به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب له‌و سه‌یرانه یه‌ك ڕۆژه‌یه به به‌شداریی مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاحجوو به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان و شاندیی هاوڕێی له یه‌كێك له سه‌یرانگاكانی مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو. له‌و سه‌یرانه‌دا به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چوو، مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاحجوو به‌رپرسی لقی كوردستان له وتارێكدا، وتی كه ئاماده‌بوون له به‌رنامه گه‌لێكی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر تێدا به‌شدار ده‌بن، ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی هه‌ستی برایه‌تی ئیمانی و یه‌كیه‌تی زیاتر. ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌س له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت وه‌ك مامۆستا ئیبڕاهیم مه‌ردۆخی و مامۆستا حه‌سه‌ن حوسه‌ینی دۆخێكی مهعنهویتری پێك هێنا و بوونه هۆی ئه‌وه‌یكه به‌شداربووان هیممه‌تیان زیاتر ورووژێندرێ و گڕوتین و خۆشی زیاتری به ئاماده‌بووان به‌خشی.
له‌و سه‌یرانه كه ٣٠٠ كه‌سێك تێیدا به‌شدار بوون، به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری بۆ ڕابواردن و كێبڕكێ بۆ مناڵان و مێرمناڵان تێدا به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵاتیشیان پێشكه‌ش كرا.
بۆچوونه‌کان