یه‌کێ له‌سه‌رکرده‌کانی گروپی تیرۆریستی داعیش به‌ڵێنی داوه که ئه‌م گرووپه بێتوو بچێته وڵاتی میسر، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری لابراوی ئه‌م وڵاته ده‌کوژن. به پێی ھه‌واڵی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری التحریری میسر، ئه‌بو سوھه‌یب لیبیایی (أبو صهيب الليبي) له سه‌رانی گرووپی تیرۆریستی داعش له گرته‌یێکی ویدیۆیی‌دا ده‌ڵێ : مورسی تاغووته و گەوره‌ترین جه‌نایه‌تکاره. چون ھه‌وڵیدا ئایین وه‌کوو که‌ره‌سته و ئامێرێک بۆ شاردنه‌وەی کاره‌کانی به‌کار بێنێ. ئه‌م سه‌رکرده‌ی داعش ڕایگه‌یاند : خه‌ڵک ئه‌یان وت مورسی قورئانی له‌به‌ره و نوێژ ده‌خوێنێ، به‌ڵام ئه‌و جه‌نایه‌تکاره. به یارمه‌تی خوا، ئه‌و و موڕته‌ده‌کان و تاغووته‌کانی میسر له زووترین کاتدا ده‌کوژین. له لایێکی دیکه‌وه، ھه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند گرووپی داعش به بڵاوکردنه‌وه‌ی فلیمی سه‌ربڕینی چه‌ن که‌سێک، ھه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌وه‌یان کرد که بێت‌و په‌لاماره فڕۆکه‌وانیه‌کانی ئه‌مریکا دژی ئه‌م گرووپه ڕانه‌گیردرێ، له ھه‌موو شوێنی جیھان ھێرش ئه‌که‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
بۆچوونه‌کان