سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ستنیشان کردنی پارێزگارانی کوردستان و کرمان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان کورد و غه‌یره کورد قائیل نابن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونه‌وه وه‌فدی ده‌وڵه‌ت بۆ ناساندنی پارێزگارانی کوردستان و کرمان به سه‌رۆکایه‌تی ڕۆحانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆحانی سه‌ره‌ڕای سپاس له خزمه‌تگوزارییه‌کانی پارێزگارانی پێشووی ئه‌و دوو پارێزگایه داوای له پارێزگارانی نوێی کرد بۆ پاراستنی میانه‌ڕه‌وی و به‌کارهێنانی هه‌موو هێزه میانه‌ڕه‌و و به‌تواناکان کار بکه‌ن بۆ گه‌شه‌کردنی پارێزگاکانیان.
هیواشی خواست که پرسی بێ‌کاری و هه‌ژاری و کێشه ئابوورییه‌کانی خه‌ڵک به هه‌وڵی جیددی و پلانڕێژی کارناسانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به گرینگ بوونی پارێزگای کوردستان وتی: له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا گه‌رمی و زه‌وقێکی به گۆڕ له خه‌ڵکی کوردستاندا بوو و ئێمه‌ش ڕاده‌گه‌یێنین که پایبه‌ند ده‌بین به سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان‌مان داوه.
وتیشی: بانگه‌وازی ئیسلام و یه‌کپارچه‌یی موسڵمانانه و هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان کورد و غه‌یره کورددا بۆ ئێمه نییه و ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که دوژمنان ده‌یانه‌وێت پرسی ئیتنیکه‌کان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بر له ئێران بده‌ن له حاڵێکدا که کورده‌کان له هه‌ر شوێنێکدا بژین خۆیان به ئێرانی ده‌زانن.
بۆچوونه‌کان