دکتۆر سەلاحەدین خەدیو، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی ڕۆژی سێ شەممە، 13ی پووشپەڕ، لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی شاری مەھابادەوە، دەستبەسەر کرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر سەلاحەدین خەدیو، بەرپرسی پێشووی گۆڤاری «ڕوانگە» بوو کە لە ساڵی 1379ی ھەتاوی تا ئێستا چالاکی میدیایی و ڕۆژنامەوانییە. خەدیو، ڕوانگەیەکی ڕێفۆرمخوازانەی ھەیە و  لایەنگری پێکەوەژیانێکی دوور لە شەڕ و ئاژاوەی لێ نێوان نەتەوە و ئایینزاکانی ئێران دا ھەیە، ھەر وەھا پشتگیری لە گەشەکردنێکی ھەمە لایەنە دەکات. ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە، 13ی پووشپەڕ لە لایەن دەزگا ئەمنیەکان دەسبەسەر کرا.

 

پێگەی ئیسلاح وێب لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ڕاگرتن و بەردەوامی مامناوەندی ناو کۆمەڵگا، پێویستی بە بەشداری و بەھێزکردنی ئەو کەسانەیە کە لایەنگری مامناوەندی و سەروەری یاسان. لەسەر ئەم باوەڕە، چاوەڕوانین کە میدیاکانی وڵات، لە تواناییەکانی ئەم نووسەرە بەتوانایە، کەڵک وەر بگرێت.