وتاربێژی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌یرانه، «خاتوو دكتۆر جه‌ننه‌ت نه‌سری» له ئه‌ندامانی لقی كرماشان به خوێندنه‌وه‌ی شێعرێك له خاجه عه‌بدوڵڵا ئه‌نساری وتی: جوانی و گه‌وره‌یی و شه‌ڕه‌فی مرۆڤ له‌ژێر سێبه‌ری به‌ندایه‌تی خوا دایه و بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌و به‌ندایه‌تییه گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته. ئه‌و له به‌شێكی تری وته‌كانیدا وتی: نیعمه‌تی برایه‌تی یه‌كێكی تر له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه كه پێویسته قه‌دری ئه‌و نیعمه‌ته بزانین و بیپارێزین و پته‌وتری بكه‌ین و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و یه‌كیه‌تی و برایه‌تییه بۆ كاری بانگه‌وازی هه‌نگاو بنێین.
«مامۆستا حوسه‌ین موحه‌ممه‌دی» له وتاربێژانی تری ئه‌و سه‌یرانه، وێڕای ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوبه‌ران و كارگێڕانی ئه‌و سه‌یرانه له وتارێكدا وتی: پێویسته به‌ستێن بۆ چینی گه‌نج ته‌یار بكرێ، چونكه له داهاتوودا جه‌ماعه‌ت به ده‌ستی ئه‌و گه‌نجانه ده‌سپێردرێ و ده‌بنه به‌رپرس و كارگێڕی سپه‌ینێی جه‌ماعه‌ت. پێویسته گه‌نجان ده‌رفه‌تی گه‌شه‌ی خۆیان و تواناییهكانیان هه‌بێ و بتوانن به متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه تواناییهكانیان به‌كار بێنن.
ئه‌و له به‌شێكی تری وته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به گونجاونه‌بوونی دۆخی بانگه‌وازیی له سه‌ره‌تای پێكهاتنی جه‌ماعه‌ت و گرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای كاری بانگه‌وازی له‌وده‌مدا كرد و به یادێك له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای بانگه‌وازیی وتی: ده‌یه‌كانی ڕابردوو و سه‌ره‌تای پێكهاتنی جه‌ماعه‌ت، دۆخی بانگه‌وازی ئاوا ته‌یار نه‌بوو و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له‌و جۆره كۆبوونه پیرۆزانه بێبه‌ش بوون.
ئه‌و هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری وته‌كانیدا داوای له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت كرد كه خۆیان له گله‌یی و گازه‌نده‌ی زۆر له به‌رپرسان بپارێزن و نزای خێر و سه‌ركه‌وتنیان بۆ بكه‌ن و به‌پێی توانایان یاریده‌ده‌ریان بن.
له‌و سه‌یرانه كه له سه‌یرانگای سه‌ریاسی پاوه به‌ڕێوه چوو، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت له كرماشان به‌شدار بوون و هه‌روه‌ها له شاره‌كانی پاوه و سهپێڵ زه‌هاویش میوان هاتبوون.
له به‌شێكی تری ئه‌و سه‌یرانه یه‌ك ڕۆژه‌یه، خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئیسلامی، یاری و كێبڕكێ له بواری قوڕئانی، واڵیباڵ و گوریسهكێشكه بۆ مناڵان و مێرمناڵان و گه‌وره‌كان و هه‌روه‌ها كێبڕكێ له‌بواری پێوه‌ندیی گشتیی به‌ڕێوه چوو و به به‌شداری پێشه‌نگان و به‌رپرسانی جه‌ماعه‌ت خه‌ڵات پێشكه‌شی براوه‌كان كرا.
جێی ئاماژه‌یه دوای خوێندنه‌وه چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌دا، «دكتۆر جه‌وانمیر موحه‌ممه‌دی» به‌رپرسی لقی كرماشان به‌خێرهاتنی میوانان و ئه‌ندامانی شاری كرماشانی كرد.
ڕازێنه‌ری به‌رنامه و كۆتا به‌شی ئه‌و سه‌یرانه، نزای جوان و مه‌عنه‌وییانه‌ی دكتۆر سه‌تتار ئایینه‌پوور بوو كه دۆخێكی مه‌عنه‌وی بۆ ئاماده‌بووان پێك هێنا.
بۆچوونه‌کان