بۆ پرێزیدێنت ڕۆحانی؛
داخوازی نوێنه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ی مه‌جلیس له سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژارده
ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی ئێستا و خوله‌کانی پێشووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له نامه‌یه‌کدا بۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران داوایان کرد له که‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته و پسپۆڕه‌کانی ئه‌هلی سوننه که‌ڵک وه‌ربگرێت.
له نامه‌یه‌کی کراوه‌دا که کۆپییه‌کی بۆ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس نێردراوه ده‌یان نوێنه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ی سه‌رجه‌م خوله‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران داخوازییه‌کانیان هاوپه‌یوه‌ند به بهکارگری بلیمهیانی ئه‌هلی سوننه له به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات خسته ڕوو.
داوا له ڕۆحانی کراوه که پایبه‌ند بێ به به‌ڵێنه‌کانی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و داواکارییه ڕه‌واکانی سه‌رجه‌م که‌مینه مه‌زه‌بی و ئیتنیکییه‌کانی ئێران ،بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی گونجاوی به متمانه‌ی گه‌لی ئێران دابێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ؛سه‌رۆک کۆمار دوای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م گه‌لی ئه‌و وڵاته ده‌کات و ده‌بێ هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی و داواکاری ڕه‌وای ئه‌و گه‌له به باشترین شێوه پێوشوێنگری بکات و مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکات.
له به‌شێکی تری نامه‌که‌دا هاتووه ئه‌هلی سوننه‌ی ئێران وه‌ڵامی بانگهێشتی زانایان و چالاکانی سیاسی هاومه‌زه‌بی خۆیان قبووڵ کرد و به ئاماده‌بوونێکی به‌رچاو ده‌نگیان به ده‌وڵه‌تی "ته‌دبیر و ئومێد"ی ئێوه دا به‌و هیوایه‌ی به‌پێی ته‌دبیری ژیرانه و به ئومێدی داهاتوویه‌کی باشتر ژیانێکی شایسته مسۆگه‌ر بکه‌ن.
نوێنه‌ران داوایان کردووه که ڕۆحانی به له‌به‌رچاوگرتنی دادپه‌روه‌ری که له بنه‌ما بناغه‌ییه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و به بێ گوێدانه ته‌گه‌ره‌نانه‌وه و چه‌واشه‌کاری هه‌ندێ لایه‌ن، له که‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته، کارامه و پسپۆڕه‌کانی سوننه له کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت و پۆسته باڵاکانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی که‌ڵک وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی تهسکینییهک بێت له‌سه‌ر برینه‌کانی بێ به‌شی و مه‌زڵوومییه‌تی ئه‌هلی سوننه له که خوله پێشووه‌کاندا تووشی بوون.
بۆچوونه‌کان