له فه‌توایه‌كی دیكه‌دا یوسف قه‌رزاوی، زانای ئایینیی میسری و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ری، داوایكرد گوێڕایه‌ڵیی كوده‌تاچییه‌كانی میسر نه‌كرێت.
له وتاری رۆژی هه‌ینی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، یوسف قه‌رزاوی هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به كوده‌تاچی ناوزه‌ندكرد كه ده‌سه‌ڵاتیان له محه‌مه‌د مورسی و ئیخوان موسلمین سه‌نده‌وه‌و رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵیی ئه‌وان بكات، له شه‌رعی خوا لایداوه." وتیشی، كوده‌تاچییه‌كانی میسر پێشێلی شه‌رعییه‌ت و ده‌ستوور و یاسایان كردووه.
له وتاره‌كه‌یدا یوسف قه‌رزاوی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی موسڵمانی جیهان مژهدهی به گه‌لی میسر دا به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن نزیكه و ئاماژه‌ی به‌و ستمهش كرد كه به وته‌ی ناوبراو له ئیخوان موسلمین كراوه‌و رایگه‌یاند كه هه‌موو شكستێك، سه‌ركه‌وتنی به‌دوادا دێت.
له دوای له‌سه‌ركارلابردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر و كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمین له‌و وڵاته له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردوو، یوسف قه‌رزاوی هه‌ڵمه‌تێكی فه‌توا ده‌ركردنی ده‌ستپێكردووه، به‌تایبه‌ت دژی سوپای ئه‌و وڵاته كه به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، مورسیی له‌سه‌ركار لابرد.
دوای ساڵێك تێپه‌ربوون به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیدا به‌تۆمه‌تی سیخوڕی و هاندانی سوپا بۆ كوشتنی هاوڵاتیان و په‌لاماردانی ده‌زگاكانی پۆلیس، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ر كار لابراوی میسر له‌لایه‌ن دادگای بریاری ده‌ستگیركردنی دراو پاشان خرایه زیندانه‌وه.
بۆچوونه‌کان