دوازده‌هه‌مین دانیشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران له بنكه‌ی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو. له‌م دانیشتنه‌دا، سه‌باره‌ت به نوێترین ڕووداو و بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌كان به جه‌ماعه‌ته‌وه گفت و گۆ كرا‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی، ڕاو ڕاوێژ كرا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دانیشتنه‌دا، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌منیداری گشتی جه‌ماعه‌ت له وتارێكدا تێبینی و ڕوانینی خۆی باس كرد كه كۆپله‌یه‌ك له وتاره‌كه‌ی له خواره پێشكه‌ش ده‌كرێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله الذی خلق الإنسان فقدّره تقدیرا وأنعمَ علیه بِنِعَمِهِ وجعله سمیعاً بصیرا وأفاض علیه آلاءهُ لیکون بخلافته جدیرا، ومتّعه بالحریّة لیبقی وصف العبودیة له بها محصورا وصلی الله و سلم علی السراج المنیر سیدنا محمد الذی کان لدعاة الإنسانیة امیراً والذی علّم اصحابه أن للحریة ثمناَ کبیراً، فحملوا هدیة الإسلام لیکون الکون بها معمورا، فقاموا بالهمة خیر قیام وأتم نظاما رشیدا مستوعبةً کل أطیاف الناس شریفاً وحقیرا وفقیرا ووزیرا.
به‌خێر بێن. هیوادارم كه ئه‌م دانیشتنانه كه بۆ خزمه‌ت كردن به دینه‌كه‌ی خودا و به‌نده‌كانی خودا به‌ڕێوه ده‌چێ، ببێته هۆی خێر و خوای گه‌وره‌ش لێمانی وه‌رگرێ. وتاره‌كه‌م له جێگای باس كردن له چاره‌سه‌ری گرفته بچووكه‌كان ده‌رباره‌ی گرنگی ناسینی گرفته سه‌ره‌كیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه و ناسینی شته گرینترهكانه.
دیاره ئیش كردن له پێناو چاكسازی دا، داوای ئه‌وه ده‌كات كه گرفته‌كان به‌باشی بناسرێن و ئه‌و گرفته‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی ده‌رد و ئێشهکانه، و بۆ چاره‌سه‌ركردن، پێش ئه‌وانی دیكه بخرێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه ئیش نه‌كرێ، هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان بێ ئامانج ده‌بن و به‌فیڕۆ ده‌چن. جا ده‌بێ گرفت و موشكیله سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تیه‌كان به‌باشی بناسرێ و بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی گه‌ڵاڵه دابڕژێت و هه‌وڵی تایبه‌تی بۆ بدرێ. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه كه‌سانێكی وه‌ك سید جمال، رشید رضا، محمد عبده، حسنالبنا، أبوالأعلی مودودی، شکیب ارسلان و پیاوانی به‌رزی تر، هه‌موویان ده‌سیان ناوه‌ته سه‌ر گرفته گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆیان و له‌ژووری هه‌موویانه‌وه جه‌ختیان كرده سه‌ر كێشه‌ی ژیار و تهمهدوونێك كه له نێو موسوڵماناندا سه‌ریان هه‌ڵداوه و بوونه‌ته هۆی جیاوازی، دوژمنایه‌تی، ته‌وه‌زه‌لی، سستی، گه‌نده‌ڵی، و زوڵم به ناوی گه‌وره‌ترینی ئێش و گرفته سه‌ره‌كیه‌كان ناویان لـێ بردوون و تێكۆشاون تاكوو موسوڵمانان سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی خراپی ئه‌م به‌رهه‌مانه داچڵهكێنن.
ئه‌وان تێگه‌یشتبوون كه له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسیه‌وه، نه‌زانین و نه‌داری، زوڵم و زۆر، گه‌نده‌ڵی و ڕاوه‌ستان، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گهلهكانن و زانست و زانیاری و تێكۆشان، ئازادی و عه‌داله‌ت و ڕێزنان له مه‌زنایه‌تی مرۆڤ و مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی، هه‌وێنی ژیان و به‌خته‌وه‌ریی و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه و ئه‌مه‌ش پوخته‌ی ژیار و تهمهدوونهكانه.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام به هاتنی خۆی له 14 سه‌ده‌ی پێشوودا و به بایه‌خ دان به ئاوه‌ز و بیر و ئازادی بیركردنه‌وه و هه‌روه‌ها جه‌خت كردن له‌سه‌ر به‌جێهێشتن و وێڵكردنی ته‌قلید و چاولێكه‌ری و شوێنكه‌وتوویی هه‌وای نه‌فس و كلتووری باب و باپیران، توانی سه‌ركه‌وتووترین ژیار بۆ شوێنكه‌وتوانی خۆی به‌دی بێنێ. به‌ڵام موسوڵمانان به دوور كه‌وتنه‌وه له‌و ژیاره به‌رزه، كه‌وتنه نێو داوی مشت و مڕ و دوژمنایه‌تی یه‌ك كردن.
