دکتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی، سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی موسوڵمان، کۆمه‌ڵه په‌ند و ئامۆژگارییه‌کی ئاراسته‌ی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی «اخوان المسلمین» بۆ ده‌رچوون له ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا کرد تا ئه‌م جه‌ماعه‌ته بتوانێت سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی ئێستای میسر، بڕیارێکی دروست بدا. دكتۆر قه‌ره‌زاوی له نووسراوه‌یه‌کدا که له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی «الاتحاد»ه‌وه بڵاو کرایه‌وه، ده‌ڵێ: «ئه‌ندێشه و پێشنیاره‌کانی حه‌سه‌ن به‌ننا، دامه‌زرێنه‌ری جه‌ماعه‌تی ئیخوان، له ڕاستیدا کۆششێکی ئینساییه که ده‌کرێ لێی که‌م بکرێته‌وه و په‌ره‌شی پێ بدرێ، به‌ڵام شێوازێکی نه‌گۆڕ و ھه‌رمانە نییه، به‌و جۆره‌ی که ھه‌ندێک وا بیر ده‌که‌نه‌وه.» قه‌ره‌زاوی داوای له ئیخوان کرد که ئه‌م بیر و ھزره، نۆژه‌ن که‌نه‌وه و ئاسته‌که‌شی به‌رنه سه‌رێ. قه‌ره‌زاوی زیادیشی کرد که جه‌ماعه‌تی ئیخوان نیازی به نۆژه‌نکردن، په‌ره‌پێدانی و ڕێکه‌وتن له‌گەڵ بارودۆخی ئێستایه. ھه‌روه‌ھا داوای له‌م ڕێکخراوه و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی کرد تاکوو شوێنکه‌وتووی دین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی پێشبخه‌ن به‌سه‌ر شوێنکه‌وتوووی جه‌ماعه‌ت و بیروئه‌ندێشه‌که‌یدا. و له جیاتی ئیش بۆ ڕێکخراوه، بۆ بانگه‌واز تێکۆشن و پێشوازی له ئه‌ندێشه نوێکان بکه‌ن، ھه‌رچه‌ند له جه‌ماعه‌تیشدا پێشینەی نه‌بێت. سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان جه‌ختی کرده سه‌ر گرنگی پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ بزاڤ و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌دا ھه‌رچەن دژی بیر‌و ھزری ئه‌وانیش بێت. داوای له ئیخوان کرد که ئامێره‌کان به گوێره‌ی بارودۆخی ئێستا، نۆژه‌ن که‌نه‌وه و درگای بیر‌و ھزر و ئه‌ندێشه له خۆیان دانه‌خه‌ن و له‌بیر و ھزری ناوچه‌یی خۆیاندا نوقم نەبن. ھه‌روه‌ھا وتی: بەرنامه‌کانی ئیخوان ده‌بێ به شێوازێک دابنرێ که ببێته ھۆی پتەوکردنی کلتووری ئایینی و گشتی ئەندامان و ھه‌روه‌ھا ئه‌م بەرنامانە دەبێ لەسەر بنەمایانێکی بەھێزدانرابێت کە وانەکانی ببێتە ھۆی عیلاقە و گەشەی خەڵکی، بەدیھێنانی ڕۆحی لێپرسینە و ڕەخنەگرتن لە خۆ، وتووێژر لەگەڵ خەڵکی و پێکەوەژیان و چاوپۆشی. دکتۆر قه‌ره‌زاوی بە قورسی داوای لە ڕێبه‌رانی ئیخوان کرد تاکوو نموونەیەکی باش لە چاوپۆشی و لێبوردەیی ئیسلامی بن و لەگەڵ بەرانبەرەکانیان، گفتوگۆیه‌کی جوانیان ببێت و بە گوێرەی ئەم ئایەتە پیرۆزە ھەڵسوکەوت کەن : «ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِى هِى أَحْسَنُ». ھەروه‌ھا وتیشی: موسوڵمانان لە لایەن خودای خۆیانەوه ئەو ئەرکە لەسەر شانیان دانراوە کە دەبێ بە باشترین شێواز لەگەڵ دژبەرەکانیان گفتوگۆ بکەن. قەرەزاوی داوای لە ڕێبەرانی ئیخوان کرد: کاتی خۆتان لەبەشی سیاسی‌دا زایە مەکەن، بەڵکو بەستێنی کومەڵایەتی، کلتووری، پەروەردەیی، ئابووری و .... جێگای بەکارھێنانی تواناییەکانی ئێوەیە. داواشی کرد کە ھێرش نەبەنە سەر یەکتر. ئەحمەد ڕامی، وتەبێژی فەرمی حیزبی عەدالەت و ئازادی، وتوویەتی: دکتۆر یوسف قەرەزاوی ھەشت ئامۆژگاری بۆ دەرچوون لەم قەیرانەی ئێستا پێشکەشی جەماعەتی ئیخوانولموسلمین کردووە. قەرەزاوی حکومەتی میسریشی بەوە تاوانبار کرد کە ناتوانێ لە ڕێگای ئارام و دوور لە توندوتیژی ئیخوانەکان بەرەو ئاڵوگۆڕ بەرێ، چونکو بە گەمارۆدان، خستنە ژێر گوشار، ئەشکەنجە و قۆلبەستکردنی ئەندامان و ڕێخستنی دادگای چەکداری لەگەڵیان ڕووبەڕوو بوەتەوە.
بۆچوونه‌کان