چواره‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح له ڕۆژانی 21 و 22 گه‌لاوێژی ئه‌وساڵ له تاران به‌ڕێوه چوو. له‌و کۆنگره‌یه‌دا مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، ڕاپۆرتێکی شرۆڤه‌کراوی سه‌باره‌ت به دۆخی جیهان، ناوچه و وڵات و هه‌روه‌ها کارکردی جه‌ماعه‌ت له مه‌ودای چوار ساڵه‌ی ڕابردوودا خسته‌ڕوو. ده قی راپۆرته‌که به‌و شێوه‌یه: بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله الذی نزل الفرقان علی عبده لیکون للعالمین نذیرا وانزل فیه قصص الانبیا‌ء و سیر اممهم لیکون ایة لمن اراد ان یذکر او اراد شکورا. وصلی الله وسلم وبارک علی رسوله الذی بشر وانذر وه‌دی الناس الی دین الحق فبنی انبل حضارة عرفها التاریخ وعلی آله وأصحابه الذین بنوا صرح تلک الحضارة الشامخة بجهودهم وجهادهم وإخلاصهم ودمائهم، فکان له‌م الفضل علی کل من اهتدی بهداهم الی یوم القیامة. رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَیْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنکَ رَحْمَةً إِنَّکَ أَنتَ الْوَهَّابُ رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَى رُسُلِکَ وَلاَ تُخْزِنَا یَوْمَ الْقِیَامَةِ إِنَّکَ لاَ تُخْلِفُ الْمِیعَادَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِینَ سَبَقُونَا بِالإِیمَانِ وَلا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنَا غِلاً لِّلَّذِینَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّکَ رَؤُوفٌ رَّحِیم اللهم اصلح لنا دیننا الذی هو عصمة امرنا واصلح لنا دنیانا التی فیها معاشنا واصلح لنا آخرتنا التی اليها معادنا به خێر هاتنی خوشکان و برایانی ئیمانی، ئه‌ندامانی به‌ڕێزی چواره‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ده‌که‌م. سپاس بۆ خوای مه‌زن که تۆفیقی داین ئه‌و کۆبوونه‌وه پیرۆزه ڕێک بخه‌ین، تا له ژێر سێبه‌ری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری ئه‌و زاته به‌رزه‌دا بتوانین دوای ڕاڤه کردنی کارکردی چوار ساڵه‌ی جه‌ماعه‌ت، تێڕوانینێک بۆ داهاتوو بخه‌ینه ڕوو. خوشکان و برایانی به‌ڕێزم، هه‌ر وه‌ک خۆتان باش ده‌زانن، داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی ورد و ڕێک و پێک بۆ داهاتوو، به بێ لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقيع بینانه‌ی ئه‌زموونی ڕابردوو و به‌راوردکردنی دۆخی ئێستا، ئه‌سته‌مه. له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه پێویسته، به چاو خشاندنێک به سه‌ر دۆخی ئێستای ناوچه و جیهان، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دۆخی رامیاری، کلتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وڵات، به سه‌رنج دان به کاردکردی چوار ساڵی ڕابردووی جه‌ماعه‌ت له‌سه‌ر تیشکی په‌یامی جه‌ماعه‌ت، بۆ داهاتوومان پرۆگرام دابڕ‌ێژین. دۆخی جیهانی و ناوچه‌یی له سێپتامبری ساڵی 1998، سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌مان، به پێشکه‌ش کردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بۆ کۆڕی گشتی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، داوای کرد که ساڵی 2001 به «ساڵی وتووێژی شارستانییه‌ته کان» نێودێر بکرێت. تاکوو له قاڵمه‌قاڵمی بیر و بۆچوونی توند ئاژوویی وه‌ک «کۆتایی مێژوو» و «ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ژیاره‌کان»، خه‌ڵکی جیهان ده‌رفه‌تی بیر کردنه‌وه‌ی له شێوازه‌کانی ئینسانی‌تر و ئهخلاقیتری ژیان له ئاستی جیهانیدا هه‌بێ. ئه‌ندامان پێشوازیان له‌و پێشنیاره کرد و په‌سند کرا؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه له نیوه‌ی ده‌ومی ساڵی 2001، ڕووداوی هه‌ژه‌ندی 11 سێپتا‌مبر، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌وتێکی نوێ له گۆڕه‌پانی جیهانی و به تایبه‌ت له پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلام دا بێته پێش. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به مانایی ئه‌وه نییه که وابزانین ته‌نیا یه‌ک هۆکار دۆخی نوێی پێش هێنابێ، یا ڕه‌فتاری نوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌وره له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی ته‌نیا به هۆی ڕووداوێکی تیرۆریستی بێت، به‌ڵکوو له زۆر زووتره‌وه و ڕه‌نگه دوای تێکڕووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت، به تێکۆشانێکی چه‌ند لایه‌نی کۆمه‌ڵێکی پێکهاتوو له سیاسه‌تمه‌داران و بیرۆکه‌وانی ڕۆژئاوایی، جه‌ختیان کرده سه‌ر خوڵقاندنی پاڕادایمێکی فکری نوێ، که بۆ ته‌واو کردنی فۆڕمی ئه‌و پیلانه پێویستی به یه‌ک «دوژمن» یا یه‌ک «رقه‌به‌ری نوێ» هه‌بوو. له پاڵ ئه‌و بابه‌ته، په‌رێشانی ته‌وه‌ری ئاسایشی ئیسڕائیل و ئاسایشی وزه له گفتوگۆی ڕۆژئاوا و به تایبه‌ت ئه‌مریکا، به‌رده‌وام به ڕوونی باسی لێکراوه که بێگومان بۆ هاتنه‌دی هه‌ردووکیان پێویست به سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر پێشهاته‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو. ڕووداوی 11 سێپتا‌مبر وه‌ک ئاریکاری بۆ پێشبردنی ئه‌و ئامانجه به کار هێندرا و له لایه‌ن شه‌ڕخوازان و توندوتیژخوازانیش وه‌ک بیانوو بۆ به‌هێز کردن و سه‌رکه‌وتنی دیالۆگی ئاڵۆز و گرژانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه که‌ڵکی لێوه‌رگیرا و به‌ره‌به‌ره زۆرێک له ناوچه ئیسلامییه‌کان ده‌رگیری شه‌ڕ و کێشه‌وبه‌ره‌ی خوێنین و کاولکردن و کاره‌سات بوون و په‌یهاته‌کانی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رامیاری، ئاسایشی و ته‌نانه‌ت ئابووری ئه‌و ڕووداوانه ئێخه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی گرت. داگیرکردنی نیزامی دوو وڵاتی هه‌ستیاری ناوچه (ئه‌فغانستان/2001 و عێراق/2003) و کۆبوونه‌وه‌ی هێندێک شه‌ڕخواز له نه‌ته‌وه و کولتووری جۆراوجۆری ئه‌و دوو وه‌ڵاته، له ژێر دروشمی خه‌باتی دژ به داگیرکه‌ری، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که زنجیره‌یه‌ک له هه‌نگاوی توندوتیژانه و خهسارهتمهندانه هه‌ڵبێته‌وه که نه ته‌نیا کۆتایی به داگیرکردنی ئه‌و وه‌ڵاتانه نه‌هێنا، به‌ڵکوو بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئاماده‌بوونی جددی، کاریگه‌ر و به‌رده‌وامی ئه‌و داگیرکه‌رانه له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌کانی ئه‌منییه‌تیدا، سه‌قامگیر و پاساوهه‌ڵگر بێت. له ناو جیهانی ئیسلامی، ئه‌زموونی مێژوویی و میراتی مه‌عریفه‌تی، پڕه له نموونه‌ی به نرخی به‌ڕه‌وازانین و هاوژینی ئاشتیخوازانه. له ناوچه‌کانی جۆراوجۆری جیهانی ئیسلامی، شوێنکه‌وتووانی ئایینه‌کانی تر له‌گه‌ڵ موسوڵمانان و په‌یڕه‌وانی ئایینزا جیاوازه‌کانی ئیسلامی له چه‌ندین سه‌ده‌ی دوورودرێژدا پێکه‌وه ژیانیان به‌سه‌ر بردووه؛ گرژی شوناسی، زێده‌ڕۆیی و توندئاژۆیی، جگه له چه‌ند قۆناغێکی سنووردار که به هۆی زێده‌خوازی یه‌کێک له لایه‌نه‌کان ڕووی داوه، بنه‌مای ژیانی کۆمه‌لآیه‌تی نه‌بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، بێداری ئیسلامی سه‌رده‌م، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیخوانولموسلمین، له چوارچێوه‌ی وتووێژی مامناوه‌ندی و میانه‌ڕۆیی و پابه‌ندی به ڕێساکانی لۆژیکی دیالۆگ له گۆڕه‌پانی فیکر و سیاسه‌تدا، له ئاسمانی بیر و فکری جیهانی ئیسلامی‌دا ئاماده بووه و ڕێسای به‌ناوبانگی «نتعاون فیما اتفقنا علیه و یعذر بعضنا بعضا فیما اختلفنا فیه» وه‌ک ئیستراتێژی خۆی بۆ هه‌ڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵ دیتران هه‌ڵبژاردووه. هه‌ڵبه‌ت جار جاریش نموونه‌ی ده‌گمه‌ن به‌لآم به هه‌راوهوریایی توندڕۆیی و زێده‌ڕۆیی له بیر و کرده‌وه‌دا، له نێو کۆمه‌ڵگاکانی ئیسلامی‌دا ده‌رکه‌وتوون؛ له به‌رامبه‌ر دا پێشوازی گشتیان لێ نه‌کراوه و له نێو بزاڤی ئیخوانیش خاوه‌ن گه‌لی بیر و ڕوانگه‌ی زێده‌ڕۆیی و توندوتیژی به‌وپه‌ڕی که‌م ژماریشیان هیچ کات قه‌بووڵ نه‌کراون، بۆیه له مێژوی