به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم، په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه و تێیدا داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له په‌یامه‌که‌یدا، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی په‌رلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی له خه‌ڵکی کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند:"سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە و دەستکەوتێکی مەزنیشە بۆ گەلەکەمان."
داواشی لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتییان کرد هێمنی و تەبایی کوردستان بپارێزن و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵک هەموو جۆرە تەقەیەکی خۆشی ڕابگیرێت.
بارزانی له کۆتاییدا داوای له هەموو لایەکیش کرد ڕێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگرن کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانهوه ڕادەگەیێنرێت.
بۆچوونه‌کان
جمشید
31 شهریور 1392 - 06:27ئه م هه لبژاردنه له کوردستانا هه ر چه ند خوروقاتیکیش له ناو دا بو به لام سه لماندی که نه ته وی کورد هه روها که میژویش شایه تی داوه نه ته وه یکی شارستانی و پیش که وتن خواز بوو و پیش که وتن خوازیش ده بیت.له قوناغی پاش ده نگدانیچ ته بایی و دان به ده نگ و ره نگی یکتر دانان باشتر ئه م شارستانیته ده سه لمه ینی.