به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ میدیا توركیه‌كان، جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رایی‌ كۆتایی‌ پێهاتوه‌ و ئه‌ردۆغانیش به‌جیاوازیه‌كی‌ زۆر له‌ێشه‌وه‌یه‌ و به‌وپێيه‌ش، ده‌بێته‌ دوازده‌يه‌مين سه‌رۆك كۆمارى توركيا. ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-8-2014 ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانیش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌پێشه‌وه‌ی‌ ڕكابه‌ریه‌كانیه‌تی‌ وتوانیویه‌تی‌ ده‌نگی‌ پێویست بهێنێت بۆ گرتنه‌ ده‌ستی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌. هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، توانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ توركیا یه‌كه‌م كوردبێت به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیا ده‌كات و ده‌نگی‌ به‌رچاوی‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌نجامه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌بوون: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: 11.486.814 ده‌نگ %54,88 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: 1.899.675 ده‌نگ %8,85 ئه‌کمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغلۆ: 7.925.607 ده‌نگ %36,42