وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز موبایلەکەت بێ دەنگه؟ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُون ئەمڕۆ قفڵمان لە زاری داون، دەستەکان قسەمان لەگەڵ دەکەن و قاچەکانیان شایەد حاڵن لەسەر ئەو ئاکارەی پێداگریان لەسەر دەکرد. بترسێن لەو ڕۆژەی ئیتر کەرەسەی بەرگری و دیفاعمان لێ دەستێننەوە و زمانێک نیە خۆمانی پێ ڕزگار بکەین. ئەمڕۆ بە موبایل هەزار تاوانی ڕەنگاوڕەنگ دەکرێ و فریوی بێدەنگی ئەو دەخۆین و پەنجەکانمان لەسەر پەیج و ماڵپەڕ و کاناڵ و کۆڕەکانی جیاوز دەخولێتەوە و چاو شایەتی هەموو ئەو کارانەیه. وانەی ئایەت: لە دونیای ئەمڕۆکەدا کەره‌ستەی تاوان زۆر و بەربڵاوە، لە تەنیاییەکانمان زۆرتر یادی خوا و دواڕۆژ بکەین بە تایبەت دیمەنی کاتی دەم قفڵ بوونمان لەبەرچاو وێنا بکەین. ئاخۆ دەست و چاو و قاچەکانمان شاهیدی چیمان بۆ دەدەن؟ شەیدا مەحموودی