دووهه‌مین دانیشتنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ به‌شداری ٩٨ ئه‌ندامی كۆنگره‌ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی ڕاپڕۆتی ئیسلاحوێب دانیشتنی دووهه‌م له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌می جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئه‌وڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٠ به‌ به‌شداری ئه‌مینداری گشتیی و به‌رپرسانی ناوه‌ندی و پارێزگایی و نوێنه‌رانێك له‌ شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵات، به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌ ده‌چیت.