سه‌یرانێكی دوو ڕۆژه‌ی گه‌شتیاری-په‌روه‌رده‌یی مامۆستایان و فه‌قێیانی لقی كوردستان به به‌شداری زۆرینه‌ی مامۆستایانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی پارێزگای كوردستان له ڕۆژانی ١١ و ١٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، سه‌یرانێكی دوو ڕۆژه‌ی مامۆستایان و فه‌قێیانی پارێزگای كوردستان به به‌شداریی مامۆستا موحهممهدڕهسووڵ ئهبولموحهممهدی به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی مامۆستان و فه‌قێیانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌رپرسانی پارێزگایی لقی كوردستان و كۆمه‌ڵێك له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت به به‌شداریی زۆرینه‌ی مامۆستایان و فهقیێانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت له پارێزگا، له ڕۆژانی ١١ و ١٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
له ده‌سپێكی دانیشتنی ئه‌و سه‌یرانه، مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت له پارێزگای كرماشان، له‌گه‌ڵ ئاماژه به ڕه‌وتی مێژوویی چالاكی حوجره‌كانی زانستیی ئایینی له ناوچه، هه‌وڵ و خه‌بات و گیانفیداییه‌كانی مامۆستایانی ناوچه، بۆ گه‌شه و به‌رده‌وامی بانگه‌شه‌ی گشتیی له حوجره‌كان، مزگه‌وت و قوتابخانه‌كانی ئایینی ناوچه، ڕۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایانی بۆ پاراستن و به‌رده‌وامی ئه‌و بابه‌ته، به گرینگ و سازێنه‌ر و هه‌ستیار به‌راورد كرد.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه، مامۆستا ڕه‌سووڵ ئهبولموحهممهدی به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی مامۆستایان و فه‌قێیانی جه‌ماعه‌ت، ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و پێگه‌ی گرینگیی زانایان و مامۆستایان له ڕوانگه‌ی قوڕئانه‌وه كرد و هه‌روه‌ها گرینگیی پێوه‌ندی به‌سوود و كارامه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی زانایانی ئایینی، شی كرده‌وه.
له‌و كۆڕه‌دا مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاحجوو: به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان، له په‌یامی به‌خێرهاتنكردنی خۆیدا، وێڕای ده‌ربڕینی شادومانی خۆی له ته‌یاربوونی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه وتی: مامۆستایان و زانایانی زانستیی ئایینی، میراتگرانی ڕاسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ران و به‌تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ)ن و ئه‌و گرینگه له گه‌وره‌ترین شانازی ژیانی مامۆستایان و زانایانی زانستی شه‌رعی و ئایینییه.
جێی ئاماژه‌یه كه له درێژه‌ی دانیشتنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌و سه‌یرانه، هیوا ڕاشێدی جێگری په‌روه‌رده‌یی لقی كوردستان، ئیدریس دوستی جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی لق و مامۆستا حه‌سه‌ن ڕه‌ببانی به‌رپرسی زانایان و فه‌قێیانی لق، وێڕای شیكاریی ئامانج و به‌رنامه‌كانی سه‌یرانه‌كه، وتارێكیان له بواری ئه‌ركی گرینگی مامۆستایان و زانایانی زانستی شه‌رعی له دۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگا و پێویستی ئاماده‌بوونی كاریگه‌ری زانایانی ئایینی له كۆمه‌ڵگادا، پێشكه‌ش كرد.
له درێژه‌ی سه‌یرانه‌كه و له به‌شی دووهه‌مدا، سه‌ردانی ناوچه ئایینییه‌كانی دێزلی و هه‌ورامان كرا و ئاماده‌بووان له به‌شێك له ناوچه دڵڕفێنه‌كانی هه‌ورامان سه‌ردانیان كرد.
بۆچوونه‌کان