دانیشتنێک بۆ تاوتوێ کردنی کار و چالاکییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح له پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به ساڵی 1395ی ھه‌تاوی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگا، ڕۆژی چوارشه‌ممه 23ی خاکه‌لێوه له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ئیسلاح وێب، له‌م دانیشتنه‌دا مامۆستا حه‌سه‌ن ڕه‌ببانی، وه‌ک نوێنه‌ری لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگا، ئاماژه‌ی به ئامانج و چالاکیی و ئێستراتێژییهکانی جه‌ماعه‌ت له ساڵی 95 کرد. پاشان ئاماژه‌ی به خاڵه لاواز و به‌ھێزه‌کانی به‌رنامه‌ی جه‌ماعه‌ت کرد.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، «عبدالسلام میھن دوست» وه‌ک نوێنه‌ری به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگا، به‌شێک له به‌رنامه و چالاکییه‌کانی داھاتووی جه‌ماعه‌تی باس کرد.
ھه‌روه‌ھا «خالد احمدی» به نوێنه‌رایه‌تی له لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاری مه‌ریوان، ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به ئیش و کاری جه‌ماعه‌ت له مه‌ریوان ئاراسته ئاماده‌بوان کرد.
له کۆتایی ئه‌م دانیشتنه، چه‌ن پرسیارێک له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی جه‌ماعه‌ت کرا که وڵام درانه‌وه.
بۆچوونه‌کان