ئه‌و بزاڤه‌دا چه‌ند لقی لێ جیا بۆته‌وه. له ده‌یه‌کانی کۆتایی هه‌زاره‌ی دوهه‌م، سته‌می ئاشکرای مڵهوڕانی زۆردار و به‌تایبه‌ت داگیر کردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوو و به‌دوای ئه‌وه‌دا کۆبوونه‌وه‌ی تاقمێک له گه‌نجان له زۆبه‌ی وڵاتانی ئیسلامی، دژ به داگیرکردن له‌و وڵاته‌دا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوانگه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر واتای جیهاد به هێز بێت و لۆژیکی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنی داگیرکه‌ر، بوو به کۆڕی گفتوگۆی زۆبه‌ی ئه‌و گروپانه و ته‌نانه‌ت دوای ڕۆیشتنی داگیرکه‌رانیش له ناو کۆمه‌ڵگا دا باویان هه‌بوو؛ به بۆچوونی مامۆستا راشدالغنوشی، ئه‌و خه‌باتکارانه هه‌ر به ئامراز و ڕوحیه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕ و ڕمان، سه‌رده‌می نۆژه‌ن و خهباتکارییان ده‌ست پێ‌کرد و به‌هۆی ئه‌وه‌یکه لۆژیکی ئاخاوتنی دروست و بنه‌مای فیکری پێویستییان له‌و بواره‌وه نه‌بوو ناکام مانه‌وه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. له‌و نێوانه‌دا به‌هۆی سروشتی تایبه‌تی کرداری توندوتیژانه و هه‌روه‌ها ئیراده‌ی په‌یوه‌ست به ئاژاوه و گرژی که پێشتر ئاماژه‌یان پێکرا، زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ئه‌و ژماره که‌مه‌ی که هیچ هێزی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمهڵایهتیشییان نه‌بوو، به ڕاده‌یه‌ک هێزی گرت که لانیکه‌م له بواری ڕاگه‌یاندندا، به‌سه‌ر دیالۆگی میانه‌ڕۆیی و پڕلایهن و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا زاڵ بوو. وه‌ک ئه‌وه‌یکه ڕۆژئاواش بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی، بوونی دوژمنێکی ئاژاوه‌چی به‌ڵام چوک و بێ هێز –که‌هه‌ر کات پێویست بوو به ئاسانی له‌سه‌ر کاری لاببات یا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بکات- پێ باشتر بوو له هه‌ڵسوکه‌وتی ئیستراتێژیکی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی میانه‌ڕۆ و ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌کان. دوایی تێپه‌ڕ بوونی نزیک یه‌ک ده‌هه، شوڕشی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه، بۆ کۆتایی هێنان به شپڕزه‌یی که به هۆی لاساری ناوخۆیی ده‌سه‌ڵاتداران و چوونه ژێر فه‌رمان و ملکه‌چییان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ره‌وه به‌دیهاتبوو، وه‌ک تیشکێکی هیوابه‌خش له ئاسۆیی کۆمه‌ڵگا و رامیاری وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا سه‌ری هه‌ڵدا. به‌ڵام بڕیاری جیددی له سه‌ر کارلاچووان، بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هێندێک هه‌ڵه‌ی ئیستراتێژی ته‌یاره‌کانی شۆڕشی، نه‌بوونی به‌ستێنێکی کۆمه‌لآیه‌تی و ڕه‌وانی پێویست له زۆربه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه، به‌رچاو ته‌نگی رقهبهران و زاڵبوونی دیتر ناپه‌زێری، هه‌مووی ئه‌وانه وه‌ک بێ به‌ختی ڕۆژهه‌ڵات، ئاسمانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر کرد و بوو به هۆی ئه‌وه‌یکه هێزه‌کانی ته‌وه‌ری دژ به ڕاپه‌ڕین له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی خوازیاری گۆڕانکاری ڕیز ببه‌ستن و ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕین به‌تاڵ بکه‌نه‌وه. به ڕاشکاوی ده‌کرێ تێبگه‌ین که ڕۆڵی ته‌یاره‌کان و به‌تایبه‌ت سیکولار و لافلێده‌رانی ڕۆشنبیری و ته‌نانه‌ت ئایینی و ئیدیعاکهرانی شوێنکه‌وتووی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، به پشتیوانی له ماڵ و سامانێک که له لایه‌ن وڵاتانێک که له گه‌یشتنی شه‌پۆلی گۆڕانکاری بۆ ناوچه‌که‌یان هه‌راسان ببوون، له پاڵ ته‌وه‌ری فه‌رمی دژ به ڕاپه‌ڕین و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا، ئاسه‌وارێکی زۆر وێرانکه‌ر و کاولکه‌ری هه‌بوو. ئه‌و هاوپه‌یمانییه ناپیرۆزه، له ڕاپه‌ڕینی نیزامی فه‌رمی تا کێشه‌سازی و ئاژاوه‌چییه‌تی، مه‌ودایه‌ک له گۆڕانکاری به‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بیدا سه‌پاند و له‌و نێوانه‌دا ته‌نیا براوه‌ی ئه‌و یارییه تاڵه، ڕژێمی داگیرکه‌ری ئیسڕائیله، که بێ ئه‌وه‌ی زیانێک ببینێت و ڕاسته‌وخۆ ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌بێ، بینه‌ری له‌ناوچوونی بنچینه‌ی وهڵاتانێکه که هه‌رکامیان به ته‌نیایی ده‌یتوانی فاکته‌رێکی گرینگ له دروست بوونی هاوسه‌نگی نوێی ناوچه‌یی، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌ت گه‌لی فه‌له‌ستین هه‌بێت. ئه‌و ئه‌زموونه جگه له ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ته‌یاره ئاماژه پێکراوه‌کان، هێندێک که‌م و کورتی بزاڤه ئیسلامییه‌کانی میانهڕۆشی خسته ڕوو که پێویسته دڵسۆزان و خاوه‌ن بیران، بێ ده‌مارگیری و قین له ڕوانگه‌ی کولتووری، کۆمه‌ڵاییه‌تی و رامیاری و هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی ده‌روون ناسی، گرینگی پێویستی پێ بده‌ن. پێش ڕاڤه کردنی دۆخی ناوخۆیی وڵات، پێم خۆشه ئاماژه به خاڵێکی گرینگ سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنێکی نهگریتی له ڕۆژئاوا، له‌و بابه‌تانه‌ی که ئاماژه‌یان پێکرا بکه‌م. ناکرێ ڕۆژئاوا به شێوازێکی گشتی و یه‌کپارچه‌یی ئه‌ژمار بکرێت و بۆ گشتی یه‌ک حوکم ده‌ربچێت؛ به‌ڵکو پێویسته ڕۆژئاوا بناسرێت. بێ غه‌یره‌ت نواندن و به دوور له رک یا خۆشه‌ویستی. ئه‌گه‌ر زوڵم و ناحه‌قییه‌کانی ئاشکرای ڕژێمه‌کانی ڕۆژئاوا و ئاراسته‌ی داگیرکه‌ری ئه‌وان، ڕاستییه‌کی ئاشکرا و حاشا هه‌لنه‌گره، له هه‌مان کاتدا ده‌ستکه‌وته به‌نرخه‌کانی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا له بواره‌کانی زانست و تێکنۆلۆژی و هه‌روه‌ها له بواری واتای ئینسانی، شایسته‌ی تێڕامان و سه‌رنجی تایبه‌ته و نابێ ئه‌و دوو بابه‌تانه تێکه‌ڵاوی یه‌ک بکرێن. جۆزه‌ردانی 92 و ئاڵوگۆڕی ھیوابه‌خش جۆزه‌ردانی 1392و گۆڕانکارییه‌کی هیوا به‌خش له هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌ی سه‌رۆک کۆماری، ڕووداوێکی کاریگه‌ر و چاره‌نووس ساز له گۆڕه‌پانی سیاسی وه‌ڵاتدا بوو. ئه‌و ڕووداوه، له ئاکامی یه‌کانگیری ڕیزێکی زۆر له هێزه‌کانی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕووی دا، ئه‌و هێزانه بریتی بوون له بزاڤ و گروپه‌کانی خوازیاری گۆڕانکاری، که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، شارۆمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌ت، شوناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جۆراوجۆری وڵات، که کۆمه‌ڵه ئامانجێکی هاوبه‌شییان هه‌بوو وه‌ک کراوه‌یی دۆخی رامیاری –کۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی، چاک سازی ته‌وه‌ره‌کانی خه‌سارمه‌ندی ئابووری، لابردنی مه‌ترسییه‌کان و بایکوته‌کانی جیهانی و چوونه‌ده‌ر له دۆخی گۆشه‌گیری نه‌ته‌وه‌یی. «میانه‌ڕۆیی» و «چاره‌سه‌ری و هیوا» وه‌ک دروشمه‌کانی ته‌وه‌ری که‌مپینی به‌ڕێز ڕوحانی و به‌ڵێنییه‌کان و به‌رنامه‌کانی ڕیزی ئه‌و، سه‌رنجی ژیرانی کۆمه‌ڵگا له لایه‌نه‌کانی چه‌پ و ڕاست و میانه‌یی ڕاکێشا و هه‌روه‌ها به‌شداری به‌ربڵاو و ده‌نگی لێبڕاوانه و حه‌تمی نه‌ته‌وه و به‌رز نرخاندنی ده‌نگدان وه‌ک «مافی خه‌ڵک» له‌لایه‌ن کارگوزاران و له‌سه‌ر ڕاسپێری و جه‌ختی ڕێبه‌ری، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌و دیالۆگه سپارد. له‌وانه‌یه به‌رچاوترین ده‌ستکه‌وتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له دوو ساڵی سه‌ره‌تای چالاکی خۆیدا، پێش بردنی ماندوونه‌ناسانه و سه‌رکه‌وتووانه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی و وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ڕه‌وتی دیپلۆماتیک بۆ پێوه‌ندی دروست و پێکهێنه‌رانه له‌گه‌ڵ ناوچه و جیهان بوو. