دادگایێکی میسری، محه‌مه‌د به‌دیع ـ له پێشه‌وایانی گه‌وره‌ی اخوان المسلمین ـ و 14 که‌سی دیکه‌ی به تاوانی به‌شداری له کوشتن و دروستکردنی شەڕ و ئاژاوه له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵک دژی کوده‌تا، به زیندانی ھه‌تایی مه‌حکووم کرد. بڕیاریش وا بوو که دادگاییکردنه‌که به ئاماده‌بوونی شاھێدهکان و بیستنی شایه‌تی ئه‌وان، به‌ڕێوه چێ، به‌ڵام دادگا، به ده‌رکردنی حوکم، ڕۆژنامەوانان و خه‌ڵکی ئاماده‌بووی دادگای تووشی سه‌رسووڕمان کرد. محه‌مه‌د به‌دیع، ئه‌مینداری گشتی اخوان المسلمین، له‌و که‌سانه‌یه که له حوکمێکی گشتیدا که به‌سه‌ر سه‌دان که‌سا سه‌پا، حوکمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو. ده‌رکردنی حوکمی له‌سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵ، ناڕه‌زایی توندی مافی مرۆڤ و رێکخراوه‌کانی لێ که‌وته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته جیاکانی ماڵپه‌ڕی وۆرلد بوڵته‌ن، زياد له 7 ئه‌ندامی اخوان المسلمین، به گوشاردانانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌سه‌ر وڵاتی قەتەر، له‌م وڵاته ده‌ر کران. ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان، داوایان له قه‌ته‌ر کردووه که جه‌خت بخاته سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ اخوان المسلمین. وڵاتی میسر داوای له پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی کردوه تا ئه‌ندامانی سه‌ر به ئیخوان که له قه‌ته‌ر ده‌رکراون قۆلبه‌ست بکا و بیداته‌وه ده‌ست به‌رپرسانی میسر. ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، ھه‌ندێ گوشاری خستوه‌ته سه‌ر ڕێکخراوه خێرخوازیه‌کانی سه‌ر به اخوان المسلمین و ھه‌روه‌ھا چالاکیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له به‌ریتانیا تووشی گوشار کردووه.
بۆچوونه‌کان