دوو لاو پیاوێكیان له بیابانه‌وه دابووه به‌ر خۆیان و هێنایان بۆ كۆڕی خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ و له‌به‌ر ده‌م ئه‌وا وه‌ستاندیان.. عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌مه چییه؟ ئه‌وانیش وتیان: ئه‌ی میری ئیمانداران! ئه‌مه باوكمانی كوشتووه.. رووی كرده كابرا و فه‌رمووی: تۆ باوكیانت كوشتووه؟ عه‌رزی كرد به‌ڵێ، من كوشتم.. فه‌رمووی: چۆنت كوشت؟ گوتی: به‌وشتره‌كه‌یه‌وه هاته ناو زه‌وییه‌كه‌مه‌وه، منیش پێم گوت: نه‌یه‌یت، هه‌ر هات و نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ردێكم بۆ هه‌ڵدا به‌ر سه‌ری كه‌وت ومرد.. عومه‌ر فه‌رمووی: ده‌بێ تۆڵه‌ت لێ بكرێته‌وه‌و تۆڵه‌كه‌یشت كوشتنه.. حوكمێكی ره‌وایه و جێی تاوتوێ نییه.. عومه‌ر پرسیاری له بنه‌ماڵه‌ی كابرای بگوژ نه‌كرد: ئایا خانه‌دانه، یا لهبنهمالهیهكی گه‌وره‌یه، یا لاواز، یا پێگه‌ی كۆمهلاَیهتی چییه‌و چی نییه؟! عومه‌ر ئه‌وانه‌ی هیچ به‌لاوه مه‌به‌ست نه‌بوو، چونكه له‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خوادا له‌رووی كه‌س دانامێنێ، و مه‌رایی بۆ كه‌س ناكات.. له‌به‌جێهێنانی شه‌رعی خوادا شلگیر نییه.. ئه‌گه‌ر كوڕی خویشی بوایه تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌نده‌وه.. پیاوه‌كه گوتی: ئه‌ی میری ئیمانداران! بۆخاتری ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وی و ئاسمانانی دروست كردووه ئه‌م داوایه‌م قبوول بكه: ته‌نیا شه‌وێك مۆڵه‌تم بده بڕۆمه‌وه بۆ لای ژن و منداڵه‌كانم له‌و ده‌شت و بیابانه‌دا، تا ئاگاداریان بكه‌مه‌وه كه ئه‌وه‌ی خه‌لیفه له‌بیاتی ئه‌و كوژراوه‌دا ده‌م كوژێتهوه حوكمی شه‌رعه..پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لات.. سوێند به‌خوا جگه له خوا و پاشان خۆم كه‌سێكی تر نییه سه‌ر پهرشتیان بكات!! عومه‌ر فه‌رمووی: كێ ده‌بێ به كه‌فیلت ئه‌گه‌ر من ئه‌و مۆڵهتهت بده‌م تۆ بڕۆیت بۆ بیابان و ئینجا بێیته‌وه؟ خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی بێده‌نگ بوون، چونكه نه جێگه‌و چادریان ده‌زانی،و نه ده‌یانزانی ناوی چییه و له چ هۆزێكه، ئیتر چۆن ببنه كه‌فیلی؟! ئه‌م كهفالهتهش له‌سه‌ر ده دۆلار و ده لیره نییه،له‌سه‌ر ماڵ و پارچه زه‌وییه‌ك نییه، ئه‌م كهفالهته كه‌فاله‌تی گیان و گه‌ردنه.. ئه‌گه‌ر نه‌هاته‌وه ده‌بێ كه‌فیله‌كه له‌جیاتی ئه‌و بكوژرێ، كێ هه‌یه بتوانێ رێ له‌عومه‌ر بگرێ و شه‌رع جێبه‌جێ نه‌كات؟ یاكێ هه‌یه بوێرێ بییر له‌وه بكاته‌وه واسیته‌ی بۆلا بنێرێ؟ یا بۆی بپاڕێته‌وه؟!! هاوه‌ڵه‌كان هه‌موو بێده‌نگ بوون، عومه‌ریش نه‌یده‌زانی چی لێ بكات؟ ئه‌گه‌ر رێ به‌كابرا نادات، و تۆڵه‌ی لێ ده‌كاته‌وه له‌وانه‌یه منداڵه‌كانی له‌برسا بمرن له‌و بیابانه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌بێ كه‌فیل به‌ره‌ڵای ده‌كات له‌وانه‌یه بڕهوات و نه‌یه‌ته‌وه‌و هه‌قی ئه‌و دوو مرۆڤه بفه‌وتێ..خه‌ڵكه‌كه بێده‌نگ بوون و عومه‌ریش سه‌ری نه‌وی كردبوو، پاشان لای كرده‌وه به‌لای دوو لاوه‌كه‌دا و پێی گوتن: ئایا لێی ده‌بوورن؟ ئه‌وانیش گوتیان: نه‌خێر، قوربان! ئه‌وه‌ی باوكمانی كوشتووه ده‌بێ بكوژرێته‌وه.. عومه‌ر رووی كرده خه‌ڵكه‌كه و فه‌رمووی: خه‌ڵكینه! كێ ده‌بێ به كه‌فیلی ئه‌م پیاوه؟ ئه‌بو زه‌ڕی غه‌ففاری خوا لێی رازی بێ هه‌ستایه سه‌ر پێ و گوتی: ئه‌ی میری ئیمانداران! من ده‌بمه كه‌فیلی.. عومه‌ر فه‌رمووی: ده‌زانی ئه‌مه كه‌فاله‌تی قه‌تڵه؟ ئه‌ویش گوتی: با قاتڵیش بێ.. گوتی: ده‌یناسیت؟ گوتی: نه‌خێر نایناسم.. گوتی: ئه‌ی چۆن ده‌بی بهكهفیلی؟ گوتی: سیمای ئیمانداری تیا ده‌بینم، و ده‌زانم كه درۆ ناكات..و ئینشائه‌ڵڵا دێته‌وه.. عومه‌ر گوتی: ئه‌ی ئه‌بو زهر! پێت وایه ئه‌گه‌ر له سێ رۆژ دوابكه‌وێت وازت لێ بێنم؟! ئه‌ویش گوتی: قوربان! خوا یارمه‌تیده‌ره.. عومه‌ر مۆڵه‌تی سێ شه‌وی پێدا و پیاوه‌كه رۆیشت! تا خۆی ئاماده بكات و خوا حافیزی و ماڵ ئاوایی له‌ژن و منداڵه‌كانی بكات.. كار‌و باریان رێك بخات و پاشان بگه‌ڕێته‌وه.. تا تۆڵه‌ی قهتڵهكهی لێ بكرێته‌وه.. عومه‌ر مۆله‌تی ماوه‌كه‌ی له‌بیر نهچووبوهوه رۆژگاری به‌ژماردن ده‌ژمارد، له‌پاش عه‌سری سێهه‌م رۆژا له‌ناو مه‌دینه‌دا بانگی دا {الێلاه جامعه جامعه}، دوو لاوه‌كه هاتن و خه‌ڵكه‌كه‌ش كۆبوونه‌وه، ئه‌بو زه‌ڕیش هات و له‌به‌رامبه‌ر عومه‌ره‌وه دانیشت.. عومه‌ر فه‌رمووی: كوا پیاوه‌كه‌ی بوویته كه‌فیلی؟ گوتی: قوربان نازانم.. ئه‌بوزه‌ڕ سه‌رنجێكی رۆژه‌كه‌ی دا وای هه‌ست ده‌كرد خۆره‌كه به‌پێچه‌وانه‌ی عاده‌تی خۆی به‌په‌له ده‌ڕوات.. هاوه‌ڵه‌كان هه‌موو بێده‌نگ بوون، مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێ چه‌ند ناڕه‌حه‌ت بوون!! راسته ئه‌بوزه‌ڕ له‌ناو دڵی عومه‌ردا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه، و زۆر خۆشی ده‌وێت،و له‌كاتی پێویستیدا ده‌توانێ له جوسته‌ی خۆی بۆ ببڕێت، بهلاَم ئه‌مه جێبه‌جێ كردنی یاسایه و پیاده‌كردنی شه‌رعی خوایه، كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نییه یاری پێ بكات، و ده‌مه ته‌قێی له‌سه‌ر بكات، یا له‌سه‌رده‌مێكا جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌رده‌مێكی ترا پشتگوێ بخرێت، یا به‌سه‌ر ههندێكا ره‌وابێت و بۆ هه‌ندێكیش ناره‌وا!! به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش خۆرئاوابوون پیاوه‌كه خۆی كرد به‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا، عومه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر، و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌شوێنیا گوتیانه‌وه.. عومه‌ر رووی كرده پیاوه‌كه و فه‌رمووی: كابرا! ئه‌گه‌ر