دوێنێ دووهه‌مین دانیشتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به به‌شداری ٩٨ ئه‌ندامی كۆنگره به‌شێوه ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح دوێنێ پێنجشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٠ به به‌شداری ئه‌مینداری گشتیی و به‌رپرسانی ناوه‌ندی و لق و نووسینگه‌كان له شاره‌كانی جۆراوجۆری وڵات، به‌شێوه ئانلاین له‌ڕێی ئیسكای ڕووم به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ڕاپۆرتێكی گشتیی له چالاكییه‌كانی شوڕا و ئه‌مینداری گشتیی و هه‌روه‌ها شیكارییه‌ك له دۆخی جه‌ماعه‌ت و دۆخی ئابووری، فه‌رهه‌نگی و ڕامیاری وڵات و له كۆتاییدا بێداری ئیسلامی ئاراسته كرد.
ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا باسی له ئه‌ركه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت كرد: «چاوه‌دێری و شیكاری دۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگا و جه‌ماعه‌ت، داڕشتن و په‌سه‌ندكردنی قه‌واره‌ی نوێ به مه‌به‌ستی چالاككردنی ڕێكخراوه‌یی، تاوتوێكردنی به‌رنامه و په‌سه‌ندكردنی خاڵه‌كانی پێشنیاری ئه‌مینداری گشتی به مه‌به‌ستی وه‌ئه‌ستۆگرتنی جێگره‌كان، په‌سه‌ندكردنی ئامانج و ڕێكاری چوار ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت، به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی چاوه‌دێری به بانگهێشتنی جێگران و به‌ڕێوبه‌رانی ناوه‌ندی و ناوه‌نده‌كانی تر، چاوپێكه‌وتنی ئانلاین له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقه‌كان، له چوارچێوه‌ی تاقمی چه‌ند كه‌سی له ١٣ دانیشتنی جیاوازدا و تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی داهاتی ساڵانه له گرینگ‌ترین چالاكییه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی له‌و خوله‌دا هه‌ژمار ده‌كرێن».
ئه‌و له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی ئه‌مینداری گشتی له دوو ساڵی ڕابردوودا جیا له سه‌رۆكایه‌تی شوڕای ناوه‌ندی، به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵوێستگیری گشتیی جه‌ماعه‌ت، ڕاوێژ بۆ ناساندنی یه‌كه‌مینه‌كانی جه‌ماعه‌ت به دوورنواڕی، چاوه‌دێری به‌رده‌وام به‌سه‌ر ڕه‌وتی داڕشتنی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی، چاوه‌دێری و شیكاری ڕووداوه‌كانی دونیای ئیسلام و ناوخۆی وڵات، پاراستن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت و پاراستن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ هێندێ ناوه‌ندی پێوه‌ندیدار له گرینگ‌ترین كاره‌كانی ئه‌مینداری گشتیی هه‌ژمار كرد.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه جه‌ماعه‌تمان وه‌ك باشترین هه‌ڵبژارده و هۆكارێكی شیاو بۆ گه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خوا و سه‌روساماندان به كاروباری ژین و ژیانێكی هاوسه‌نگ و واتادار و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و خزمه‌ت به ئایینی خوا و به‌نده‌كانی ده‌زانین.
ئێمه نوێبوونه‌وه و نوێخوازی وه‌ك پێویستییه‌ك و واجبێكی ئه‌و سه‌رده‌مه له خزمه‌تی جیهانگیری و هه‌رمانی دین ده‌زانین.
مامۆستا پیرانی له درێژه‌دا وتی: هه‌روه‌ك ده‌زانن بنه‌ماكان، نه‌گۆڕ و به‌هاكان، ناگۆڕدرێن؛ به‌ڵام شێوازه‌كان، به‌رنامه و ڕێكاره‌كان، كاتێك كارامه و به‌نرخن كه شیاوی دۆخ و چۆنیه‌تی، توانایی و لێهاتووییه‌كان بن تا ببنه هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به ئامانج و سه‌رخستنی مه‌به‌سته‌كان.
ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان هه‌روه‌ها وتی: هه‌روه‌ك ئایینی پیرۆزی ئیسلام، جیهانی و هه‌تاهه‌تاییه، بانگه‌وازی به‌ره‌و خواش جیهانی و هه‌تاهه‌تاییه، بۆیه بایه‌خ و پێگه‌ی لایه‌ن و ڕێكخراوه ئایینییه‌كان ده‌بێ له نرخی بانگه‌واز و ڕێنمایی خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌هاكان و ئه‌خلاقه جوانه‌كاندا بدۆزرێته‌وه.
بۆیه لایه‌نه‌كان و بزووتنه‌وه‌كانی ئیسلامی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕۆژگار و چه‌ڵه‌مه‌ی نوێ، بیر و پێداویستییه‌كانی نوێ و ئامراز و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هاواهه‌نگ بكه‌ن و جۆری چالاكی ئاسایی و ناپسپۆڕانه جێی خۆی به چالاكی پسپۆڕانه و كاری ڕاوه‌ستاو و پته‌و و هه‌ڵبژێراو بدات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هیوادارم كه لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به په‌ندوه‌رگرتن له ڕابردوو و سنوودارێتییهكانی ڕامیاری پێشهاتوو، به پاراستنی یه‌كیه‌تی و یه‌كپارچه‌یی ناوخۆیی و دیاریكردنی كۆمه‌ڵگای ئامانجدار هاوتا له‌گه‌ڵ ئامراز و تواناییه‌كان، چالاكانه و تێكۆشه‌رانه و هێوادارنه كار بكه‌ن.
