سه‌یرانێكی دوو ڕۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی – فێركاری «برایه‌تی ئیمانی و هاندانی خۆشه‌ویستی» له شاری ئیرانشار له‌ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و ڕۆژی هه‌ینی (٢٦ و ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠) به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، سه‌یرانێكی په‌روه‌رده‌یی – فێركاری «برایه‌تی ئیمانی و هاندانی خۆشه‌ویستی» له ڕۆژانی كۆتایی ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن جێگریی فێركاری په‌روه‌رده‌یی له مزگه‌وتی ڕیزوانی ئیرانشار به به‌شداریی ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت و لایه‌نگران به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و سه‌یرانه له كاتژمێر ٩ی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز، خوێندنی سروود و به‌خێرهێنان له لایه‌ن خاتوو سوڕه‌ییا ڕه‌ییسی، به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئیرانشار ده‌ستی پێ كرد.
گرینگ‌ترین بابه‌ته‌كانی ئاماژه‌پێكراو له‌و خوله‌دا بریتی بوون له دڵپاكی، ئامانجی بانگخوازان و دۆخی ئێستای بانگه‌شه‌ی ئیسلامی، سه‌فه‌ری قاره‌مانانه، ڕێنووس و ئه‌ده‌بیاتی زمانی به‌لووچی، كارگه‌ی په‌روه‌رده‌ی مناڵ. هه‌روه‌ها به‌جێگه‌یاندنی شه‌ونوێژ و خوێندنی مهئسووڕات به‌كۆمه‌ڵ له كاتی به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێوراران به‌ڕێوه چوو.
میوانی تایبه‌تی ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌و خوله، مه‌وله‌وی عه‌بدوسسه‌مه‌د كه‌ریمزایی، ئیمام جومعه‌ی ئه‌هلی سوننه‌تی شاری ئیرانشار بوو كه سه‌باره‌ت به گرینگی بانگه‌وازی و كاروباری كولتووری و خێرخوازی قسه‌ی كرد.
كێبڕكێی وه‌رزشی و وتووێژی عه‌ڕه‌بی نێوان مناڵان و مێرمناڵان و خه‌ڵاتكردنی به‌شداربووان له به‌رنامه‌كانی تری ئه‌و خوله بوو.
هه‌روه‌ها له كۆتایی خوله‌كه‌دا، پێش كۆتایی پێهێنان و نزاكردن، موحهممهدئهنوهر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی لقی سیستان و به‌لووچێستان له كارگه‌ی «چییه‌تی و چۆنیه‌تی جه‌ماعه‌ت» و پرسیار و وه‌ڵامی ئه‌ندامان به‌شدار بوو و وه‌ڵامی پرسیاری به‌شداربووانی دایه‌وه.
بۆچوونه‌کان