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه، جگه له‌وه‌یکه ده‌توانێ دۆخی ئابووری وه‌ڵات به لابردنی بایکوت و هه‌روه‌ها ئاسانکاری بۆ سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جیهان باشتر بکات، له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانێت به‌ستێنی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ پێگه‌ی شایسته‌ی جیهانی بڕه‌خسێنێت. له بواری رامیاری ناوخۆیی، گرینگی دانی ده‌وڵه‌ت به بزاڤه‌کان، هیوا به‌خش و جێ شادمانییه. ناوه‌ندی بزوتنه‌وه‌کان که چه‌ندین ساڵ بوو چالاکییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو و له ڕووی یاسایی له دۆخێکی وه‌ک ههڵوهشاوهییدا تێپه‌ڕ ده‌بوو، ده‌ستی به چالاکی کرده‌وه و هیوامان وایه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دروست و دڵسۆزانه و هه‌روه‌ها هاوڕێی زۆرینه‌ی لێهاتووه جۆراوجۆره‌کان، که‌م و کورتییه‌کانی بواری بزوتنه‌وه به که‌مترین ڕێژه‌ی خۆی بگات. ئه‌و هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ لابردنی حوکمی داخرانی ناوه‌ندی سینه‌ما و پێکهێنانی به‌ستێنێک بۆ ئاماده بوونی جیددی سینهماوانان له مه‌یدانی چالاکییه‌کانی هاوپیشهییدا، نیشانه‌ی گرینگی پێدانی ده‌وڵه‌ت به تواناکانی کۆمه‌ڵگایه. هه‌روه‌ها هه‌وڵێکی داهێنه‌رانه‌ی سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێز، به ڕێکخستنی ناوه‌ندی به‌رده‌ستی تایبه‌ت بۆ کاروباری که‌مینه‌کانی وڵات، نیشانه‌ی گرینگی دانی به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مافی شارۆمه‌ندانی هۆز و که‌مینه‌کان و شوێنکه‌وتووانی ئایین و ئایینزا جیاوازه‌کانه. هه‌ڵبه‌ت به داخه‌وه له‌و بواره‌دا کێشه وگرفتی زۆر هه‌یه و هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕێکخراوه هه‌نگاوی پوزیتیڤی بۆ لابردنی هێندێک له‌و کێشانه هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستاش مه‌ودای زۆری له‌گه‌ڵ دۆخێکی شیاو و له‌بار هه‌یه. شارۆمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌ت به پێشکه‌ش کردنی نزیک شه‌ش میلیۆن ده‌نگ به سندووقی سه‌رۆک کۆماری، مافی خۆیانه که چاوه‌ڕوانی زیاتر له به‌ڕێز ڕوحانی بکه‌ن که به‌ڵێنییه‌کانی تۆمار کراو له به‌یانییه‌ی مافی گه‌ل و ئایینزاکان جێبه‌جێ بکات. جاری وایه ڕوانینی ئه‌منییه‌تی و ئیدئۆلۆژیکی هێندێک له به‌ڕێوبه‌ران به جێی ڕوانینێکی چاره‌سه‌رانه بۆ دۆزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ساناترین بابه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگا، ببێته بابه‌تێکی سه‌خڵه‌ت له پانتایی جوگرافیایی ئه‌هلی سوننه‌ت و به تایبه‌ت پارێزگاکانی سه‌ر سنوور. له کاردانه‌وه‌کانی ئه‌و جۆره ڕوانینه، ڕوو کردنی هێندێک له گه‌نجان بۆ لای بیری زێده‌ڕۆییه. دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی وڵات کۆمه‌ڵگای ئێران به پێشینه‌ی شارستانییه‌تێکی گه‌ش، پێکهاتوو له کو‌لتوور و شوناسی جۆراوجۆر له چوارچێوه‌ی کولتووری ئێرانی‌دا ده‌ناسرێن. ئێران دوای هاتنی ئیسلام، به پێشکه‌ش کردنی سه‌دان که‌سایه‌تی کاریگه‌ر له ڕاڤه‌کاران، حه‌دیس زانان، ئایین زانان، مێژوناسان، که‌لام زانان، فه‌یله‌سوفان، شاعیران، ئه‌دیبان، دکتۆران و ئه‌ستێره‌ناسان، له بڵاو کردنه‌وه و پێشکه‌وتنی کو‌لتوور و ژیاری ئیسلامی‌دا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بووه. ئه‌وڕۆ ئێران به‌هۆی فره‌چه‌شنی فکری، کولتووری، ئایینزایی و قه‌ومی، به‌هره‌مه‌ندی له بیرمه‌ندان له بواره‌کانی جۆراوجۆردا و هێنانه ئارای بابه‌تی جیددی سه‌باره‌ت به دۆزه‌کانی ئایینی-ئیسلامی، هێنانه به‌ر باس و بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێبی جۆراوجۆر له هه‌موو بواره‌کاندا، به‌هره‌مه‌ندی له ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له خوێندکارانی زانکۆ، ده‌رچووانی زانکۆ، پرۆسه‌ی ژنان و گه‌نجان، پابه‌ندی به کولتووری ئایینی، به‌شداری سیاسی شارۆمه‌ندان، چالاکی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان، گرینگی تایبه‌تی