دانیشتنی مه‌جازی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا سه‌باره‌ت به «هه‌ڵوێستی ڕامیاری و هەڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت» به‌ڕێوه چوو.
دانیشتنێکی مه‌جازی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لێژنەی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها جێگری فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به میوانداری ئەندامانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا له شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٣ی جۆزەردان به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا سه‌لاح قاسمیانی، «به‌رپرسی لێژنەی هەڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت» واتای وشه‌یی و زاراوه‌یی سیاسه‌تی ڕوون کرده‌وه.
به‌ڕێزیان به‌ڕێوبه‌رایه‌تیکردنی دژایه‌تی و ناکۆکییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حکوومه‌ته‌کان له به‌ڕێوبردنی کاروباری وڵات‌دا، وه‌ک پێناسه‌یه‌ک له سیاسه‌تی هه‌ژمار کرد و دابینکردنی هێمنایه‌تی، وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی حکوومه‌ت نێو برد و وتی: «نیشانه‌ی ناوه‌ندی وێژمانی بیری سیاسی ئه‌هلی سوننه‌ت، پاراستنی ته‌کووزی و هێمنایه‌تییه.»
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: نه‌ته‌وه‌کان خاوه‌نی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتن و ده‌سه‌ڵاتداران نوێنه‌ری خەڵکن و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی به‌هێز، پێویستی بە شارۆمەندانی به‌هێز هه‌یه، تاکوو له ئاکامی ئه‌و دوانه‌دا حکوومه‌تێکی وه‌ڵامگۆ پێک بێت.
ئه‌و پێشنیازه‌کانی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکڕاتی، له نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رزیندوو و بوونی گرووپ و ڕێکخراوە مه‌ده‌نییه‌کاندا ده‌زانی.
به‌رپرسی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت، له به‌شی کۆتایی وته‌کانیدا، بوونی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی وه‌ک خاڵێکی به‌هێز بۆ وڵات و شارۆمه‌ندان و به‌تایبه‌ت به‌رده‌نگانی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌ژمار کرد.
له به‌شی دوایی ئه‌و دانیشتنه مه‌جازییه‌دا جه‌لال مه‌عڕووفیان، جێگری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، باسی له پێگه‌ی هه‌وڵ و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی جه‌ماعه‌ت کرد.
ئه‌و کاریگەری و گۆڕانکاری ئه‌رێنی له تاک و کۆمه‌ڵگادا، وه‌ک گرینگ‌ترین فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی هه‌ژمار کرد و وتی: گۆڕانکاری پێویسته له چوارچێوه‌ی ئایین، یاسا و عوڕف دابێ و له‌گه‌ڵ توانایی و که‌ره‌سه‌ی به‌رده‌ست سازگاری هه‌بێ.
ئه‌و ڕه‌وتی پێکهاتنی ڕێکخراوه‌کانی به سێ قۆناغی: دامه‌زراندن، سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن دابه‌ش کرد و وتی: له قۆناغی دامه‌زراندندا، کاره‌کان به‌شێوازێکی خۆڕسک و ناته‌کووزن. دوای قۆناغی دامه‌زراندن، قۆناغی سه‌قامگیری و په‌ره‌سه‌ندن ده‌ست پێ ده‌کا و هه‌نگاوه خۆڕسک و به‌ربڵاوه‌کان، له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یه‌کدا ده‌رده‌که‌ون و سێ پێناسه‌ی ژێره‌وه له‌خۆ ده‌گرن:
۱- دابه‌شکردنی کاره‌کان
٢- پسپۆڕانه‌کردنی کاره‌کان
۳- به‌ڕێوه‌بردنی جێنشینیی و جێگرایه‌تی کاره‌کان. واته ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له ڕێی هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌ریدان به که‌سانی دی له به‌ڕێوبردنی کاروبار و یا گه‌یشتن به هێندێ ئامانج، ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن.
٤- پێوه‌ندییه‌کی نوێ له‌نێوان ئه‌ندامان له ناوخۆ و نێوان ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌کانی تر له ده‌ره‌وه پێک دێ، پێوه‌ندییه‌کی ئیداری و فه‌رمی و ڕێکخراوه‌یی به پێوه‌ندی سۆزداری و هاوڕێیه‌تی ئه‌ندامانه‌وه زیاد ده‌بێ.
ئه‌و له به‌شێکی تری وته‌کانیدا وتی: جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح قۆناغەکانی دامه‌زراندن و سه‌قامگیریی تێپه‌ڕاندووه و له قۆناغی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن دایه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت چاوه‌ڕێیی ده‌کرێ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و قۆناغه، دابه‌شکردنی کاره‌کان و پسپۆڕانه تێکۆشان و متمانه به ناوه‌ند و نووسینگه‌کانی ناوخۆیی له بڕیار و هه‌وڵه‌کانی پێویست، به‌رچاو بگرن و وێڕای ڕه‌خنه و چاوه‌دێری له‌سه‌ر به‌رپرسان، خۆیان له هه‌موو شێوازه‌کانی ڕاده‌ربڕینی بێبه‌رپرسانه و گێره‌شێوێنانه له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا بپارێزن.
مه‌عڕووفیان، هەڵبژاردنی وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزاڤ و گرووپه‌کانی تر، ڕابێژی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی وڵات و ڕه‌خنه و لە ئاکامدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخێکی که هه‌یه ناساند.
پێویسته ئاماژە بکرێ که له کۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا، هه‌ردوو وتاربێژه‌کان وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداری، وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانیان دایه‌وه.

بۆچوونه‌کان