سیاسه‌ت و پرۆژه‌ی داگیر کاری وڵاتانی ئیسلامی وه پارچه‌پارچه کردنی و دابرینی ئیسلام و مسوڵمانان له‌یه‌کتر، وه‌ک دین و وه‌ک مرۆڤه‌کان هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ، کەنەهێڵێ ئەو ژیار‌و شارستانیە دروست بێتەوە.سیاسەتی شەڕ و دیکتاۆتۆری بۆ ئەو خاکەی کەهێشتا بە مەعریفەی ئیسلامی ئاودێڕی دەکرێت، وەچاو تێبڕینی سامان و خێر‌و بێری کۆمەڵڵگەکان، وه‌به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی هێشتا کاریگه‌ره به ئیسلام و به مێژوه‌که‌ی، که بریتیه‌له گه‌لانی ئیسلامی.
لێره‌و له‌وێ مسوڵمانان لهوشیاری و خۆڕێک خستنه‌وه‌و گوزارشت کردنن له‌خۆیان له دینیان له مێژویان، له‌به‌رابه‌ر ئه‌م جم‌و جوڵ و بێداریهدا، ئه‌و هێزه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌ی داگیرکاریه بۆ ناوچه‌که، لێ ناگه‌ڕێ ڕۆڵه‌کانی ببنه‌وه به‌خاوه‌نی ژیان و شارستانی خۆیان،
که‌ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند هۆکاره به‌ده‌ر نیه: یه‌که‌م له‌تاوان باری خۆیاندا خۆشییان له جوانی ئیسلام نایه، ده‌زانن ئیسلام سه‌راپا ڕێنومایی کاری جوان و چاک و باشه، وه ڕێگه‌گرتنه له‌خراپه و گه‌نده‌ڵی و سته‌م کاری، که‌وا ئاگرێکه هه‌ر مرۆڤه‌کان ده‌کاته قوربانی و زیانی گه‌وره به‌کۆمه‌ڵگا ده‌گات، به‌تایبه‌تی مرۆڤه هه‌ژارو ژێر ده‌سته‌کان.
دووه‌م ؛ ئه‌و که به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه بێت بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئاڵتونی ڕه‌ش و هه‌موو جۆره کانزا‌کان، ئێ پێویست ده‌کات ڕووی له‌هه‌ر وڵاتێک کرد گه‌نجه‌کانی مه‌ست و بێ‌ئاگا بن، وه ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌خزمه‌تی خۆیان دابێ و عه‌ماله‌تیان بۆ بکات، وه‌ک هه‌ندێ لهسهرۆکهکان که‌وا ئێستا سه‌پێنراوه به‌سه‌ر گه‌لانی مسوڵماندا و دوو لایه‌نه ( کرێ گرته‌و به‌کرێ گیراو ) پشتیوانی له‌یه‌ک ده‌که‌ن.له‌دژی گه‌لانی ئیسلام خواز و ئازادیخواز شه‌وڕۆژیان له‌یه‌ک ناوه، به‌کرێ گیراو بۆ کورسیه‌که‌ی، به‌کرێ گرته بۆ سامان و نه‌وت. سێیه‌م: ئه‌مه‌یان له‌هۆشیاری خۆیانه‌وه‌یه به خوێندنه‌وه‌یه‌کی مێژووی لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن،له‌ماوه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌کدا له‌ژێر ڕۆشنایی وه‌حی و به پێشه‌وایه‌تی سه‌رداری مرۆڤایه‌تی گۆڕانکاریه‌ک ڕووی دا، تا ئێستاش وزه‌و ئومێد و ئیلهام ده‌به‌خشێ به مرۆڤایه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زۆر دڵسۆزن به‌مرۆڤایه‌تی و له‌خه‌می هیدایه‌ت و ئیصڵاح کردنی باری ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دان، له‌م خوێندنهوهیهندا ئه‌و ترسه هه‌ست پێ ده‌کرێ له لێدوان و چاودێری و دژایه‌تی کردنیان له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی و به تایبه‌ت هێزه ئیسلامیه‌کان که‌وا چاوڕوان ده‌کرێ به‌دیل بێت بۆ دیکتاتۆره‌کان و ته‌عبیر بکه‌ن له ڕه‌سه‌نایه‌تی ئیسلام بهعهدالهتهکهیهوه، که‌وا جێ به ته‌رازوه لاسه‌نگه‌که‌ی ئه‌وان له‌ق بکات. ( \" إن الله یأمر بالعدل والإحسان... )
ئه‌سه‌فی من ئه‌وه نیه کاتێک که‌من ئه‌وم ناسی دڵم ئازار ده‌خوات بۆ والهخهڵکی مه‌زڵوم و ئازایدخواز وئیسلام خواز ده‌کات، به‌ڵک و بۆ هه‌وادارانی خاوه‌نانی ئه‌م پرۆژه‌یه، کاتێک ده‌زانن ئه‌وان چیان کردووه به‌ئامانج، له‌هاتنیان و له‌ده‌ست تێوه‌ردانیان به‌و جیهانه‌ی که پێی ده‌ڵێن جیهانی ئیسلامی، ئایا هه‌ر حاڵی نه‌بوون ئه‌وسیاسه‌ته ئامانجی چیه؟ یان شریخه‌ی به‌نجه‌که ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره دۆست و دووژمن یه‌ک نه‌ناسنه‌وه، وهدهکرێ به شی دووه‌می ئه‌وه بێت ساڵانێکی زۆر کایرگهر بوون به سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیایە، ئێستا به عه‌یبی بزانن لێی ژێوان ببنه‌وه؟ فانۆسه‌که‌ی ده‌ستی هه‌ندێ لهڕوناک بیره‌کانی دژه ئیسلام ! ڕۆحی مرۆڤ کاتێک زه‌بری خوارد به هه‌ڵه‌و ده‌مار گیریه‌کانی له‌سه‌ر بیرورای ناڕێک یان پشتیوانی کردن لەپرۆسەی ستەم کاری لەپەنای هەرهێزو لایەنێکدا بەمەبەستی پول و پارە، یان ئایدۆلۆژیایی بەبت کراو لەپێناو سەرخستنی دا کوشتن وبڕین کارێکی دروستە ! بەشدار بوون لە پرۆسەی تاوانکاری و ستەم کاری‌دا هەرجۆر و هەرشێوەیەک بێت، وەهەر کەس ئەنجامی بدات کاریگەری خراپ لە سەر ڕۆح و باری دەرونی مرۆڤ چێ دێڵێ، بەشیوازێک ئەگەر خاوەنی بەردەوام بێت لەسەری دەتوانین بڵێن ئەو مرۆڤە ڕۆحانیە دەگۆڕێ بۆ مرۆڤێکی ( ئالی ئاسنین ) هەست و ویژدان و بەرپرسارێتی و داچڵەکان تێدا لاواز دەبێت، غەریزەو پاڵنەرەشەڕەکانی تێیدا بەهێز دەبێت.
مرۆڤ لەڕوانگەی دروست ناسی دینیەوە بەرلەوەی دەرکەوتەیەکی مادیی بێت لە دونیای دەرکەوتن و ڕاگوزەردا خۆی ببینێتەوە، دین باس لە وجودی ڕۆحیی دەکات لەپێستریدا،وەکاتێکیش مردنی بەسەردادێت دەگەڕێتەوە بۆ ژیانێکی ڕۆحی تایبەت کەوا پێی دەڵێن بەرزەخ بەرلەقیامەت. ئەوەی پەیوەندی بەم باسەوەیە، ئێمە قسە لەسەر مرۆڤ و هەڵوێستەکانی دەکەین، بەلاک لەخەمی ئازادی و ئاشتی و داپەروەری دایە، بەلاکەی تریشدا لە پێناو ئایدۆلۆژیای بەبت کراوو دیکتاتۆری دۆست و بەئایدۆلۆژیا پشتیوانیەکی پڕ بە دڵ بکات بۆ ئەوەی بیری هاوشێوەی خۆی بێنێتە دی، ئەمە لەکاتێکدا ئەم ڕەفتارە نەک دژە بە ڕۆحی خۆی بەویژدانی بۆ ئەوەی ئەو باوەڕی پێەتی دژە بە ئەو دروشم و چەمکانەی شەو ڕۆژ بانگەشەی بۆ دەکات.
مرۆڤی ڕۆشبیر کات و هەڵوێستەکانی دابەش ناکات. بۆ دوڕیانی جودایی بەلایەکدا لەخزمەتی چەمکەکانیدابێت لە ئازادی دادگەری هد...... بەلاکەی تردا لەخزمەتی پرۆژەی چەوساندنەوە و دروست کردنەوەی دیکتاتۆریدابێت لەناوچەکەدا. ئه‌م ته‌رازوه لاسه‌نگه هه‌ندێ له ئێوه به‌ده‌ستانه‌وه گرتووه، زیاتر زه‌بر ده‌دات له ڕۆحتان، هه‌ڵوێست و گوزارشتهکانتان زیاتر بێ متمانه‌تان ده‌کات له ناو دڵی مرۆڤه‌کاندا، ناکرێ مرۆڤه ڕۆشنبیره‌کان ببن به کەرەسەی ڕاگەیاندنی دەسەڵات دارانی ناوچەکە، بەر گری لە به‌هاو چهمکەکان گرنگترە، هه‌رچی به‌حه‌زی ئه‌وان نه‌بوو ویژدان و ڕه‌سه‌نایه‌تی و ڕاست گۆیی وه‌لانرێ بۆ لایه‌نگرانی دۆست به ئایدۆلۆژیا؟ یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که‌دێت بۆ لێدانی دونیای ئیسلام وه پشتیوانی لێ بکرێ!
دین و هەر ئایدۆلۆژیایەک دەبێت لە خزمەتی مرۆڤ و کۆمەڵگەدابێت، لەهەر جێگەیەک ناعەدالەتی و ستەمکاری کرا دژی مرۆڤەکان پێویستە مرۆڤی ڕۆشنبیرو ویژدان زندوو هەڵوێست وەربگرێ کەئەوەشی نەکرد، نابێت لایەنگیری ستەم کار بکات. هەندێ لە مرۆڤەکانی کۆمەڵگەی ئێمە وەبەشێک لە ڕۆشنبیرەکانیش ئەم نەخۆشەیەیان هەیە ئەوەندەی میزاجی دەردەکەون ئەوەندە مەبدەئی و یەکبار دەرناکەون بۆ گەیاندنی ڕاستی و بەرگری کردن لە چەمکە جوانەکان کە لە خزمەتی هەمواندایە وەک مرۆڤایەتی.
مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه دادگه‌ری هه‌ر دادگه‌ریه له‌هه‌ر کوێ زیانی پێ گه‌شت زیان له کۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌درێت، مرۆڤێکی ڕاست گۆمان نیه بۆ ژێر ده‌ست کردنی هه‌ندێ شاگه‌شکه بیگرێ، به‌ڵام بۆ هه‌ندێکی تر فرمێسک بڕێژێ، وه‌ک له پێشتردا ئاماژه‌م پێدا رۆحی مرۆڤ وهدهرونی هیچ کات به فێڵ و پڕوپاگه‌نده وهبه کرێ گرته‌ی ئاسوده نابێ، جگه له‌ڕاست گۆی بۆ هه‌موان جگه له خزمه‌ت کردن به‌هه‌موان، سته‌م کاری و تاوان جۆری زۆره به‌شێوازی جۆرواو جۆر مرۆڤ تێیدا به‌شدار ده‌بێت، مرۆڤی رۆشنبیر و ئازادی خواز ته‌رازوی لاسه‌نگ ناگرێ به‌ده‌سته‌وه له کێشانه‌و پێوانه‌ی سیاسه‌تکردندا، قسه‌کردنی ناڕاست وه شێواندنی ڕاستیه‌کان به‌ر له‌وه‌ی کاره‌سات بخوڵقێنێ له ده‌ورو به‌ردا، زه‌بری گه‌وره له ڕۆحی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌دات، ژیانی مهعنهوهیهتی لێ ده‌شێوێ ئەوەی پێی دەڵێن ڕۆشنبیری، لەباجی هاودۆستی بۆ پرۆژەی ستەم کاری لەناوچەکەدا، تاریکایی دەبێتە پەڵەی دەرونی و ویژدانی و ئاستەمە لەکۆتایدا بتوانێ ڕاست و ناڕاست لەیەک جیا بکاتەوە، وە ببێ بەلایەن گیری عەدالەت، با بۆ مه‌رامێکی کاتی دونیایی دیکتاتۆر نەخوڵقێنێنینەوە له‌سه‌ر دڵی گه‌لانی چەوساوە، هەموو لا لێی زیاندمەند دەبین.
بۆچوونه‌کان