محمد عبده ده‌فه‌رموێ: «إن المسلمین المعاصرین أصعب انقیاداً للحق من الجاهلین» به‌م هۆوه زۆرێك له هه‌وڵ و تێكۆشانه چاكسازیه‌كان به ئه‌نجامی خۆی نه‌گه‌یشتووه و به له‌خۆ بایی بوون و تهقهلایی بێ‌وچان، به‌شێكی بچووكی له سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س هێناوه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به بڕوای من، ئێمه وه‌ك جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، پێویسته به تێگه‌یشتن له گرفته‌كان، له دەروازه سه‌ره‌كیه‌وه بچینه ژورێ و ئه‌ویش بانگه‌واز به‌ره‌و لای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به به‌هاكان و چه‌مكه به‌رزه‌كانی چاكسازی و مرۆڤایه‌تی وه‌ك : ئازادی، عه‌داله‌ت و به‌رانبه‌ری، ڕێزگرتن له مافی هه‌موو هاووڵاتیه‌كان، ڕێزگرتن له بیری جیاواز، ڕێز گرتن له یاسا و ھهروهەا باوه‌ڕ به چاك كردنی گرفته‌كان له ڕێگه‌ی ئاسانگیریهوه پێك هاتبێ و هه‌روه‌ها ڕێز بنێ له پێوه‌ندی دروست و سه‌ربه‌خۆ. وا دیاره تێكۆشان بۆ جێخستنی ئه‌م چه‌مكانه و كردنی به خووخده‌ی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی له گۆڕه‌پانی ئیش و كرده‌وه‌دا یه‌كێ له گرینگ‌ترین خاڵه‌كانه. ده‌بێ قه‌بووڵی كه‌ین كه فه‌قیه و وتاربێژ و بانگخوازه‌كان كه‌متر بایه‌خیان داوه به‌م چه‌مكه گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه كه‌وا هه‌وێنی ئازادی و پێكهێنانی كلتووری وتووێژ و لێبورده‌یی و عه‌داله‌ته و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاریه‌تی كه‌متر دواون.
دیاره باس كردن له‌م باره‌وه له گرینترین باسه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. سه‌رده‌می ئێمه سه‌رده‌می ئازادی و ماف و ڕێزگرتن له پله‌و پایه‌یه. دیاره ده‌بێ بۆ تهئسیل و تیۆری داڕشتنی ئه‌م چه‌مكانه تا ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین تا ڕۆڵێكی باشمان له سه‌رخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی زێده‌كه‌مان ئێران ببێت.
له جیهانی ئیسلام دا هه‌ندێ له بزاڤه ئیسلامییه‌كان پێش له ئه‌نجامی هه‌ر ئیشێك داوای جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت له كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان له بواری ئیش كردن دا ڕووبه‌ڕووی پشت تێكردن و خۆڕاگری له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بوون. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تاكانی به‌جێهێنانی شه‌ریعه‌تیان ساز نه‌كردووه و جه‌ختیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن له‌سه‌ر ئازادی و ڕێزگرتن له مافی یه‌كتر و چاكه‌كانی گفتوكۆ كردن، هه‌روه‌ها ئیشی كه‌م كراوه سه‌باره‌ت به دان نان به بوونی لایه‌نی تر دا هه‌ر چه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه خاڵی هاوبه‌شیان نه‌بـێ. ده‌بێ له‌جیاتی قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان و به‌دیهێنانی به‌ستێنی دوژمنایه‌تی و ... جه‌ختی زیاتر بكرێته سه‌ر زانیاری، بیركردنه‌وه و تێفكرین و به‌دیهێنان.
شێخی نه‌ده‌وی ده‌فه‌رموێ: « نحن تربیة اسلامیة حرة، و لن ینهض السلوک إلا إذا نهض العقل والفکر والعلم ولا یکون ذلک إلّا فی جو الحریة المسؤولة.» به‌ڕاستی ڕاپه‌ڕینی بیرۆكه‌یی و بزاڤی عیلمی له سێبه‌ری ئازادی به‌رپرسانه‌دا نه‌بێ، نایه‌ته دی.
بۆچوونه‌کان