سه‌رۆکی کۆڕی فێقهی ئامریکا ،دوکتور تاها جابرعه‌لوانی ڕۆژی هه‌ینی 14ی ڕه‌شه‌ممه کۆچی دوایی کرد.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئیسلاح وێب وه‌رگیراو له په‌ڕه‌ی فه‌رمی دوکتور جابر عه‌لوانی له فه‌یسبووک، ڕۆژی هه‌ینی 4 مارس 2016 به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 14ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1394 دوکتور عه‌لوانی له دایکبووی 1935 له عێڕاق، سه‌رۆکی کۆڕی فێقهی ئامریکا له ساڵی 1988، سه‌رۆکی زانکۆی زانسته‌کانی ئیسلامی و کۆمه‌ڵایه‌تی (SISS) له هیرندن ئه‌یالاتی ویرجینیای ئامریکا، ماڵئاوایی له‌م دونیایه کرد. ئه‌و دوکتوڕای ئۆسوولی فێقهی له زانکۆی «ئایین و ماف»ی زانکۆی ئه‌زهه‌ری میسر له ساڵی 1937 وه‌رگرت پاشان له مه‌ودای ساڵه‌کانی 1975 تا 1985 له زانکۆی موحه‌ممه‌دی کوڕی سعوود له ڕیاز وانه‌کانی ئۆسوولی فێقهی ده‌گوته‌وه. له ساڵی 1981 له دامه‌زرانی ناوه‌ندی جیهانی بیری ئیسلامی ئه‌مریکا به‌شداری کرد و ئه‌ندامی شۆڕای بناخه‌داڕێژی پێوه‌ندی جیهانی ئیسلام له مه‌ککه‌ی موکه‌ڕڕه‌مه و ئه‌ندامی نیشتنگای فێقهی فیقهی ئیسلامی جیهانی له جه‌دده بوو. ئه‌و له ساڵی 1983 بۆ ئه‌مریکا کۆچی کرد. عه‌لوانی تا دوایین ساته‌کانی ژیانی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی قۆرتۆبه‌ی(Cordoba University) ئامریکای به ئه‌ستۆ بوو. ئه‌و وێڕای بنه‌ماڵه‌که‌ی له قاهێره ژیانی ده‌برده سه‌ر هێندێک له کتێبه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کانی عه‌لوانی بریتین «له ئیجتهاد و ته‌قلید» له ئیسلام، ئه‌ده‌بی جیاوازی له ئیسلام، ئۆسوولی فێقه له ئیسلام : شێوازی لێکدانه‌وه‌و ناسین ، ئیسلامیبوونی زانیاری له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ، به‌ره‌و فره‌یی ڕۆیشتن، ده‌سه‌ڵاتداری قوڕئان،قه‌یرانی فکری هاوچه‌رخ و شێوازه‌کانی گۆڕان و.....هتد پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح کۆچکردنی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه له گشتی ئوممه‌تی ئیسلامی سه‌ره‌خۆشی ده‌کات و له خوای ڕه‌حمان، ڕه‌حمه‌ت، لێ خۆش بوونی زۆڕ و به‌رز کردنی ده‌ره‌جات بۆ ڕۆحی ئه‌و زانا کارگێڕه داواکاره . . إنا لله إنا إلیه را‌جعون
بۆچوونه‌کان