دوهه‌مین کۆبونه‌وه‌ی «خه‌سارناسی گیرۆده‌یی» به وتارخوێنی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی کاک سلێمانی مه‌نگوڕی به به‌شداری کۆمه‌ڵێک له بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت رۆژی دوشه‌ممه 27 خرمانانی ئه‌وساڵ له مزگه‌وتی شاره‌کی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چو.
سلێمانی مه‌نگوڕی چالاکی بواری وزه‌به‌خشی گیرۆده‌بوان له مه‌هاباد له درێژه‌ی باسه‌که‌ی داباسی له هۆکاره‌کانی پێشگیری گیرۆده‌یی، بۆنمونه: که‌م بونه‌وه‌ی کێشه‌کانی بنه‌ماڵه، راوێژکاری، فێرکردنی بنه‌ماڵه، پێوه‌ندی پته‌وی نێوان ماڵ و قوتابخانه، متاڵا و به تایبه‌تی به سووکی دانه‌نای تازه لاوان له بنه‌ماڵه‌دا کرد.
به‌ڕێز مه‌نگوڕی له درێژه‌ی ئاخاوتنه‌که‌ی دا باسی له کۆمه‌ڵێک رێکاری پێشگیریانه کرد که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌توانن پێش له گیرۆده بون بگرن. هه‌روها گوتی: ده‌بێ وه‌زاره‌تی فێرکردن و په‌روه‌رده په‌یامی پێشگیری خۆی ده‌و باره‌یه دا ده کتێبه‌کان دا بگونجێنێ، کاته‌کانی بێکاریش له جێگای باش و به بابه‌تی چاک پڕ بکرێته‌وه و له راگه‌یاندنه‌کان(موبایل، ئینترنێت، مانگیله و...) به دروستی که‌ڵک وه‌ر بگرترێن.
وته‌ی کۆتایی ئه‌م کۆبونه‌وه، ناساندنی مادده گیرۆده که‌ره‌کان(هۆشبه‌ره‌کان) و رۆڵی ئه‌وان به یارمه‌تی کۆمڵێک پۆستێڕ بو.
بۆچوونه‌کان