پیاوێک هات بۆ لای ئیمامی عەلی وتی: یا ئیمام دەبینم ڕزقم نیە و ڕزقم سوارە. ئیمام وتی: بە قەڵەمی شکاو نانووسی؟ وتی نەخێر وتی: بەشانەی دەنک شکاو قژ داناهێنی؟ وتی: نەخێر وتی: لەوانەیە لەڕۆشتندا پێش پیاوی بەتەمەن کەوتبی؟ وتی: نەوەڵڵا وتی: دوای نوێژی بەیانی ناخەویتەوە؟ وتی: نەخێر وتی: وازت لە دوعاکردن نەهێناوە بۆ دایک و باوکت؟ وتی: بەرێوەڵڵا... فەرمووی: من لە پێغەمبەرم(دروودی خوای لێ بێت) بیستووە، فەرموویەتی: دوعانەکردن بۆ دایک و باوک ڕزق دەبڕێ... وتی: دایک و باوک لە یاد مەکەن، پێنج فەڕزە دوعایان بۆ بکەن. بڵێ: یا ڕەبی ، باوک و دایکم لەوانە بن کاتێک بەسەر پردی سیراتدا دەڕۆن، ئاگر هاوار دەکات خێرا بپەڕنەوە، خەریکە نووری ئیمانتان ئاگری من دەکوژێنێتەوە. خوایە باوک و دایکمان لە ئەهلی بەهەشت بن...