ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوانه‌لموسلمین
له درێژه‌ی قه‌یران و نائارامییه‌کانی وڵاتی میسر، دادستێنی گشتیی میسر به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوانه‌لموسلمین و هه‌ره‌ها به‌راده‌عی به تاوانی "خه‌یانه‌ت له متمانه" ڕووبه‌ڕووی دادگه ده‌کرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: قه‌یران و نائارامییه‌کان له وڵاتی میسر به‌رده‌وامه و دوایین هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که محه‌مه‌د به‌راده‌عی، جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به تاوانی "خه‌یانه‌ت له متمانه" ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی چاپی میسر له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌لبه‌راده‌عی به دوای له‌سه‌رکارلابردنی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری میسر له لایه‌ن سوپاوه له پۆستی جێگری سه‌رۆک وه‌زیراندا دانرا، به‌ڵام دواتر و پاش توندوتیژییه‌کان و کوژرانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه و ئێستا براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی به تاوانی "خه‌یانه‌ت له متمانه" ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه.
هه‌روه‌ها که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی هاوپێوه‌ند به‌م هه‌واڵه، ڕایگه‌یاند: دادستێنه‌کانی میسر پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌راده‌عی به بێ ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته بووه و ئه‌مه‌ش به مانای خه‌یانه‌ت له متمانه‌ی نیشتیمانی دێت.
هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی ئیخوانه‌لموسلمین، دادستێنی باڵای میسر فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی محه‌مه‌د به‌دیع، سه‌رکرده‌یه‌کی ئیخوانی ده‌رکرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمیسری ئه‌لیه‌وم، تۆمه‌تی سیخوڕی کردن بۆ وڵاتانی بێگانه خراوه‌ته پاڵ محه‌مه‌د به‌دیع و هاوکات سه‌فوه‌ت حیجازی سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی ئیخوان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، پارتی ئازادی و داد، باڵی سیاسی ئیخوانه‌لموسلمین ڕایگه‌یاند: هێزی ئه‌منی میسر هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌رماڵی ئه‌حمه‌د فه‌همی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ههڵوهشێندراوهی پارێزگای ئه‌لشه‌رقییه و ناوبراویان ده‌ستگیر کردووه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه بزووتنه‌وه‌ی "ته‌مه‌ڕود" پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر ههڵوهشاندهوی فه‌رمی ئیخوانه‌لموسلمین و ده‌ست به سه‌رداگرتنی داراییه‌کانی ئیخوانییه‌کان و خستنه ناوی ئه‌و گرووپه له لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کاندا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ چه‌ند هه‌واڵێکی پشتڕاست نهکراوهیش باس له ده‌ستگیر کردنی کوڕی مورسی ده‌که‌ن.
به دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕهرزایهتییهکان له حکوومه‌تی سه‌ر به ئیخوانه‌لموسلمین له میسر بزووتنه‌وه‌ی ته‌مه‌ڕود له دژی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆک کۆمار، سه‌ریهه‌ڵدا و سوپای ئه‌و وڵاته هه‌ستا به له‌سه‌رکارلابردنی مورسی و له ئه‌نجامدا نائارامی و توندوتیژی له ئه‌و وڵاته په‌ره‌ی گرت و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێکههڵپژرانهکانی نێوان لایه‌نگرانی مورسی و هێزی ئه‌منی ئه‌و وڵاته کوژران و بریندار بوونی سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و ده‌یان هێزی پۆلیسی لێکه‌وتۆته‌وه
بۆچوونه‌کان