هه‌یه. له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵگای ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووبه‌ڕوویه. جه‌ماعه‌ت وه‌ک ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر په‌یام و ئامانجی خۆی، ناسین و پێداهاتنه‌وه و شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سارانه به پێویست ده‌زانێت. هه‌ژاری و بێ‌کاری، ته‌شه‌نه‌ی گیرۆده‌یی به ماده هۆشبه‌ره‌کان، په‌ره‌سه‌ندنی ئاژاوه‌ی کۆمه‌ڵگایی و خێزانی، لاوازی له پابه‌ندی به یاسای ڕه‌وشت به‌رزی و چوارچێوه‌ی یاسایی، چوونه بانی ته‌مه‌نی زه‌ماوه‌ند، زۆر بوونی ڕێژه‌ی پرۆسه‌ی دادوه‌ری، لاوازی متمانه‌ی خه‌ڵک به یه‌کتر و به هێندێک ڕێکخراوه‌کانی فه‌رمی، زۆر بوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تاکه‌خوازی له نێو چینه‌کانی ناوه‌ندی نوێ به تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌کاندا، دووره‌په‌رێزی له ئایین، دیترناپهزێری، بره‌وی عیرفانه‌کانی تازه سه‌رهه‌ڵداو، بیری زێده‌ڕۆیی و توندئاژوویی له هێندێک له گرووپه‌کان، بره‌وی هێندێک دیارده‌ی بێ ڕه‌وشتی وه‌ک درۆ، دووڕوویی، زمان لووسی و کۆنه په‌رستی، نزم بوونه‌وه‌ی پێوه‌ری هیوا به ژیان و هه‌ست به دووچاوه‌کی ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی، له‌و کۆسپ و گرفتانه‌ن که کۆمه‌ڵگای ئێران له بواری کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوویه. هه‌ڵبه‌ت ئاشکرایه خسته‌ڕووی ئه بابـهتانه به مانای ئه‌وه نییه که هه‌موو کۆمه‌ڵگا بێ که‌مایه‌تی ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌یه، به‌ڵکو ته‌نیا ڕێژه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگا له خۆ ده‌گرێت. بێ گومان بۆ گه‌شه و چالاکی و گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگادا، پێویسته هه‌موو هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌شداری بکه‌ن. له دۆخی ئێستادا، هه‌بوونی بۆشایی چالاکی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربه‌خۆ له پاڵ ئه‌وپه‌ڕی کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا، هێناوه‌ته خوار. یه‌کێک له گرینگ‌ترین مه‌ترسییه‌کان که چالاکانی کۆمه‌ڵگای له خۆ گرتووه، نه‌ناسینی ڕاست و وردی ئه‌و دۆزه و خه‌سارانه‌یه. بۆیه پێویسته، جه‌ماعه‌ت وه‌ک ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به لێکدانه‌وه‌یه‌کی دروستی ئه‌و دۆزه و ئه‌و خه‌سارانه‌ی که هه‌ن و هه‌روه‌ها به له به‌رچاوگرتنی تواناکانی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری له ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌ییدا ته‌ته‌ڵه بکات و بۆ چاکسازی دۆخی ئێستا ڕێگا چاره‌ی شیاو پێشکه‌شی به‌رپرسانی هه‌ر به‌شه بکات. دۆخی ئابووری وڵات به هۆی گرینگی و پێگه‌ی ئابووری و کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی ژیانی شارۆمه‌ندان، ئه‌و بابه‌ته هه‌میشه جێ سه‌رنجی تاک به تاکی کۆمه‌ڵگا، چالاکانی پیشه و کار و کاسبی، گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بزاڤه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان بووه. ڕوانین به‌سه‌ر ده‌یه‌ی کۆتایی نیشان ده‌دات که تا ساڵی 1391 دۆخی ئابووری وه‌ڵات، ڕه‌وتێکی مه‌ترسیدار و نیگه‌رانکه‌ری تێپه‌ڕ کردووه. به شێوازێک که به پێی ڕاپۆرتی بانکی ناوه‌ندی له‌و ساڵه‌دا نرخی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئابووری به نه‌رێنی 8/5 له سه‌د و نرخی ئاوسان به نزیکی 30 له سه‌د گه‌یشت. به‌ڵام دوای هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری و هیوا و هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌وبه‌ره‌ی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی نوێی ده‌وڵه‌ت له بواری به‌ڕێوبردنی ئابووری، پێوه‌ری ئابووری وڵاتی به‌ره‌و باشتری برد. تا ڕاده‌یه‌ک که نرخی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئابووری بۆ ساڵی 