بێهروز نیعمه‌تی وته‌بێژ و ئه‌ندامی چاودێری لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پاڕله‌مانی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 9 ڕه‌زبه‌ری 95، له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده بوو و له‌گه‌ڵ مامۆستا پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران چاوپێكه‌وتنی كرد. به پێی ڕاپۆرتی پێوه‌ندی گشتی جه‌ماعه‌ت، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی وێڕای به‌خێرهاتن كردن و پیرۆزبایی له به‌ڕێز نیعمه‌تی، له هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌شداری و ئاماده بوونی كاریگه‌ری كه‌سانێكی میانه‌ڕه‌و و بیرمه‌ند له پاڕله‌مانی ده‌یه‌مدا ده‌ربڕی و گوتی: «هیوادارین به هۆی گۆڕانكاری پێكهاتوو، كاریگه‌ری كاردانه‌وه‌ی پاڕله‌مان له تۆماری یاسا و كرده‌وه چاودێرییه‌كان، زۆرتر له ڕابردوو له ڕاستای به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران بێت و ببێته هۆی دادپه‌روه‌ری؛ چونكه له ڕاستیدا گوتراوه كه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی یاسا، دابینكردنی ماف و دادپه‌روه‌رییه و بۆ ئێمه هۆی شادمانی و هیوایه‌كی زۆره كه به بوونی كه‌سانێكی وه‌ك ئێوه له‌و پێگه‌یه‌دا، به‌ره‌و به‌ڕێوه بردنی زۆرتر و باشتری دادپه‌روه‌ری هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه و شاهیدی یاسادانانی شیاوتر بۆ شارۆمه‌ندانی ئێرانی و به‌تایبه‌ت ئه‌هلی سوننه‌ت و گشت هۆزه‌كانی ئێران بین». ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت گوتی: «ئێمه هه‌رچه‌ند هێندێك بێمیهری و لێنهبانی به‌رامبه‌رمان هه‌بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام جه‌ختمان كردووه سه‌ر پێویست بوونی پاراستنی ڕۆحیه و هه‌ستی هیوا و شادی و گه‌شه و دووری گرتن له دوو بابه‌تی وه‌ك بێهیوایی و نه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له لایه‌ك و ڕقه‌به‌رایه‌تی و یا ڕوانگه‌ی تووندوتیژی له لایه‌كی تره‌وه». ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان له درێژه‌دا، وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی جه‌ماعه‌ت له په‌روه‌رده‌ی هێزی گه‌نج و هێز و توانای ئه‌وان كه ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌دانی و بنیاتنه‌ری وڵات بن، ئاماژه‌ی به تاوتوێی چالاكییه‌كانی كاریگه‌ری جه‌ماعه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ (ترسیخ) یه‌كگرتوویی و برایه‌تی له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا كرد. له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا، بێهروز نیعمه‌تی نوێنه‌ری خه‌ڵكی تاران، ڕێی، شه‌میرانات، ئیسلامشار و په‌ردیس، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له ئاماده بوونی له نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، سپاس و پێزانینی له تێكۆشانه‌كانی بێبه‌رامبه‌رانه‌ی جه‌ماعه‌ت، له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و پشتیوانی كردن له‌و و پێرستی ئومێد، كرد. ئه‌و گوتی كه یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته به‌نرخه‌كانی ئه‌و خوله له پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، به‌شداری دوو كه‌س له نوێنه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ت له لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاتی و به‌رده‌وام بوونی یه‌كێك له‌وان له لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دایمی پاڕله‌مانه و هه‌ستیاری و سنوورداری له خوله‌كانی دواییدا كه‌متر بۆته‌وه. ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پاڕله‌مان جه‌ختی كرد: «ئه‌هلی سوننه‌ت، برای ئێمه‌ن و هه‌مووی ئێمه له یه‌ك وڵات، به یه‌ك ئایین و له ژێر یه‌ك ئاڵادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین و هاوكات له‌گه‌ڵ خاڵی هاوبه‌شی زۆری كه هه‌مانه، له هێندێك بواریشدا ڕا و بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه كه ئه‌وه‌ش سروشتییه و ئه‌و جیاوازی بۆچوونانه، نابێ ببێته له‌مپه‌ر له ئاست هاوڕێی و هه‌واڵه‌تی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌ییماندا». ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی هێزی پاڕله‌مانی ده‌یه‌م، به ئاماژه به‌وه‌یكه نابێ ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به نوێنه‌رانی پاڕله‌مان، ته‌نیا تایبه‌ت به سه‌رده‌می هه‌ڵبژرادن بێت گوتی: «نوێنه‌رانی پاڕله‌مان پێویسته له مه‌ودای چوار ساڵه‌ی نوێنه‌رایه‌تیدا، له خزمه‌ت خه‌ڵك دابن». ئه‌و هه‌روه‌ها پێشوازی كرد له به‌رده‌وام بوونی چاوپێكه‌وتن و دانیشتن له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت و سه‌باره‌ت به لابردنی گرفته‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت، ئاماده بوونی خۆی ده‌ربڕی. له كۆتایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له‌وحه‌ی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز بێهروز نیعمه‌تی له ده‌ھه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، پێشكه‌ش كرد.
بۆچوونه‌کان