وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز قانوونی جەزب(ڕاکێشان بۆ لای خۆت) لە قوڕئاندا فَبِمٰا رَحْمَةٍ مِنَ اَللّٰهِ لِنْتَ لَهُمْ وَ لَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ اَلْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَ اِسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَ شٰاوِرْهُمْ فِي اَلْأَمْرِ فَإِذٰا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اَللّٰهِ إِنَّ اَللّٰهَ يُحِبُّ اَلْمُتَوَكِّلِينَ. ئالی عیمڕان/١٥٩ ئەی ڕەسووڵی خوا (د.خ) بە هۆی ئەو ڕەحمەتی کە لە لای خواوە پێت گەیشتووە، تۆ لەگەڵ خەڵک دڵسۆز و بە بەزەیی و ئەگەر دڵڕەق و بێ ڕەحم و بێ سۆز بای، خەڵک لە دەورت کۆ نەدەبوونەوە و بڵاو دەبوون. کەوایە لێیان ببورە و بۆیان بپاڕێوە خوا لییان خۆش بێ و ڕاوێژیان لەگەڵ بکە و کاتی بڕیاردان پێداگر بە، پشت بە خوا ببەستە کە بەڕاست خوا کەسانێک پشتی پێ دەبستن خۆشی دەوێن. چەند وانەی زۆر گرنگ لەو ئایەتە دەردەکەوێ: کە ویستت خەڵکانێک بۆ لای خۆت ڕاکێشی، بەر له‌هەموو شت دەبێ بەخۆداچوونەوەمان بۆ خۆ هەبێ. کەسی ڕەوشت ئیشک و بێ بزە و ڕۆح قورس ناتوانێ لە کاری پەروەردەییدا سەرکەوتوو بێ. کەسی بە ڕەحم و میهرەبان و ڕوخسار گەشاوەی بەر لە هەموو شت، دڵی خۆی پێشکەش دەکا و خۆشی دەچێتە ناو دڵی خەڵکەوە و یەکەم هەنگاوە بۆ ڕاکێشانی خەڵک و خۆشەویستبوون لە کۆمەڵگادا. لەم ئایەتە ئاماژە بە چەند خاڵی گرنگی کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی کراوە ڕاوێژکردن و ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوون لە کارێکی جەمعیدا کلیلی سەرکەوتنە، کە خوا فێری پێغەمبەرەکەمانی دەکا و هەروەها پێداگری و قاتع بوون لەسەر ئامانج و و دروشم لە نەهایەتدا پشتبەست بە خوای گەورە، شۆنێکی گرنگ لەسەر سەرکەوتەکانمان دادەنێ. وانەی ئایەت: مرۆڤ کە سۆز و ڕەحم و میهربانی خۆی پێشکەش کرد، بێگوومان هەر ئەوەش وەدەست دێنێ، چ لەگەڵ مرۆڤ بێ یا ئاژەڵ یا سرووشت کەواتا قانوونی جەزب و ڕاکێشان دڵفراوانی و میهره‌بانی و فکر و هزری ئەرێنیە ئەم ڕەوشتە بۆ کەسانی دەعوەتگەر زۆر بەکەڵک دێ. وه‌رگێڕ: شەیدا مەحموودی