ئه‌مینداری گشتی یه‌كیتی جیهانی زانایانی موسوڵمان وأتوالزكاه .... زه‌كاتی (پشكه‌كان) ألسهم له زمانی عه‌ره‌بیدا (ألسهم) كۆی (سهم)ه بریتیه له به‌شێك له سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا، ئه‌و به‌شه‌یه كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ته‌واوی به‌های كۆمپانیاكه‌دا، ئه‌وه‌ی تۆمار ده‌كرێت به‌هایه‌كی دیاری كراوی هه‌یه به دراو، به هه‌موو پشكه‌كانی سه‌رمایه‌ی گشتی كۆمپانیاكه پێك ده‌هێنێنن، كه هه‌موویان یه‌ك نرخیان هه‌یه، هیچ كه‌سێك رای جیاوازی نی یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته زه‌كاتی پشكه‌كانیش بدرێت، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌سه‌ر شێواز‌و بڕی زه‌كاته‌كه، له‌م باره‌یه‌وه . فتوایه‌ك ده‌رچوو له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می زه‌كات كه له‌ده‌وڵه‌تی كوێت له ساڵی 1404 دابه‌سترا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دیاری كردنی زه‌كاتی كۆمپانیا‌و پشكه‌كان : 1- ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه زه‌كاته‌كه‌ی ده‌دا، ئه‌وا ئه‌وه وه‌ك كه‌سێك وایه كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به پێی جۆری ماڵه‌كه‌ی‌و سروشتی ماڵه‌كه زه‌كات ده‌دات بهوڕێژهیهی كه شه‌رع دیاری كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه به‌یه‌كه‌وه زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رنه‌كرد ئه‌وا خاوه‌ن پشكه‌كه پێویسته زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات به‌م دوو شێوازه‌ی خواره‌وه . حاڵه‌تی یه‌كه‌م : زه‌كاته‌كه‌ی به‌پێی كڕین‌و فرۆشتنی پشكه‌كه حساب بكات ئه‌ویش به ده‌ركردنی رێژه‌ی 2,5% شكاندنهوهیهكی به پێی به‌های بازاڕی ئه‌و رۆژه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازرگانی وایه . حاڵه‌تی دووه‌م : له كاتێكدا كه ئه‌وكه‌سه سوودی له قازانجی ساڵانه‌ی ئه‌و پشكانه وه‌رگرتووه، له‌م حاڵه‌ته‌دا زه‌كاته‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت : أ- ده‌توانیت له رێگه‌ی كۆمپانیاكه‌وه زه‌كاتی گشتی پشكه‌كان بزانیت‌و ئه‌ویش چه‌ندی به‌ركه‌وت ده‌توانیت به‌ڕێژه‌ی 2.5% له پشكه‌كه بدات . ب- ئه‌گه‌ر نه‌یزانی رێژه‌ی زه‌كاتی سالاَنهی كۆمپانیاكه چه‌نده ئه‌وا: 1-خاوه‌ن پشكه‌كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو سامانه‌كه‌ی تری‌دا كه ساڵێكی بهسهرداتێپهڕ ده‌بێت . ئه‌ویش به رێژه‌ی 2,5% زه‌كاتی لێبدات . 2- له هه‌مان كاتدا زانایانێكی دیكه رایان وایه ده‌توانین رێژه‌ی 10% له قازانجه‌كه‌ی بدات به زه‌كات له‌كاتی وه‌رگرتنی قازانجدا ئه‌ویش به پێوه‌ری له‌سه‌رداهاتی زه‌وی كشتوكاڵی . وأتوا الزكاه ... حیكمه‌تی زه‌كات چیه؟ . موسڵمانان زه‌كات ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه له خوای گه‌وره نزیك ببنه‌وه و ره‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ده‌ست بهێنن و شایه‌نی چونه به‌هه‌شت و به‌ده‌ست هێنانی نیعمه‌ته‌كانی بن و له سزاكانی دوا رۆژیش به‌دوربن، مسوڵمانان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره ده‌ڵێنه‌وه كه ده‌فه‌رموێت : { وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِڵیْكَ الْمَصِیرُ} (285) سوره البقره زه‌كات دان سوپاسگوزاری ئه‌و سامانه‌یه كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له زهكاتداندا حیكمه‌تێكی گه‌وره هه‌یه وه‌ك خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا باسی ده‌كات ، (خژمن اموالهم صدقه تزكیهم) ئیمامی (كاسانی) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت :حیكمه‌ت له دانانی زه‌كات دهگهریًتهوه بۆ: یه‌كه‌م / دانی زه‌كات له یه‌كێكه‌له بواره‌كانی هاوكاری كه سانی لاواز‌و هه‌ژارو بێ نه‌وایان و به‌هێز كردنیانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشی ئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر به خوا به‌جێ بهێنن له یه‌كتاپه‌رستی و عیبادات و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه فه‌رزه‌كانی به باشی به‌جێ ده‌هێنن . دووه‌م / زه‌كات دان هۆیه‌كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون له پیسیه‌كان و تاوان و خۆرازاندنه‌وه به ئه‌خلاقی به‌رزو جوان و به‌خشنده‌یی و وازهێنان له ره‌زیلی و چروكی و خۆشه‌ویستی سامان . به‌شیوه‌یه‌كی سروشتی مرۆڤ ماڵی لاخۆشهویستهو پابه‌نده پێوه‌ی، به‌ڵام زه‌كات رای ده‌هێنێت له‌سه‌ر سنگ فراوانی و به‌خشنده‌یی ، هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه ده‌بێت ئه‌مانه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و مافه‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان ،ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌م ئایه‌ته‌دا هه‌یه كه ده‌فه‌رموێت (خُذ مِنْ أمْوَالِهِمْ صَدَقَه تُگَهرُهُمْ وَتُزَكیهِم بِهَا.) سێیه‌م/ خوای گه‌وره رێزی له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ناوه به‌وه‌ی كه ماڵ و سامانێكی پێداون كه له پێویستی خۆیان زیاتره، به‌م هۆیه‌شه‌وه به ژیانێكی خۆش ده‌ژین، له‌به‌ر ئه‌وه سوپاس گوزاری ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه بۆ خوای گه‌وره فه‌رزه له روی عه‌قڵ و شه‌رعه‌وه . پێدانی زه‌كات به هه‌ژارانی له‌بابی سوپاسگوزاریه و فهرزێكهو ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، زه‌كات هۆكارێكه بۆ پاك كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی لهرهزیلی و چروكی و به‌خیلی و رق و كینه و خۆپه‌رستی و پاككردنه‌وه‌ی ماڵه، له لایه‌كی تریشه‌وه هۆكارێكه بۆ گه‌شه‌و زۆربوونی سامان، له‌م باره‌یه‌وه خوای گه‌وره له وه‌سفی سه‌ده‌قه و خێر‌و خێراتدا ده‌فه‌رموێت (يمْحَقُ اللَّهُ الربَا وَیُرْبِی الصدَقَاتِ) له هه‌مانكاتدا زه‌كات هۆكارێكه بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ده‌روونی هه‌ژارانیش.له‌م رێگه‌یه‌وه به‌شێك له جیاوازی چینایه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و رق و قین له ده‌روونیاندا ناهێڵێت و ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌كردنی خۆشه‌ویستی و هێمنی و ئارامی . لێره‌وه ده‌توانین بڵیین زه‌كات پاككردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه به هه‌ردوولایه‌نی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه له نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانی وه‌ك رق، چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و هۆكاری هێنانی خۆشه‌ویستی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و سۆزه، له هه‌مانكاتدا به‌رجه‌سته‌كردنی برایه‌تی ئیسلامی و مافه‌كانیه‌تی. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه‌موسڵمانان وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك ده‌ربكه‌ون، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكیان هه‌ست به ئازار بكات ئه‌وا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تر هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، له لایه‌كی تریشه‌وه زه‌كات مافێكی داراییه كه پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تهكافولی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاریه‌كی برایانه له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رجه‌سته ببێت . (وَفِی أمْوَالِهِمْ حَق للسائِلِ وَالَْمحْرُومِ) )وَالَّذینَ فِی أمْوَالِهِمْ حَق معْلُومٌِّ للسائِلِ وَالْمحْرُومِ) هه‌روه‌ها زه‌كات چاره‌سه‌رێكه بۆ هه‌ژاری ، كه ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی كردووه‌و پێغه‌مبه‌ری خواش په‌نای گرتووه كه توشی نه‌بێت .
بۆچوونه‌کان