1392 به نه‌رێنی 9/1 له سه‌د و نرخی ئاوسان که به پێی ڕه‌وتی نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی پێشوو واچاوه‌ڕوان ده‌کرا به بانتر له 40 له سه‌دا بگات، له کۆتایی ساڵدا به 7/34 له سه‌د گه‌یشت. له درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وته‌دا، له ساڵی 1393 نرخی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئابووری به پوزیتیڤی 3 له سه‌دا گه‌یشت و نرخی ئاوسانیش بۆ 6/15 له سه‌د داشکا. سه‌رنج دان به سه‌رژمارییه‌کانی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به خه‌رج و داهات و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی چوونه سه‌رکاری ئه‌ندامانی خێزانه‌کان، دۆخێکی مه‌ترسیدار سه‌باره‌ت به ژیانی خه‌ڵک و که‌می موچه‌ی خانه‌واره‌کان ده‌خاته ڕوو. بێ گومان ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێکخستنی به‌ستێنێکی شیاو بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژێوی ژیان له کار و به‌رهه‌م هێنان و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کاری باش ئه‌رکێکی قورسی له‌سه‌رشانه و ئاشکرایه به‌جێ هێنانی ئه‌و ئه‌رکه پێویستی به هاودڵی و هاوڕایی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان و شارۆمه‌ندانه. بێ گومان به‌ڕیوه‌بردنی سازگاری له‌سه‌ر بنه‌مای (به‌رنامه‌ي گشتی هه‌وڵدانی هاوبه‌ش) یارمه‌تی به باشتر کردنی پێوه‌ره‌کانی ئابووری وڵات ده‌دات. هه‌رچه‌ند نه‌بوونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کی دروستی سه‌رچاوه ئازاد کراوه‌کانی ماڵی، ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناسه‌قامگیری ئابووری هه‌بێت. له‌و دۆخه‌دا، پێویسته ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوبه‌رانی ئابووری بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌ک داشکاندنی بایکوته‌کان، زۆر وشیار بن و له‌و نێوانه‌دا گرینگیدانی تایبه‌ت به ناوچه پاشکه‌وتووه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناکانی ئابووری و سه‌رمایه‌ی مرۆڤی ناوچه‌کانی قه‌ومی و ئایینزایی وڵات، ده‌توانێت ڕۆڵێکی به‌رچاو و گرینگی له گه‌شه و پێشکه‌وتنی وه‌ڵاتدا هه‌بێت. له لایه‌کی تره‌وه پێویسته زانایان، هه‌ڵکه‌وتووان، چالاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی، چالاکانی ئابووری ناوچه‌کانی ئه‌هلی سوونه‌ت، که‌ڵک له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌ر ده‌ست وه‌رگرن و کۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوونه‌ت هان بده‌ن که به مه‌به‌ستی ئاسووده‌یی و ئاسایشی فره‌تر به‌شداری جیددی‌یان له چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت. جه‌ماعه‌ت له چوار ساڵی ڕابردوودا جه‌ماعه‌ت ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران، ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به ژێده‌ری قوڕئان و سوننه‌ت و ڕوانگه‌ی ڕێفۆرمخوازی و میانه‌ڕه‌وییه که به جه‌خت له‌سه‌ر ڕوانینی ئامانجی، خه‌باتی گشتی بۆ گه‌شه‌پێدان، به ڕه‌وا زانین و دیتر په‌زێری، له سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌ی خۆی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی تۆمار کراو، ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات. جه‌ماعه‌ت له سه‌رده‌می پێشوودا، له‌گه‌ڵ هێندێک که‌می و لاوازی که هه‌یبوون، سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتی به‌رچاویشی به‌ده‌ست هێناوه. له گرینگترینی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌توانین ئاماژه به‌و خاڵانه‌ی ژێره‌وه بکه‌ین: به‌هێز کردنی پێوه‌ندی ئامانجدار و دیندارانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناوچه‌کانی سوننه‌نشین هه‌رچه‌ند خاوه‌ن هۆز و کولتووری جیاواز بن، په‌ره‌سه‌ندن به کولتووری گرینگی دان به ماف و ئازادییه‌کان له چوارچێوه‌ی یاسادا، په‌ره‌سه‌ندن به کولتووری