دانیشتنی ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ کاتژمێر ٩ی به‌یانی به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕاپۆڕتێکی له سه‌فه‌ر بۆ کۆوه‌یت و دانیشتنه‌کانی کۆڕبه‌ندی گشتیی لێژنەی خێرخوازی و به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمانی به تێروته‌سه‌لی خسته ڕوو.
له درێژه‌ی دانیشتنەکهدا، جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندیش ڕاپۆڕتێکی لە چالاکییه‌کانی جه‌ماعه‌ت له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆ نموونه وانه‌ی قوڕئانی، نوێژی ته‌ڕاویح، زیندووڕاگرتنی شه‌وانی قه‌در و کلیپی ده‌نگ و ڕه‌نگی به ته‌وه‌ری ئیمانی و ئەخلاقی له سه‌رتاسه‌ری وڵات و هه‌روه‌ها دەسپێکردنی چالاکیی مه‌یدانی و حزووریی جه‌ماعه‌ت وێڕای به‌هره‌مه‌ندی له به‌ستێنی مه‌جازی بۆ کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ناوخۆی جه‌ماعه‌تی ئاراسته کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ڕێزداری شوڕای ناوه‌ندی خاتوو موحەممەدی، به‌ڕێزان سه‌عده‌ددین سددیقی و حوسه‌ین تیباش ڕاپۆڕتێکیان له سه‌فه‌ری خۆیان بۆ ناوچه‌کانی ڕۆژاوای وڵات پشکه‌شی شوڕا کرد.
بۆچوونه‌کان