كتێبی خوا سه‌باره‌ت به قه‌ومی ئیسڕائیل بۆمان ده‌دوێ، كاتێك كه ئه‌وان موعجیزه‌ی حه‌زره‌تی مو‌سا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)یان دیت، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردن كه مه‌نگایه‌ك بكوژنه‌وه و پاشان به‌شێك له گۆشته‌كه‌ی له ته‌رمی كوژراوه‌كه بده‌ن، خوای گه‌وره مردووه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه و ئه‌ویش نێوی بكوژه‌كه‌ی پێ گوتن. ئه‌و موعجیزه‌یه بوو به‌هۆی وه‌خه‌به‌رهاتنی دڵ و ده‌روونیان. پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً» (به‌قه‌ڕه:٧٤) واته: پاش ئه‌و ڕووداوه دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه دڵیان وه‌ك به‌رد و بگره ڕه‌قتر له (به‌رد بوو).
گه‌ر چاو لێكهن ئه‌و وشه‌یه (ثم) به واتای (پاشان) له‌و ئایه‌ته‌دا (ثم قست)، واتا دڵڕه‌قی دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ریان هاتووه، چونكه دڵ ئه‌گه‌ر له په‌ند و ئامۆژگاری دوور كه‌وته‌وه و یان ئه‌گه‌ر ئاگای له تێڕامان و بیركردنه‌وه له ئایه‌ت و نیشانه‌كانی كه‌ون و ناخی مرۆڤ نه‌ما، ئه‌وه تووشی دڵڕه‌قی ده‌بێ. له كاتێكدا خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین خۆمان له دڵڕدقی بپارێزین: «فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ» واته: هاوار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی وازهێنان له یادی خوا، دڵیان ڕه‌ق بووه.
بێگومان تێپه‌ڕبوونی كات و به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌سه‌ر دڵدا، به‌بێ بیستنی په‌ند و ئامۆژگارییه‌ك و زیكر و یادی خوا و به‌بێ بینین و تێڕامان له ئاسه‌واره‌كانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره و ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ی و ئاسه‌واری وه‌رگرتنه‌وه و به‌خشینی خوایی و دوباره زیندووكردنه‌وه‌ی له كه‌وندا و... دڵی مرۆڤ تووشی ڕه‌قی و ژه‌نگ ده‌بێ.
و ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌هلی كتێب و پێشینیان هات و په‌روه‌رێنه‌رمان، ئێمه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرد، هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ» (حه‌دید:١٦) واته: ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌كانیان به‌نووری ئیمان ملكه‌چ و ڕووناك بێته‌وه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا و ئه‌و قوڕئانه‌ی كه ڕه‌وانه كراوه، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه كتێبی ئاسمانیان بۆ ڕه‌وانه كرا‌و، به‌ڵام دوای تێژهڕبوونی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌ركه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون.
و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشینه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بنه هۆی ده‌رد و ئازار له‌سه‌ر مرۆڤ و وای لێ ده‌كا كه به‌بیری چاره‌سه‌ر بكه‌وێت، ئه‌وه دڵڕه‌قیش پێوه‌ندییه‌كی زۆری به خه‌فڵه‌ت و بێئاگاییه‌وه هه‌یه و وا له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كا كه تووشی تاوان و سه‌رپێچی، خۆبه‌زلزانین و لوتبه‌رزی و هۆگربوون به ژیانی بێبایه‌خی دونیا بێ و شامیلی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی خوای گه‌وره بێت كه ده‌فه‌رموێت: «نَسُوا اللَّهَ فَنَسِيَهُمْ» (ته‌وبه:٦٧) واته: خوای گه‌وره‌یان له‌بیر كرد و خواش ئه‌وانی بێبه‌ش كرد.
هه‌ربۆیه كه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) په‌یمانیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ستبوو كه هه‌ر ساته‌ی ئاگاداری دڵه‌كانیان بن و ئیمانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه؛ له‌ترسی ئه‌وه‌یكه نه‌وه‌ك تووشی دڵڕه‌قی بن. هه‌ر ئه‌وه به‌سه كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئیمامی موسلیم گێڕاویه‌تییه‌وه بخوێنینه‌وه: له ئه‌بوو ڕوبعی حه‌نزه‌له‌ی كوڕی ڕه‌بیع ئوسهییێدی(خوا لێی ڕازی بێ) یه‌كێك له نووسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌گێڕیته‌وه كه ده‌ڵێ: ئه‌بووبه‌كر چاوی پێ كه‌وتم و له ئه‌حواڵی پرسیم. وتم حه‌نزه‌له دووڕوو بووه. ئه‌بووبه‌كر(ڕه‌زای خوای لێ بێ) وتی: پاك و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئه‌وه ده‌ڵێی چی؟! وتم: كاتێك لای پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌لام و دروودی خوای له‌سه‌ر بێ)ین و سه‌باره‌ت به به‌هه‌شت و دۆزه‌خ قسه‌مان بۆ ده‌كا، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به چاوی خۆمان ده‌بینین؛ به‌ڵام كاتێك له پێغه‌مبه‌ری خوا دوور ده‌كه‌وینه‌وه، ژن و مناڵ و سه‌رقاڵییه‌كانی ژیان به‌خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كا و زۆرێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) له‌بیر ده‌كه‌ین. ئه‌بووبه‌كر(ڕه‌زای خوای لێ بێ) فه‌رمووی: سوێند به خوا منیش ئه‌و حاڵه‌ته‌م هه‌یه؛ بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌بووبه‌كر چووینه لای پێغه‌مبه‌ری خوا و كاتێك چووینه خزمه‌تی، وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؛ حه‌نزه‌له دووڕوو بووه. پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی: «ومَا ذَاكَ؟»، «ئه‌وه چ قسه‌یه‌كه ده‌یكه‌ی!؟»
وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كاتێك لای تۆین و سه‌باره‌ت به به‌هه‌شت و دۆزه‌خ قسه‌مان بۆ ده‌كه‌ی، ده‌ڵێی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به چاوی خۆمان ده‌بینین و كاتێك له‌لات ده‌ڕۆین، ژن و مناڵ و بابه‌ته‌كانی ژیان به‌خۆمانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كا و زۆرێك له فه‌رمووده‌كانت له‌بیر ده‌كه‌ین. ئه‌وه بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمووی: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيدِهِ أن لَوْ تَدُومُونَ عَلَى مَا تَكُونُونَ عِنْدِي، وَفِي الذِّكْر، لصَافَحتْكُمُ الملائِكَةُ عَلَى فُرُشِكُم وفي طُرُقِكُم، وَلَكِنْ يا حنْظَلَةُ ساعةً وساعةً» واته: «سوێند به‌و زاته‌ی كه گیانم له‌ده‌ستی ئه‌و دایه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌و دۆخه دابن كه له‌لای من هه‌تانه و به‌رده‌وام به‌یادی خوای گه‌وره بن، فریشته‌كان له ماڵه‌كانتان و له ڕێگاكان تۆقهتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌ی حه‌نزه‌له، كاتژمێرێك (بۆ عیباده‌تی خوا) و كاتژمێرێك (بۆ پشوودان و پێڕاگه‌یشتن به كاروباری دونیا).» و ئه‌وه‌ی سێ جار دووپات كرده‌وه.
چاو لێكهن حه‌نزه‌له تووشی كام تاوان و نافه‌رمانی نه‌بووه كه شیاوی لێپرسینه‌وه له نه‌فسی نه‌بێ، به‌ڕاده‌یه‌ك كه گومان ده‌با كه تووشی دووڕوویی و دۆردوونگی بووه، به‌ڵكوو ئه‌و له‌وه ده‌گا كه دڵی كاتێك له كۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و پاراوی و خاوێنی و وریایی و وشیارییه نامێنیته‌وه. ئه‌وڕۆ ئێمه چه‌نده پێویستیمان به‌وه‌یه كه به‌دوای دڵه‌كانماندا بگه‌ڕێین و دڵه‌كانمان به په‌ند و ئامۆژگاری جوان و په‌سند و به زیكر و یادی خوا تێراو بكه‌ین تاكوو ده‌گه‌ینه دڵی ئارام «مطمئنه»!؟ «أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ» (ڕه‌عد:٢٨) واته: دڵه‌كان به‌یادی خوا ئارام ده‌گرن.
نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د عادڵ فارس
وه‌رگێڕ بۆ فارسی: نیعمه‌توڵڵا سوبحانی
وه‌رگێڕ له فارسی بۆ كوردی: به‌شی كوردی ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان