ئەمرۆ، حوکمی لە سێدارەدانی دکتۆر محەمەد بەدیع ئەمینداری گشتی اخوان المسلمین و 182 کەسی دیکه لەو کەسانەی کە دژی کودەتای سپا بوون، لەلایەن دادگای شاری منیا بۆ جارێکی تر پەسەند کرا. ئەمڕۆ، شەممە 31ی پووشپەڕ ئەمساڵ، دادگای باڵای تاوانەکانی کودەتا لەشاری منیای میسر بە سه‌رۆکایه‌تی سەعید یوسف، دادوەری لەسێداره‌دانی منیا کە لەمەو پێش حوکمی لەسێدارەدانی 682 کەسی بێتاوانی دەرکردبوو، حوکمی لەسێداره‌دانی دکتۆر محه‌مه‌د به‌دیع ئه‌مینداری گشتی بزاڤی اخوان المسلمین و 182 که‌س له لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی داسەپاند. اخوان المسلمین ئه‌مڕۆ بە ده‌رکردنی بهیانییهیێک ئه‌م دادوهریە زاڵمانەی ئیدانە کرد. لەم بهیانییەدا ناوێ ھه‌ندێ له پێشه‌وایانی ئیخوان کە حوکمی لەسێدارهدانیان بۆ ده‌رچووه، باسکراوه کە ده‌کرێ ئاماژه به دکتۆر محمد بدیع، دکتۆر باسم عوده وه‌زیری ده‌وڵه‌تی مورسی، دکتۆر عصام العريان جێگری سه‌رۆکی حیزبی ئازادی و عهدالەت، دکتۆر محمد البلتاجی، دکتۆر صفوت حجازی بکرێ. لە به‌شێکی ئه‌م به‌یاننامه‌دا ھاتووه که به‌ڕێوه‌بردن ئه‌م حوکمه ده‌بێته ھۆی ترساندنی خه‌ڵکی میسر، ھه‌روه‌ھا ناشتوانێ ببێته ھۆی بێده‌نگی خۆپیشاندانی خەڵکی مه‌دنی.
بۆچوونه‌کان