سه‌یرانێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی پاوه‌، به‌شێوه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، له‌و دیداره‌ كه دوای تێپه‌ڕینی ڕۆژانی كۆڕۆنایی به‌ڕێوه‌ چوو، سه‌ید هیدایه‌ت فه‌خره‌ددینی به‌رپرسی لقی پاوه‌ دوای به‌خێرهاتنكردن له‌ وتارێكدا وتی: «هاوڕێیانی ئیمانی، ئاماده‌بوونی ڕێزدارتان، ده‌بێته هۆی شادومانی، زۆربوونی ئیمان و سڕینه‌وه‌ی ته‌وژمی مه‌وداكانی نه‌خوازراو به‌ڵام ڕاسته‌قینه كه ڕۆژانێكی زۆر درێژه‌ی كێشا، بۆیه‌ زۆر سپاسی بوونتان ده‌كه‌ین، چونكه له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌سیی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌خته‌وه‌رین به‌ ئاماده‌بوون له‌نێو كۆڕی گه‌رم و پیرۆزتان كه ئه‌وه‌ خه‌ڵاتێكی.»

له‌ درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه ئیمانییه، مامۆستا هاشم حه‌كیمی وه‌ك وێژه‌ری به‌رنامه دوای به‌خێرهانكردنی ئاماده‌بووان، مه‌به‌ست له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سه‌یرانه‌ی، چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌كان و ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و پته‌وكردنی مه‌عنه‌وییه‌ت و برایه‌تی ئیمانی ڕاگه‌یاند و وێڕای ده‌ربڕینی شادومانی خۆی له‌ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژانی كۆڕۆنایی، بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی كۆڕۆنا ببوون و یا ئازیزانیان له‌ده‌ست دابوو، له‌ خوای گه‌وره‌ داوای سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی كرد.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌ ئایاتێك له‌ قوڕئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د.خ)، باسی له‌ فه‌زیله‌ت و گه‌وره‌یی برایه‌تی ئیمانی كرد و داوای له‌ ئاماده‌بووان كرد كه له‌خزمه‌ت دینی خوا و خه‌ڵكدا بن و ده‌روونیان سه‌رڕێژ له‌ خۆشه‌ویستی و مه‌عنه‌وییت بكه‌ن.

له‌ به‌رنامه‌كانی تری ئه‌و سه‌یرانه یه‌ك ڕۆژه‌یه‌، خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز، خوێندنی سروود، گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری هه‌رمان و شیرین و دڵخواز له‌ لایه‌ن دوو كه‌س له‌ ئه‌ندامان و به‌ڕێوبردنی چه‌ند به‌رنامه‌ی جیاوزایی تر و كێبڕكێی وه‌رزشی بۆ مناڵان و مێرمناڵان بوو.