دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان جه‌ختی كرد كه موسوڵمانان له‌ڕووی بنه‌ما و نه‌گۆڕه‌كان هاوڕان و ته‌نیا له لكه‌كاندا جیاوازی ڕا و بۆچوونیان هه‌یه. ئه‌وان نابێ به‌خاتری ئه‌و جیاوازییانه تووشی ناكۆكی ببن. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی هێندێ به‌ربه‌ستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ن كه بوونه‌ته له‌مپه‌ڕ له‌ئاست یهكگرتووییدا.
شێخ قه‌ره‌داغی كه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری نێونه‌ته‌وه‌یی قوڕئانی ئیكنا سه‌باره‌ت به یه‌كیه‌تی گه‌لی موسوڵمان و پێداویستییه‌كانی له ڕوانگه‌ی قوڕئان و چه‌مكه‌كانی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وتووێژی كرد و ئاماژه‌ی به گرینگ‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌ره‌وڕوو كرد و وتی: یه‌كگرتوویی له‌نێوان موسوڵمانان له ئیسلامدا واجبێكی شه‌رعییه. ئه‌و یه‌كگرتووییه هه‌روه‌ها پێویستییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌ژمار ده‌كرێ كه به‌رژه‌وندی گه‌لی موسوڵمانه و دژواری و نه‌هامه‌تییه‌كانی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته هۆی پێویستبوونی. خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: «وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا» هه‌مووتان ده‌ست بگرن به ئایینی خواوه و په‌رتوبڵاو مه‌بن. ئه‌و ئایه‌ته به‌ڕاشكاوی فه‌رمان ده‌دا كه موسوڵمانان پێویسته به‌توندی ده‌ست به ئایینی خوا بگرن.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئایه‌تی ٤٦ی سووڕه‌تی ئه‌نفال كرد كه ده‌فه‌رموێ: «وَلا تَنازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ» و له‌گه‌ڵ یه‌كتر مشت‌ومڕ مه‌كه‌ن كه لاواز بن و شكۆی ئێوه له‌ناو بچێت. ئه‌و ئایه‌ته ڕوونی ده‌كاته‌وه كه تێكهه‌ڵچوون و شه‌ڕی نێوان موسوڵمانان ده‌بێته هۆی شكستیان و له‌كاتێكدا ئه‌و گه‌له ده‌بێ باشترینی گه‌له‌كان بێ كه بۆ مرۆڤایه‌تی هاتووه. نابێ نه‌ته‌وه‌یه‌كی لاواز و دۆڕاو بێ و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته كه موسوڵمانان لێك دانه‌بڕێن.
ئه‌و وتی گه‌لی موسوڵمان پێویسته لانیكه‌م له نه‌گۆڕ و بنه‌ماكاندا هاوڕا بن، به‌ڵام جیاوازی له لقه‌كان حاشاهه‌ڵنه‌گره و ئێمه پێویسته له‌و بواره‌وه له‌یه‌كتر ببورین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌كانی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام وتی: ڕێوشوێنه‌كانی یه‌كگرتوویی نێوان گه‌له‌كان زۆرن؛ ئه‌و گه‌له له‌سه‌ر بڕوای دروست، قوڕئانی پیرۆز، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا، خۆشه‌ویستی خانه‌دان و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست هاوڕان. قیبله‌ی گه‌ل و مێژوو و ئامانجیان یه‌كه. ده‌رد و ئازاری گه‌ل یه‌كن و هه‌ر وه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه ده‌بێ وه‌ك تاكه جه‌سته‌یه‌ك بن. كه‌واته ڕێوشوێن و پێكهاته‌كانی یه‌كگرتوویی نێوان موسوڵمانان زۆرن.
سه‌باره‌ت به گرینگ‌ترین به‌رهه‌ڵسته‌كانی یه‌كگرتوویی ئیسلامی جه‌ختی كرد: ئێمه له‌گه‌ڵ ملمانێی ناوخۆیی و و ده‌ره‌كی ڕووبه‌ڕوویین؛ ململانه‌كانی ده‌ره‌كی پیلان و به‌رنامه‌كانی زایونیزمی ئامریكایی و پڕۆژه‌كانی دوژمنانی ئیسلام له هه‌موو لایه‌كه‌وه له‌خۆی ده‌گرێ و ئه‌وه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌ڵست و كێشه‌ی به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوویی گه‌لی موسوڵمانه، چونكه دوژمنانی ئه‌و گه‌له ده‌یانهه‌وێ به هۆكار و كه‌ره‌سه‌ی جۆراوجۆر پێش به‌و یه‌كگرتووییه بگرن.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌رهه‌ڵسته‌كانی ناوخۆییش بریتین له زوڵم و سته‌م و ملهوڕی و نه‌فامی و بێئاگایی و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ. ئه‌وه‌ش زۆر گرینگه؛ چونكه ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێ یه‌كگرتوو بین، پێویسته هۆكاره‌كانی ناكۆكی ناوخۆیی به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ببه‌ین. له درێژه‌دا ئاماژه به‌و پرسیارانه ده‌كه‌ین كه له وتووێژ له‌گه‌ڵ دكتۆر قه‌ره‌داغی كرا و وه‌ڵامه‌كانیان له پووشهیهكی ده‌نگیدا هاتووه:
١- بۆچی یه‌كگرتوویی نێوان شوێنكه‌وتووانی ئایینزاكانی ئیسلامی له گرینگترینهكانی موسوڵمانانه و گرینگ‌ترین ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ی نێوان موسوڵمانان چییه؟
٢- گرینگ‌ترین ڕێوشوێنه‌كانی یه‌كگرتوویی نێوان موسوڵمانان له ئه‌وڕۆدا چین؟
٣- له ڕوانهگی ئێوه مه‌ترسیدارترین گرفت و هۆكارێك كه یه‌كگرتوویی ئیسلامی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه چییه؟
٤- به‌ڕای ئێوه گرینگترینی ئه‌و ڕه‌فتار و كارانه‌ی كه دوژمنی یه‌كگرتوویی هه‌ژمار ده‌كرێ چییه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره ناپه‌سه‌ندانه چی ده‌كرێ؟
٥- میدیاكان بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ی نێوان موسوڵمانان چ ڕۆڵێكی هه‌یه؟ (به‌تایبه‌ت میدیاكانی ئایینی پێوه‌ندیدار به ئایینزا جۆراوجۆره‌كانی ئیسلامی)
٦- بۆ چالاكییه‌كانی میدیایی یا تهكووزكردنی ڕووداوه كولتوورییه‌كان (به له‌سه‌رتری جیهانی مه‌جازی) بۆ گه‌یشتن به یه‌كگرتوویی چ پێشنیارێكتان هه‌یه؟
٧- چالاكییه‌كانی هه‌واڵنێری نێونه‌ته‌وه‌یی قوڕئانی (ICNA) له ساڵانی ڕابردوودا به تایبه‌ت له‌بواری گه‌یشتن به یه‌كگرتوویی گه‌لی موسوڵمان چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
بۆچوونه‌کان