به‌ڕه‌وازانین و هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌کان و خۆپاراستن له غیره‌ت و ڕک و ته‌نیا خۆ به‌ڕاست زانین و خۆپه‌سه‌ندی، په‌ره‌سه‌ندن به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌شی زیاتر، ناساندنی دروستی جه‌ماعه‌ت و جه‌خت کردن له‌سه‌ر مافی شارۆمه‌ندی و داواکانی ئه‌هلی سوننه‌ت، گرینگی زیاتر به ئاوه‌زی گشتی و بنه‌مای شوڕا و کولتووری کاری گشتی، په‌ره‌سه‌ندن به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێک بزاڤ و که‌سایه‌تییه‌کان، زۆرتر کردنی ئاماده بوون و به‌شداری خوشکان له چالاکییه‌کانی جه‌ماعه‌ت، په‌ره‌سه‌ندن به ئاماده‌بوونی شێوازی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماعه‌ت، زۆرتر کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ت به مه‌به‌ستی ڕۆڵگێڕی زۆرتر له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری، به‌هێز کردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێک بزاڤ و که‌سایه‌تییه‌کانی جیهانی. خوشکان و برایانی ئیماندار! له ڕووی ئه‌و چه‌مکانه‌ی که سه‌باره‌ت به دۆخی رامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستکه‌وته‌کانی جه‌ماعه‌ت بێژرا و به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی تێڕوانینێکی ڕوونتر و گه‌شتر بۆ داهاتووی جه‌ماعه‌ت، بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه، دروشمی که‌رامه‌تی ئینسانی، مه‌عنه‌وییه‌تی ئیسلامی و شوناسی ئێرانی هه‌ڵبژێردراوه. ئێوه باش ده‌زانن که که‌رامه‌تی ئینسانی پێویستی به ڕێزگرتن له ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی که‌مینه‌کانی ئایینی، ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی و گرینگی دان به دێموکڕاسی و هه‌روه‌ها پارێز له خوێندنه‌کانی دژ به که‌رامه‌تی ئینسانی له دینی ئیسلامدا هه‌یه. بۆ گه‌یشتن به مه‌عنه‌وییه‌تی ئیسلامی، تێگه‌یشتنی دروست له قوڕئان و سوونه‌ت و ئیمانێکی پته‌و و پێوه‌ندی ئارخه‌یان له‌گه‌ڵ خوای باڵاده‌ست و کرده‌وه‌ی پێوه‌ندیدار به ئایین، پارێز له زێده‌ڕۆیی و که‌مته‌رخه‌می، گرینگی دان به ڕه‌وشت و نوێخوازی پێویسته. شوناسی ئێرانی، خاڵی پێوه‌ندی و هاوبه‌شی ته‌واوی شوناسه‌کانی جۆراوجۆر و فره‌چه‌شنی کولتووری، ئایینی، ئایینزایی، نه‌ته‌وه‌یی و شارستانییه‌تی ئێرانه. ئه‌و شوناسه به شێوه‌ی هاوسان بۆ هه‌موو شارۆمه‌ندانی ئه‌و وه‌ڵاته‌یه. جه‌ماعه‌ت وه‌ک ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رگری له مافی ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی یه‌کانگیری خه‌ڵک و پێکهێنانی برایه‌تی و هاوڕێیه‌تی کۆمه‌لآیه‌تی به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت. له کۆتاییدا، دوای پێ‌زانین و سپاس له ئه‌ندامانی به‌ڕێزی شوڕای ناوه‌ندی، شاندی چاودێری و داوه‌ری، به‌رپرسی لێژنه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، دهستیارانی مه‌رکه‌زی، ناوه‌ندی ئیداری، ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن و سه‌رجه‌م کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوه‌بردنی چواره‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران، بۆ شوڕای ناوه‌ندی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت و به‌رپرسانی داهاتووی جه‌ماعه‌ت، ئاواتی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزیم هه‌یه. له خوای باڵاده‌ست و به توانا داواکارم ئه‌و کۆنگره‌یه له بڕیاردان و سیاسه‌تی دروست و شیاو له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کان و یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی قۆناغی له به‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بکات و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له پێش بردنی ڕێبازی خێر و چاکسازی و گه‌شه و به‌رزبوونه‌وه سه‌رکه‌وتوو بکات و یارمه‌تی بدات. والسلام علیکم و رحمه الله و برکاته
بۆچوونه‌کان