وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "ژن سوکنایی دڵە" وَ مِنْ آیٰاتِهِ، أَنْ خَلَقَ لَکُمْ مِنْ أَنْفُسِکُمْ أَزْوٰاجاً لِتَسْکُنُوا إِلَیْهٰا، وَ جَعَلَ بَیْنَکُمْ مَوَدَّةً وَ رَحْمَةً... لە هێماکانی خوا ئەوەیە لە ڕەگەزی خۆتان هاوسەرانێکی بۆ ئافراندوون کە لە لای وان هەست بە ئارامی و سوکنایی دەکەن لە نێوان ئێوە سۆز و ئەوینێک و ڕەحمەتی زۆری دانا. زەماوەند جوانترین شانۆی ژیانی هەر مرۆڤێکە و لای خوا پیرۆز و پڕبایەخە و ژن وەک کانگای سوکانیی و سۆز دەناسرێ کەواتا ژنان جێگە و پێگەی خۆیان بە باشی بناسن و مایەی ئارامی پیاوەکان بن و هەروەها پیاو ئەم هەلە بۆ ژن بڕەخسێنێ کە لە سروشتی خۆی نەچێتە دەر. وانەی ئایەت: هاوسەرگیری لای خوا پیرۆزە ئەگەر هاوسەرەکان یاسا و ڕێسای خوا ڕەچاو بکەن بە گۆرەی حەدیسی خۆشەویست بجوڵێنەوە بێگومان خۆشی و بەرەکەتیان وەک ڕێژنە باران بەسەر ماڵ و مناڵ و ژیاندا دەبارێ وه‌رگێڕ: شەیدا مەحموودی