دکتۆر ئیبراھیم یەزدی، چالاکی سیاسی، نەتەوەیی مەزھەبی و ئەمینداری گشتی حیزبی « نهضت آزادی ایران » لە نەخۆشخانەیەکی ئیزمیری تورکیا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب بە گێڕاوەنە لە ڕوکنا، دکتۆر یەزدی، بە ھۆی نەخۆشینی جەرگەوە کەوتە نەخۆشخانە و کاژێر 10 و نیوی شەوی ڕابردوو بە کاتی تورکیا ماڵئاوایی لەم دونیا کرد.
ئیبراھیم یەزدی لە 2ی ڕەزبەری 1310ی ھەتاوی لە شاری قەزوێن و لە بنەماڵەیەکی ئایینی چاوی بەم جیھانە ھەڵێنا.
ساڵی 1332 لە بەشی دەرمانسازی زانکۆ تاران، کۆتایی بە خوێندن ھێنا و ساڵی 1961ی زایینی چووە ئەمریکا و لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ ماوەیەکی زۆر چوونە شاری «ھۆستۆن» سەر بە تێگزاس.
لەو ماوەیدا کە لە ئەمریکا بوو، وەکوو لێکۆڵەڕێکی زانستیی کۆلێجی پزیشکی «بیلور»ی تێگزاس دەناسرا.
سەبارەت بە نەخۆشینی «شێرپەنجە» چەن لێکۆڵینەوەی بەسوودی لێ بڵاو بووەتەوە.
ناوبراو یەکەم دامەزرێنەری مزگەوتی شاری «ھۆستۆن» بوو. ئەندامی سەرەکەیی زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە بوو کە پێوەندی بە خوێندکارە موسوڵمانەکانی ئەمریکاوە، ھەیە.
ھەموو حەوتەیەک، لە ماڵی خۆیان، کەلاسی قورئانی بەڕێوە دەبرد و نامیلکە و کتێبی ئیسلامی زۆری بڵاو کردوەتەوە.
ئیبراھیم یەزدی، چالاکی سیاسی ئێرانی و ئەمینداری گشتی نێھزەتی ئازادی ئێران بوو. ئەو دەم کە ئیمام خومەینی لە شاری «نۆفێل لۆشاتۆ» نیشتەجێ بوو، وەک ڕاوێژکارێکی ئیمام خومەینی ڕۆڵی دەنواند.
پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی ھەتاوی، لەگەڵ ئیمام خومەینی گەڕایەوە ئێران و لە ڕێبەندانی 1357، بە دەستووری ئیمام خومەینی بووە ئەندامی «شۆڕای شۆڕشی ئیسلامی» ئێران.
ماوەیەک بووە سەرپەرشتی «دەزگای کەیھان» و پاش لاچوونی «کەریم سەنجابی» لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بووە جێگری ئەو.
لە سەردەمی ئەودا ئێران لە پەیمان «سنتو» چووە دەر و پاشان بووە ئەندامی «بزاڤی بێبەڵێنەکان».
تا ساڵی 1358ی ھەتاوی، نوێنەری خەڵکی تاران لە یەکەم خولی پەرلەمانی ئێراندا بوو. بڕیار وایە حەوتەی داھاتوو تەرمەکەی بگوێزرێتەوە بۆ ئێران.
بۆچوونهکان