به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب له‌و سه‌یرانه زیاتر له ٩٠ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت له ڕوانسه‌ر به‌شدار بوون. جه‌لیل بههرامینیا ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندیی جه‌ماعه‌ت باسی له فه‌زیله‌تی ژیانی شادومانانه و شادكردنی كه‌سانی تر كرد. ئه‌و به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی ٥٨ی سووڕه‌تی یوونس «قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ؛ به ئیمانداران بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی، كه‌وابوو با هه‌ر به‌وه دڵخۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاكتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خه‌ڵكی خه‌ریكن كۆی ده‌كه‌نه‌وه و كه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ن» وتی: شادومانی و دڵخۆشی به‌هۆی به‌هره‌مه‌ندبوون له فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ت واته نیعمه‌تی ئیمان و ڕوانگه‌یه‌كی قوڕئانی یه‌كێك له پله‌كانی ئیمانییه كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه و له لایه‌كی تر، شادومانی له پێناسه‌كانی كه‌ماڵه. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: چونگاتی خوای گه‌وره‌ش شادومان ده‌بێ هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه: «إِنَّ اللَّهَ لَيَفْرَحُ بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ كَمَا يَفْرَحُ أَحَدُكُمْ أَنْ يَجِدَ ضَالَّتَهُ بِوَادٍ، فَخَافَ أَنْ يَقْتُلَهُ فِيهِ الْعَطَشُ» خوای گه‌وره له تۆبه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كه‌ی شادومان ده‌بێ، هه‌روه‌ك یه‌كێك له ئێوه وشتره ونبووه‌كه‌ی له بیابانێكدا ببینێته‌وه كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له تینوان گیانی له‌ده‌ست بدات.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: له‌و بواره‌وه شادومانبوون و دڵخۆشی ده‌روون یه‌كێك له پله‌كان و له به‌ره‌كه‌ته‌كانی ئیمانه و ناخی مرۆڤی بڕوادار هه‌رده‌م پڕله خۆشییه. له‌ڕووی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، خوای گه‌وره له قوڕئان‌دا ده‌فه‌رموێت: «إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئًا إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ» (موجادیله:١٠) چپه ته‌نیا له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌یه و ده‌یهه‌وێ خه‌م و په‌ژاره بدا به بڕواداران! به‌ڵام ناتوانێ هیچ زه‌ره‌رێك به‌وان بگێنیت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه خوا ئیزن بدات. كه‌واته بڕواداران ده‌بێ پشت به خوا ببه‌ستن و ته‌واو. چپهچپكردن كارێكی شه‌یتانییه بۆ خهمباركردنی بڕواداران. خه‌مباربوونی بڕواداران ئامانجێكی شه‌یتانه و هه‌ركه‌س بیهه‌وێ به ئاماژه‌یه‌ك، ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وتێك، دڵی بڕوادارێك خه‌مبار بكات، له‌ڕاستیدا ئامانجێ شه‌یتانی پێكاوه و له ڕێبازێكه‌وه هه‌نگاوی ناوه كه شه‌یتان حه‌زی پێ ده‌كا.
بههرامینیا جه‌ختی كرد: به‌كورتی دینداری دژی خه‌مۆكی و په‌رێشانییه. «وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ» (به‌قه‌ڕه:٦٢) و هه‌میش دژی پێكهێنانی به‌ستێنی خه‌م و په‌ژاره بۆ كه‌سانی تره. كه‌سێكی دیندار ده‌بێ هه‌م خۆی شادومان بێ و شادومانبوون بۆی ئامانجێكی ئیمانیی بێ و هه‌میش ئه‌وه‌یكه هه‌وڵ بدات كه‌سانی تریش شادومان بكات و شادومانكردنی بڕوادار یه‌كێك له باشترین كاره‌كانه. قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: «مِنْ أَفْضَلِ الْعَمَلِ، إِدْخَالُ السُّرُورِ عَلَى الْمُؤْمِنِ، تَقْضِي عَنْهُ دَيْنًا، تَقْضِي لَهُ حَاجَةً، تُنَفِّسُ عَنْهُ كُرْبَةً» به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بڕوادار هه‌م خۆی شادومانه و هه‌میش له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر هه‌وڵی پێكهێنانی شادومانیی ده‌دا و به دانه‌وه‌ی قه‌رزی قه‌رزداران و دابینكردنی پێداویستیی خاوه‌ن پێداویستییه‌ك ته‌پوتۆزی خه‌م و په‌ژاره له‌سه‌ر بڕواداران ده‌سڕێته‌وه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی عه‌زیزی به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی ڕوانسه‌ر، له كورتهوتارێكدا به‌خێرهاتنی میوانانی كرد.
خوێندنی نوێژی جه‌ماعه‌ت، به‌ڕێوه‌چوونی سروودخوێنی سه‌باره‌ت به ستایشی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د.خ) و به‌ڕێوه‌چوونی یاری جۆراوجۆر وه‌ك گوریسهكێشكه، ته‌نافبازی، هه‌ڵدانی فوودانه‌ی ئاوی و... بۆ ته‌مه‌نه‌كانی جۆراوجۆر و پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات به براوه‌كان له به‌رنامه‌كانی ئه‌و سه‌یرانه بوو.
له به‌شێك له به‌رنامه‌دا، مامۆستا نه‌بی موحه‌ممه‌دی جێگری فێركاریی په‌روه‌رده‌یی نووسینگه‌ی ڕوانسه‌ر، هێندێ پرسیاری ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد و به كه‌سانێكی كه وه‌ڵامی دروستیان دایه‌وه، خه‌ڵاتی پێشكه‌ش كردن.
جێی ئاماژه‌یه كه له به‌شێك له به‌رنامه‌دا ئه‌ندامانی پێشه‌نگی جه‌ماعه‌ت له ڕوانسه‌ر هێندێ بیره‌وه‌رییان بۆ ئاماده‌بووان گێڕایه‌وه و ئه‌زموونه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وانی دی خسته ڕوو.
هه‌روه‌ها جێی ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تا و كۆتایی سه‌یرانه‌كه، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له زبڵ و شه‌خه‌ڵ له‌و شوێنه: وڵاتیان خاوێن كرده‌وه.
له كۆتاییدا به خواردنی میوه و پێشكه‌شكردنی كتێبێك بۆ هه‌ركام له بنه‌ماڵه‌كان، سه‌یرانه‌كه كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان