حه‌وت رۆژ له یه‌که‌مین مانگی هاوینی 1987 زایینی تێپه‌ڕیبوو که فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی حکوومه‌تی فاشیست و دژه کوردی به‌عسی له ناو چوو له ئاسمانی شاری سه‌رده‌شته‌وه ئه‌و شاره‌یان بوردومان کرد.
چه‌ند ده‌قیقه به‌ر له کاتژمێر 30/4 دوانیوه‌ڕۆی 7 پوشپه‌ڕ 4 بۆمبی شیمیاییان له ناو شار و 3 بۆمبی تریشیان له گوونده‌کانی ده‌ورووبه‌ر دا. ئه‌م جینایه‌ته یه‌کێ له وهحشییانهترین و ناجوانمێرانه‌ترین هێرشی شیمیایی بوو که بوو به هۆی کوژرانی 120 که‌س و بریندار بوونی نزیک 5 هه‌زار که‌سی تر. هه‌موو ساڵێک به‌م بۆنه‌وه مه‌ڕاسم به‌ڕێوه ده‌چێ که ئه‌مسالیش له‌م رۆژه دا کاتژمێر 3 دوانیوه‌رۆ له هۆڵی 2000 که‌سی 7 تیر مه‌راسمێک له لایه‌ن چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو که له دوای مه‌ڕاسم پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شار، مه‌یدانی سه‌رچاوه به‌ڕێوه‌چوو.
دیاره له‌و مه‌ڕاسمه دا به داخه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی که‌متر به‌شدار بوون و جێی ئاماژه‌یه که ئه‌نجوومه‌نی ناحکوومی به‌رگری له مافی بریندارانی شیمیایی سه‌رده‌شت ئیزنی پێنه‌درا که به‌یاننامه‌که‌یان پێشکه‌ش بکه‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پێشانگایه‌کی وێنه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی شێوه له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شار سه‌رچاوه خرایه به‌ر دیده‌ی خه‌ڵک و پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا. له به‌شێک له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی شیمیایی سه‌رده‌شت هاتووه که ئه‌مڕۆ که 25 ساڵ له کاره‌ساتی بۆمبارانی سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌مووی جیهان ده‌زانێ که ئه‌م چه‌کانه جیا له کاولکاری و ماڵ وێرانی بۆ مرۆڤ هیچ ده‌سکه‌وتێکی تری نییه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی و ئارامی له جیهان دا به‌ڵام ئێستاش زۆر له وڵاتانه‌ی که ئه‌م چه‌کانه‌یان له به‌ر ده‌ستی دایه و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.
به داخه‌وه سه‌ره‌ڕای داوای زۆر و پێداگرانه‌ی خه‌ڵک بۆ دابین کردنی ئیمکاناتی پزیشکی و پێڕاگه‌یشتن به برینداران و به‌رکه‌وتووانی شیمیایی ئه‌و شاره تا ئێستاش هه‌روا چاوه‌ڕوان ماونه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ری برین و نهخۆشێکهیان ناچارن روو بکه‌نه شاره‌کانی تر.
دوای ئه‌م کاره‌ساته وڵاتی ئێران شاری سه‌رده‌شتی وه‌ک یه‌که‌مین شاری قوربانی چه‌که شیمیاییه‌کان ناونا.
دیاره وه‌ک چۆن به داخه‌وه هیچ مرۆڤێکی کورد نیه که له گه‌ڵ بۆمب و چه‌کی شیمیایی و ئاسه‌واره ماڵ وێران که‌ره‌که‌ی ئاشنا نه‌بێت بریندارانی ئه‌م هێرشه نامرۆڤانه‌یه ئێستاش جه‌سته و وجودیان به هۆی ئه‌م برینانه به‌رده‌وام ئازار ده‌بینێ و دوای بیست و چه‌ند ساڵ له‌م کرده‌وه دڕندانه‌یه هیچ ساڵێک نییه که به‌رکه‌وتووانی ئه‌م بۆردومانه که‌سێکیان گیانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن. له درێژه‌ی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراق به هۆی چه‌که شیمیاییه‌کان نزیک به 100 هه‌زار که‌س شه‌هید و برینداری له نێوان خه‌ڵکی بێ گوناح و مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها چه‌کدار لێکه‌وته‌وه. دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ئه‌وه یه‌که‌مین جار بووه که به شێوه‌یه‌کی ئاوا به‌ربڵاو چه‌کی شیمیایی له شه‌ڕ دا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه و ئه‌مه‌ش دژایه‌تی ئاشکرایه له گه‌ڵ پرۆتۆکۆلی 1925 ژێنێو.
بۆچوونه‌کان