ناوهندی
11 بهمن 1401
0
106
دهلاقهی حهفتا و دووههم
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز
ژیانەوە و سەرهەڵدان
... لَا تَدْرِي لَعَلَّ ﷲ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أمرا
تۆ نازانی، چ مەعلووم خوا لە دوای ئەو ڕووداوە بارودۆخێکی نوێت بۆ دەڕهخسێنێ.
ئەو ئایەتە دڵبزۆین و پڕهیوایە سووکنابەخشی مرۆڤەکانە لە کاتی تەنگ و چەڵەمە و شکستەکان
زۆر کات شەڕ مایەی خێرە بەو مانایە کە خوا ڕۆحت لە ئاشی زەماندا دەهاڕێ بۆوەی بە کەماڵ و بەخۆداچوونەوە بگەی
زۆر کێشە و گرفت دەسپێکی ڕێگەی نوێ لە ژیانن و پەیژەی سەرکەوتنە گەورەکانن

کەوایە مرۆڤ دەبێ سەبر بگرێ و حیکمەتی ڕووداوەکان ببینێ و هەموو کات دڵخۆش و هیوادار بێ و پشت بە خوا ببەستێ، بێگومان خوا لای کەسانی هیوادارە و سەرکەوتوویان دەکا.
وانەی ئایەت: ژیانی مرۆڤ پڕی تەنگ و چەڵەمە و کێشە و خەم و ئازارە، بەڵام هیوا بە خوا و سەبر بە ڕەحمەت و حیکمەتی خوا، مرۆڤ گەوەرە و سەبوور و قانع دەکا و هەرگیز ڕووی بێ هیوایی نابینێ و داییم دڵخۆشە و کانگای ئارامیە و خەڵک لای وی هەست بە ئارامی دەکەن.
وهرگێڕ: شەیدا مەحموودی
بۆچوونهکان