دکتۆر مەحموود وەیسی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادر بەیزاوی، وتارخوێن و پێشنوێژی ئەھلی سوننەتی شاری ورمێی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر مەحموود وەیسی، بەرپرسی بەشی زانایانی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران، عەسری ڕۆژی دووشەممە 26ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە نهخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، سەردانی حاجی مامۆستا عەبدولقادری بەیزاوی کرد. لەم چاوپێکەوتنەدا کە ھۆی خۆشحاڵی حاجی مامۆستا بەیزاوی پێکھێنا، مامۆستا مهحموود، سڵام و دوعای خێری مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، کە ئێستا لە دەرەوەی ئێرانە گەیانە خزمەتی حاجی مامۆستا بەیزاوی. دکتۆر وەیسی لەم وتووێژێکی کورت لەگەڵ ئیسلاح وێب ڕایگەیاند کە حاجی مامۆستا ڕۆحیەیێکی بەرزی ھەیە کە سەرچاوەی لە ئیمانیەوە گرتووە». ھەروەھا وتی : «لە خزمەت مامۆستا بەیزاویدا ڕامگەیاند کە بوونی مامۆستایان و زانایانێکی وهک بەڕێزیان ھۆی سەربەرزی ئیسلام و ئەھلی سوننەتە.» لەم دیدارەدا، حاجی مامۆستا بەیزای لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی نوێژی ھەینی ئەھلی سوننەتی تاران پرسیار کرد و ڕاپۆرتێکی کورت لەلایەن مامۆستا وهیسیەوە پێشکەشی کرا. جێگای باسە کە چەنکەس لە خزم و کەسانی حاجی مامۆستا بە ھاوڕێیەتی کاک ئەحمەد بەیزاوی، کوڕی حاجی مامۆستا، لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا ئامادە بوون. بارودۆخی جەستەیی حاجی مامۆستا باشە و لەوە ئەچێ لە چەن ڕۆژی داھاتوودا بگەڕێتەوە ناو ماڵی خۆی.
بۆچوونهکان