دكتۆر ئه‌فزه‌ل وسووقی، وه‌رگێڕ، زمان‌ناس و مامۆستای بەناوبانگی زمانی فەڕەنسای زانکۆ فیرده‌وسی مەشھەد ئێوارەی دووشەممە، 14ی خاکەلێوە کۆچی دوایی کرد.

دکتۆر وسووقی، ساڵی 1313ی ھەتاوی لە شاری سەقز چاوی بە جیھان ھەڵێنا. سەرەتای خوێندنی لە شاری سەقز و سنە بوو. ساڵی 1334ی ھەتاوی لە زانکۆی تەورێز، بڕوانامەی «کارناسی» لە زمان و ئەدەبی فەڕەنسا پێ بەخشرا. ساڵی 1354 تا 1357 ماستەر لە زمانناسی فەڕەنسا بەدەسھێنا و پاشان دکتۆرای لە زمانی فەڕەنسا وەرگرت. زیاتر لە 20 کتێبی لە زمانی فەڕەنسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی، وەک: «مسافر بی توشه» نووسراوەی: ژان آنوی، «تئاتر واضطراب بشر» نووسراوه‌ی: پیرامه توشار، «31 مقاله درنقد تئاتر»، «شب دوازدهم» نووسراوەی: ویلیام شکسپیر و .... 

ھەروەھا دەیان مەقالە و نووسراوەی دیکەی لێ بڵاو بووەتەوە.

تێزی دکتۆراکەی لە زانکۆی پاریس لە سەر چۆنیەتی بەکارھێنانی کردە (فعل) لە زمانی کوردی، زاراوەی سۆرانی بوو.

دكتۆر وسووقی، مرۆڤێکی ئایین دۆست، بێ‌ئالایش و دەم پێکەنین بوو. حەوت زمانی بە باشی دەزانی و قسەی پێ دەکەردن.

سەر لە بەیانی پێنج شەممە، 17ی خاکەلێوە، تەرمی خوالێخۆشبوو لە زانکۆی فیردەوسی شاری مەشھەد بەرەو موغبەرستان بەڕێ دەکڕێ.

پێگەی ئیسلاح وێب، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا بلیمەتە، پێشکەشی بنەماڵە و خزم و کەس و کاری دەکا. لە خوای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە، فیردەسی بەرین و بۆ بەجێماوانیش سەبر و خۆڕاگری داوا دەکا.

 

 

اللھم اغفر لنا و لە ...