وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "عارەقی شەرم" وَ لا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مالٌ وَ لا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ. شوعه‌ڕاء(۸۹-۸۸) ڕۆژێک کە خەڵکان ڕادەبنەوە زەلیلم مەکە ئەو ڕۆژەی کە ماڵ و مناڵ هیچ قازانجێک بەمن ناگەیێنن، مەگەر ئەوەی کە بە دڵێکی پاکەوە گەڕاوەتەوە بۆ لای خوا. هەر دڵە، جێگەی ڕوانینی خوا گیانە خوا لە ڕۆژی پەسڵان لە جەستە و ڕواڵەتی جوان و کەسایەتی بەرز و ماڵ و سامان ناڕوانێ و تەنیا و تەنیا خاڵی جێگەی سه‌رنجی لای خوا، دڵە با بە دڵی پیس و نەخۆشه‌وه‌ نەچینەوە لای خوا لەو کاتەدا عارەقی شەرم دەمانخووسێنێ وانەی ئایەت: گرنگترین و بایەخدارترین شوێن لە لای خوا دڵە، دەبێ ئاگاداری بین پارێزی مەعنەوی و ئیمانی و خوایی بۆ دابنێین وه‌رگێڕ: شەیدا مەحموودی