مەپرسە باشترە "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيم"ٌ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار لە هێندێ شت مەکەن کە پێوستتان پێی نییە کە خوای گەورە پێویستی نەکردووە ڕوونی کاتەوە ئەگەر بیزانن لەوانەیە بۆتان بە قازانج تەواو نەبێ و تووشی گرفت بن. ئەم ئایەتە وانەیێکی گرنگی کۆمەڵایەتی تێدا کە ئەمڕۆ مرۆڤ پێیەوە سەرقاڵە زۆر پرسیار هەیە نابێ لە کەسانی دەورووبەر بکرێ یا خۆمانی پێوە بخافڵێنین ناکا مرۆڤ تووشی قەزاوەتی خەراپ و خۆتێهەڵقوتانی بێ جێ و گرفت سازکردن بۆ خۆیی و دەورووبەر بێ، کەواتا دیسانیش بێدەنگی و بیرکردنەوە هەڵبژێرین باشترین ڕێکارە. وهرگێڕ: شەیدا مەحموودی
بۆچوونهکان