تۆ له‌و بیابانه نه‌هاتبایه‌وه، خۆ ئێمه نه‌مان ده‌توانی بت دۆزینه‌وه، و جێگهكهتمان پێ نه‌ده‌زانی!! ئه‌ویش عه‌رزی كرد: قوربان! وه‌لڵا له‌به‌ر تۆ نه‌هاتومه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌ترسی ئه‌و زاته هاتومه‌ته‌وه كا ئاگاداری نهێنی و ئاشكرامانه!! فه‌رموو ئه‌ی میری ئیمانداران! ئه‌وه من له‌به‌ر ده‌ستام، و منداڵه‌كانیشم وه‌ك بێچووه چۆله‌كه به‌جێ هێشتووه، له‌و بیابانهدان به‌بێ دار و به‌بێ ئاو، هاتووم تا بكوژرێمه‌وه.. ترسام له‌وه‌ی بڵێن: كابرا رۆیشت و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی نه‌هێنایه‌دی.. عومه‌ر فه‌رموی به ئه‌بوزه‌ر: باشه تۆ بۆ بوویته كه‌فیلی؟ فه‌رمووی: له‌وه ده‌ترسام بڵێن: خه‌ڵكی خێریان تیا نه‌ماوه!! عومه‌ر رووی كرده دوو لاوه‌كه و فه‌رمووی: ئێستا چ ده‌ڵێن؟ به ده‌م به‌گریان و چاوی پڕ فرمێسكه‌وه گوتیان: قوربان! ئه‌وا ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌و راستگۆییه‌ی به‌خشیمان.. ترساین له‌وه‌ی بڵێن: خه‌ڵكی لێبورده‌ییان تیا نه‌ماوه!! عومه‌ر ئه‌ڵڵاهو ئهكبهرێكی كرد و هۆن هۆن ئاو به‌سه‌ر گۆناو ریشیا هاته خوار..و فه‌رمووی: خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه بۆ ئه‌و لێ بوردنهتان!! خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه ئه‌بوزه‌ڕ كه ده‌رووت له‌وپیاوه كرده‌وه.. كابرا خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه بۆ ئه‌و راستگۆییهت!! ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌ی میری ئیمانداران خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه بۆ ئه‌و دادگهرییهت.. جگه له جوامێری كابرای بكوژ كه دان به‌تاوانه‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌نێت، و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ دێنێ، و جگه له پیاوه‌تی ئه‌بو زهر كه كه‌فاله‌تی پیاوێكی نه‌ناس ده‌كات و ئاماده‌یه له‌پێناو ئه‌و پیاوهتییهدا سه‌ری دابنێ، و جگه له پیاوه‌تی ئه‌و دوو لاوه كه لهنجاما له‌و قاتڵهی باوكیان خۆش ده‌بن.. و جگه له‌هه‌موو ئه‌م پیاوه‌تی و جوامێرییانه ئه‌وه‌ی له‌م رووداوه‌دا زیاتر سه‌رنجی راكێشام یاسایی بوونی ئه‌و میللهتهبوو، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا خه‌ڵكی له‌سه‌ر مریشكێك پیاوێكیان ده‌كوشت، بهلاَم ئێستا ئه‌م دوولاوه باوكیان كوژراوه‌و بكوژیان قۆڵبه‌ست كردووه، و خۆیان نایكوژن و ده‌یهێنن بۆ دادگا تا دادگا تۆڵه‌یان بۆ بسه‌نێت..نه‌ك خۆیان بیكوژن.!! له‌راستیدا ئه‌مه گه‌وره‌ترین گۆرانكاری بوو له ژیانی ئه‌و میلله‌ته‌دا كه ئیسلام به‌دی هێنا..
بۆچوونه‌کان
سەربەست
31 خرداد 1393 - 05:04بەڕاستی چیرۆکی زۆر دڵتەزێن و بەنرخ بوو یا ڕەبی خوا پاداشتی بەخێرتان بداتەوە ... تۆ خوا لەو شتانە زیاتر دابنێن