مامۆستا پیرانی له كۆتایی وته‌كانیدا وتی: هیوادارم جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح كه تا ڕاده‌یه‌ك پێگه‌یه‌كی بڕواپێكراوی له وڵاتی ئێران‌دا به‌ده‌ست هێناوه و كه‌سانێكی تێگه‌یشتوو و لیهاتووی له خوشكان و برایان له‌گه‌ڵه، به به‌هێزكردنی زیاتری برایه‌تی و هاودڵی، یه‌كپارچه‌یی ڕێكخراوه‌یی، به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتنی دروستی سرووشت و جه‌وهه‌ری جه‌ماعه‌ت به شێوه‌یه‌كی شیاو، پێگه و شكۆی خۆیان به‌رزتر بكه‌ن.
له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا، جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دوو به‌شدا ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له چالاكیی لقه‌كانی جه‌ماعه‌ت خسته ڕوو. ئه‌و له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا وتی: هه‌روه‌ك دیاره جه‌ماعه‌ت به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ئامانجی خۆی و هه‌روه‌ها ڕه‌چاوگرتنی سیاسه‌ته‌كانی گشتیی خۆی، ئامانجه‌كانی چوار ساڵه‌ی به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی گشتیی چوار ساڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره په‌سه‌ند كرد و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه، شوڕای ناوه‌ندی، لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لقه‌كان هه‌وڵیان بۆ داڕشتنی ئامانجه‌كانی به‌شی خۆیان داوه و هه‌نگاو و چالاكی خۆیان له ڕاستای گه‌یشتن به‌و ئامانجانه به‌جی گه‌یاندووه.
ئه‌و داڕشتن و دیاریكردنی سه‌رمه‌شقی ژیانی واتاداری له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی و خۆشویستنی ڕێكخراوه، جه‌خت له‌سه‌ر پسپۆڕیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی لێهاتووییه‌كانی تاكی، خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ندامان، گرینگی‌دان به پێداویستییه‌كانی تایبه‌تیی منداڵان، مێرمناڵان و گه‌نجان، سه‌رنجدان به مه‌به‌سته‌كانی ئایین و شه‌ریعه‌ت له سه‌رده‌می ئێستادا، زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی جه‌ماعه‌ت، به‌هێزكردنی به‌شداریی پسپۆڕانه‌ی میدیایی و ده‌ربڕین و ڕوونكردنه‌وه‌ی وتووێژ و ئه‌ده‌بیاتی جه‌ماعه‌ت، گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگای وه‌ك ئامانجه‌كانی ههشتگانه و مه‌به‌سته‌كانی گشتیی جه‌ماعه‌ت له دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌ژمار كرد.
ئیسماعیلی ئاماژه‌ی به هێندێ چالاكیی له ڕاستای ئامانجه ههشتگانهكانی دوو ساڵی ڕابردوو كرد كه بریتی بوون له: دابینكردنی پێكهاته‌ی ئیداری نوێی جه‌ماعه‌ت و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و له شوڕای ناوه‌ندی و سپاردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر به جێگران و به‌ڕێوبه‌رانی لقه‌كان به مه‌به‌ستی چالاكتركردنی ڕێكخراوه، دامه‌زراندنی پێكهاته‌ی نوێ له ناوه‌ند و لق و نووسینگه‌كان دوای هێندێ كۆبوونه‌وه‌ی ڕوودهڕڕو و ئانلاین له سێ مانگی سه‌ره‌تای كاردا به شێوازێك كه ته‌واوی به‌رپرسانی لق و نووسینگه‌كان دیاری كران؛ داڕشتنی ئامانج و ڕێكاری چوار ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت له ٨ ئامانجدا به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی چوار ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت كه په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م و ڕاگه‌یاندن به جێگران و ناوچه‌كان و...
له درێژه‌دا، موحه‌ممه‌د عه‌لی ئارانژاد به‌رپرسی لێژنه‌ی چاوه‌دێری ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له وتارێكدا، وێڕای ڕوونكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و لێژنه‌یه، یه‌كیه‌تیی و دروستكردن و پته‌وكردنی هه‌ستی برایه‌تی دینی له گرینگ‌ترین ڕێكاره‌كانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری نێوان ئه‌ندامان زانی.
له به‌شی ئێواره‌دا هێندێ له ئه‌ندامانی كۆنگره به‌پێی دابه‌شكردنی پارێزگا ڕا و بۆچوون و ڕێكار و ڕێچاره‌یان ئاراسته كرد.
له كۆتایی ئه‌و دانیشتنه، ئیدریس پیرساحێب به‌رپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی جه‌ماعه‌ت و لوقمان ستووده ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی و لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه وتاریان پێشكه‌ش كرد و هه‌ر كامیان به‌جۆرێك و به وتارێك جه‌ختیان كرده سه‌ر یه‌كپارچه‌یی ڕێكخراوه‌یی، هێزی سازگاری و ڕه‌چاوكردنی دۆخ و حه‌قخوازی و گۆڕانگاری هه‌مه‌لایه‌نه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داهاتوویه‌كی گه‌شتر.
دانیشتنی دووهه‌می كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به دوعا ڕوحبهخشهكانی سه‌ید ئه‌حمه‌دی هاشمی به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان