وانه نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز پێناسەی مرۆڤ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيد مرۆڤ هیچ وتەیێکی لە دەم وەدەر ناکەوێ مەگەر ئەوەی کە فریشتەیێکی چاودێر لەسەری ئامادەیە و تۆماری دەکا ئاخاوتن یه‌کێ لە نیعمەتە ناوازەکانی خواگیانە کە بە مرۆڤی بەخشیوە و چییەتی قسەکردن و هەڵبژاردنی وشە و چۆنیەتی بیرو ڕا دەربڕین و هەڵسوکەوت هەموو لە ئیختیاری مرۆڤ دان. مرۆڤ بە گشتی بێ عەیب نیە و هەڵەکاری زۆرە . بەڵام قاو دانی بەندەکانی خوا لە ئاکارە قێزەونەکان بە ئەژمار دێ و تووڕەیی خوای لە دووە. کەوایە هەمووکات بەتایبەت ئاگاداری زمان و قسەکانمان بین، فریشتەکان تەنانەت یەک وشە لەبیر ناکەن. وانەی ئایەت: وتەی جوان و شیرین و گران و سەنگین پێناسەی کەسایەتی هەر مرۆڤیکە بە داشکانی خەڵک هیچ کات بەرز نابیتەوە شەیدا مەحموودی