دووهەمین دانیشتنی کۆنگرەی چوارەم به بەشداری ئەندامانی کۆنگره سەر لە بەیانی ئەمڕۆ -پێنجشەممە، 10ی ڕەشەممە- لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوە دەچێ.
جەمال ئیسماعیلی، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح له میانەی وتووێژێکی کورت لەگەڵ ئیسلاح وێبدا، گوتی: پەیڕەوی ئەساسنامە، لە مەودای نێوان دوو کۆنگره، بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆنگره که بریتین له ئەندامانی شۆڕای ناوەندی، جێگران و لێژنەی جێبەجێکاریی ناوەندی، بەرپرسانی لێژنەگەلی جێبەجێکاریی پارێزگاکان و هەڵبژێراوانی پارێزگاکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەچێ.
ناو براو ڕایگەیاند: به پێی دەستووری کۆبوونەوەکە، له سەرەتادا ڕاپۆڕتی پەیژەکانی(ئەرکانی) جەماعەت ئاراستە دەکرێ و پاشان له لایان ئەندامانی کۆنگره، ڕاپۆڕتە ئاراستە کراوەکه، دێتە هەڵسەنگاندن و تاووتوێ دەکرێ.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکان لە کۆتاییدا گوتی: سەرەڕای ئەوه، ئەمینداری گشتی، شەرحێک سەبارەت به دۆخی سیاسی، کۆمەلایەتی، فەرهەنگی و ئابووری وڵاتەکەمان ئاراستە دەکا و بەو پێیه، بڕیاڕگەلێک بۆ دوو ساڵی داهاتووی جەماعەت ڕەچاو دەکرێ.
بۆچوونهکان