانه‌وه له به‌رزایی دیندا له‌ناو ده‌با و بابه‌ت و ته‌وه‌ری ده‌ره‌وی بازنه‌ی كتێب و سوننه‌ت ده‌كاته پێوه‌ر و میزانی موسوڵمانێتی و هێندێ جاریش له‌ڕووی ژیانه‌وه و ڕه‌چاوكردنی حوكمی كافراندن و خراپهكارزانین ده‌رده‌كا.(١)
هه‌روه‌ك دیاره نووسین و تۆماركردنی فه‌رمووده‌كان له سه‌رده‌می ژیانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌هۆی ئێزننهدانی خۆی نه‌كراوه. له زۆربه‌ی ده‌قه‌كانی فه‌رمووده‌دا و بۆ نموونه سه‌حیحی موسلیم هاتووه كه: «عن أبی سعید الخدری أن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال: لا تكتبوا عنی ومن كتبَ عنّی غیرَ القرآ‌ن فلْیمحُه وحدِّثوا عنی ولا حرجَ ومَن كذَّبَ علی متعمداً فلْیتبوأ مقعدُه من النار» [سه‌حیحی موسلیم ج۴ ص ۲۲۹۸ حه‌دیس ۳۰۰۴] واته: «... له وته‌كانی من شتێك مه‌نووسن و هه‌ر كه‌س شتێك له‌لایه‌ن من جیا له قوڕئان بنووسێت، ده‌بێ له‌ناوی ببات و ئه‌گه‌ر له‌منه‌وه بیگێڕنه‌وه ئه‌وه كێشه نییه و هه‌ركه‌س به ئه‌نقه‌ست درۆیه‌ك به‌منه‌وه هه‌ڵبه‌ستێ، ئه‌وه بزانێ كه جێگای له دۆزه‌خه.»
به‌پێی سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(د.خ) له لایه‌ن هێندێ له هاوه‌ڵان و ئه‌ویش به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو نووسرابوونه‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌یكه زۆرینه‌ی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز دابه‌زیبوون و تاقمێكی زۆر له‌به‌ریان كردبوون و تێكه‌ڵبوونی قوڕئان و فه‌رمووده جێی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بوو، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئیزنی دا كه‌سانێك هێندێ له فه‌رمووده‌كان –نهههموویان- به‌شێوه‌ی سه‌حیفه و نامیلكه -نه به‌شێوه‌ی كتێب و هه‌موو فه‌رمووده‌كان- به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی به له‌به‌ركردنی فه‌رمووده‌كان و هه‌ركه‌س بۆخۆی -نه‌ك بۆئه‌وه‌ی كه كه‌سانی تریش له‌و نامیلكانه كه‌ڵك وه‌رگرن- بنووسنه‌وه. (فه‌رمووده‌ناسی – عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دیان – لاپه‌ڕه‌ی ١٣)
خاوه‌نانی ئه‌و نامیلكانه له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی كه له‌لایان بوو، زۆر قایمكار بوون و هێندێ جار له‌ترسی ئه‌وه‌یكه نه‌وه‌ك نامیلكهكانیان وته‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نه‌بن و گێڕهڕهوهكان ده‌ستیان تێوهردابێ و یا تووشی ساخته‌كاری ببن، هه‌موویان نووشی گیانی ئاگر ده‌كردن، زه‌هه‌بی ده‌نووسێ: «قالت عائشة: جمع أبی الحدیث عن رسول الله صلى الله علیه وسلم وكانت خمسمائة حدیث فبات لیلته یتقلب كثیرا قالت: فغمنی فقلت: أتتقلب لشكوى أو لشیء بلغك؟ فلما أصبح قال: أی بنیة هلمی الأحادیث التی عندك فجئته بها فدعا بنا فحرقها فقلت: لمَ أحرقتها؟ قال: خشیت أن أموت وه‌ی عندی فیكون فیها أحادیث عن رجل قد ائتمنته ووثقت ولم یكن كما حدثنی فأكون قد نقلت ذاك. فهذا لا یصح والله أعلم» (زه‌هه‌بی، تذكرة الحفاظ، ج١، لاپه‌ڕه‌ی ١٠) واته: دایكه عایشه(خوا لێی ڕازی بێ) ده‌ڵێ: باوكم تاكوو پێنسه‌د فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كۆ كردبۆوه و نووسیبوویه‌وه و شه‌وێك له شه‌وان ئارامی نه‌گرت و به‌رده‌وام كهلهكاوكهلهكی ده‌كرد و منیش له دیتنی ئه‌و دیمه‌نه خه‌مبار و په‌شۆكاو بووم و وتم: ئه‌و نائارامییه به‌هۆی ده‌رد و ئازاره یا هه‌واڵێكی ناخۆشت پێ گه‌یشتووه و كاتێك ڕۆژ بۆوه وتی: ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه لای تۆیه بۆم بێنه و كاتێك كه هێنامن، داوای ئاگری كر?
بۆچوونه‌کان