له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا موحهممهدئهنوهر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان سه‌باره‌ت به پارێزكاری، سوپاسگوزاری و پابه‌ندی به چه‌مكه‌كانی ئیسلامی قسه‌ی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگیی به‌شداریی و به‌رپرسیاره‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌شه‌ی فكریی و بیرسازی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیمان و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگای مرۆیی كرد.
ئه‌و وتی: ئه‌ركی ئه‌و خوله‌ی جه‌ماعه‌ت به‌پێی تاوتوێی دۆخی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه و له‌قه‌راغ په‌روه‌رده و ڕاهێنانی مرۆڤانێكی به‌توانا و لێهاتوو و چاكساز، گه‌شه‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێرخوازی و داهێنه‌ری له دۆخی ئابووری ئێستادا گرینگه.
له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا دۆخی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگا و چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له ساڵی ڕابردوودا و به‌ڕێوبردنی به‌رنامه‌ی كرداری له ئه‌وساڵدا خرایه به‌رباس.
بێكاری، هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، ڕووكردنی گه‌نجان به كاره ناڕه‌وا و قاچاقهكان، وازهێنان له خوێندنی قوتابیان له بابه‌ته‌كانی نایاسایی چینی گه‌نجانی پارێزگا هه‌ژمار كرا و بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشه‌وگرفتانه، به‌رنامه‌ڕێژی ورد و كرداری له كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ندا و سه‌رنجی تایبه‌تی بهرپهسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێویست زانرا.
له‌كۆتاییدا هاندانی سه‌رمایه‌داران بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و گرینگی‌دان به خوێندن و بڕه‌وی كولتووری پیشه و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ده‌سپێكیی ڕاهێنان و فێركاری له بنه‌ماڵه و مناڵانه‌وه و به‌رنامه‌ی هاوینیی ڕاهێنان و كولتووری له باسه‌كانی ئه‌و دانیشته بوو.
بۆچوونه‌کان